کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ڕونكردنه‌وه‌یه‌ك گرنگ له‌سه‌ر لیستی تاوانكارانی ئه‌نفال

Tuesday, 05/05/2009, 12:00


به‌مشێوه‌یه‌ به‌ كه‌سوكاری قوربانیانی ئه‌نفال و هه‌موو ئه‌و خانه‌واده‌ سه‌ربه‌رزانه‌ی سكاڵایان له‌ پرۆسه‌ی دادگای تاوانبارانی ئه‌نفال تۆمار كردووه‌ , وه‌ لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان و پارێزه‌رانی قوربانیان ڕاده‌گه‌یه‌نین , لیستی ناوی ئه‌و 423 تۆمه‌تباره‌ی ئه‌نفال كه‌ هاتۆته‌وه‌ , پاش لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ دۆكۆمێنته‌كانی پرۆسه‌ی دادگای ئه‌نفال , بۆمان ده‌ركه‌وت ئه‌و 423 تۆمه‌تباره‌ ناوی ته‌واوی ئه‌و تۆمه‌تبارانه‌ نییه‌ كه‌ له‌ پرۆسه‌ی خولی یه‌كه‌می دادگاییه‌كه‌ سكاڵایان له‌سه‌ر تۆمار كرا یان ناویان وه‌ك تۆمه‌تبار له‌ دادگا هاتووه‌ , ده‌بوایا پارێزه‌ری قوربانیان و لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان هه‌ستیان به‌مه‌ بكردایا , چاوپۆشی له‌ سكاڵای زۆر قوربانی كراوه‌ .
هیوادارین لێۆڵینه‌وه‌ی ورد بكرێت له‌ ناوه‌كان , به‌ دواداچون له‌سه‌ر تێبینییه‌كه‌مان بكرێت , چاوپۆشی به‌ هه‌ر هۆكارێكه‌وه‌ بێت له‌ هیچ كه‌سێك نه‌كرێت .



Kurdocide Watch
5-5-2009
www.chaknews.com
www.kurdocide.org
[email protected]

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە