کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


به‌ زۆر ناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران و زیندانی کردنیان به‌ توندی مه‌حکوم ده‌که‌ین

Tuesday, 18/08/2009, 12:00


هێرشی پۆلیسی دانیمارک بۆ سه‌ر ئه‌و که‌نیسه‌یه‌و گرتنی ژماره‌یه‌ک له‌ په‌نا به‌ر ، که‌ له‌نێوانیاندا ژن و منداڵ و پیرو نه‌خۆشی تێدایه‌.بۆته‌ بابه‌تی ڕۆژانه‌ی میدیاکانی دانیمارک و ده‌سه‌ڵاتی کوردیش که‌م تا زۆر گوێی خۆی لێ ئاخنیوه‌,به‌پێی ڕێکه‌وتنی هه‌ردوو حکومه‌تی دانیمارک و عێراق ئه م ‌په‌نابه‌رانه‌ی که‌داواکانیان ڕه‌ت کراوه‌ته‌ وه ده‌بێت بگه‌ڕێنه‌وه‌ وڵاتی خۆیان، به‌ڵام به‌مه‌رجێك به‌ زۆره‌ ملێ نه‌بێت..

هه‌ر ئێستا زیاتر له‌ 50 بۆ 60 په‌نابه‌ر له‌نا زیندانان له‌ ژێر فشارێکی ده‌رونی خراپدان.هه‌ندێکیان واژۆی ئه‌وه‌یان کردووه‌ که‌ بیان نێرنه‌وه‌ به‌ڵام به‌مه‌رجێک له فڕۆکه‌خانه‌ی هه‌ولێر یان سلێمانی دایانبه‌زێنن.به‌ڵام پۆلیسی دانیمارکی به‌ پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ ڕه‌فتار ده‌کات. هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ده‌یان گێڕنه‌وه‌, له‌نیوه‌ شه‌و که‌له‌پچه‌یان ده‌که‌ن له‌ ڕیگای دورو درێژی ڕوسیاوه‌ له‌ فڕۆکه‌خانه‌ی به‌غدا دایان ده‌به‌زێین، یاخود ڕاده‌ستی پۆلیسی عێراقیان ده‌که‌ن,زوربه‌ی ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ش کوردن .

بۆیه‌ له‌ڕێگای ئه‌م نامه‌یه‌وه‌ هه‌موو لایه‌ک ڕیکخراوه‌ مرۆڤ دۆستو فیدراسێۆنی په‌نابه‌ران ئاگادار ده‌که‌ینه‌وه‌ که‌ڕی له‌م کاره‌ نامرۆڤانه‌یه‌ بگیرێت .

له ‌کاتێکدا له‌پایته‌ختی دانیمارک زیاتر له‌ 25 هه‌زار دانیمارکی دێنه‌ سه‌رشه‌قام پڕتستۆی ئه‌م کاره‌ی پۆلیس و حکومه‌تی دانیمارکی ده‌که‌ن به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ لایه‌نی کوردی و عێراقی فزه‌یان لێوه‌ نایه ت‌ چونکه‌ خۆیان به‌شێکن له‌م سه‌وداو مامه‌ڵه‌یه‌ به‌ ژیانی په‌نابه‌ران.
مسته‌فای حه‌سه‌نه‌ گه‌وره‌

ڕاگه‌یاندنی چاودیرى كوردۆساید-چاک كۆمیته ى دانیمارک
16.8.2009

http://www.awene.com/Goshekan.aspx?Jimare=17

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە