Monday, 29/03/2010, 12:00
ڕۆژی 27 -3 -2010 له شاری(بۆرتۆن) ی به‌ریتانیا، کۆمیته‌ی به‌ریتانیای چاودێری کوردۆ ساید- چاک کۆنفرانسی سالانه‌ی خۆی به‌دوو په‌نێڵ گرێدا‌و به ئاماده بوونی سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی به‌رێوه‌به‌ری کۆمیته‌که‌و چه‌ند میوانێک کۆنفرانسه‌که به‌سه‌رکه‌ووتویی کۆتایی به کۆنفرانسه‌که هێناو تێیدا کار‌و چالاکیه‌کانی ساڵی ڕابووردو له‌لایه‌ن هادی بۆتیمار به‌رپرسی ده‌سته‌ی به‌رێوه‌بردن بۆ ئاماده‌بوانی کۆنفرانسه‌که خوێندرایه‌وه‌و پاشان به‌رپرسی به‌شه‌کان تیشکیان خسته سه‌ر کار‌و چالاکیه‌کانی خۆیان له ساڵی ڕابووردوداو و هه‌روه‌ک که‌موو کوڕیهکانیشیان ده‌ست نیشان کرد‌و بۆچاره‌سه‌ر کردنی که‌موو کوڕیه‌کانیش چه‌ند پێشنیارێکیان خسته به‌رده‌م ئامده بوانی کۆنفرانسه‌که و ئاماده‌بوانیش ڕه‌خنه‌و پێشنیاره‌کانی خۆیان خسته ڕوو پاشان گفت‌و گۆ له‌سه‌ر هه‌موو پێشنیار‌و ڕه‌خنه‌کان کراو، کۆتایی به په‌نێڵی یه‌که‌می کۆنفرانس هات لهپهنێڵی دوه‌مدا ئاماده‌بوانی کۆنفرانسه‌که دابه‌ش بوون به‌سه‌ر چه‌ند گروپێکدا بۆ ئه‌وه‌ی که هه‌ر گروپێک لیژنه‌یه‌ک دروست بکات بۆ به‌شه‌کان به پێی شاره‌زایی و لیهاتووی له‌به‌شه‌کاندا ، به‌شه‌کانیش پێک هاتبوون له
1-به‌شی ڕاگه‌یاندن 2- به‌شی دارایی 3-به‌شی په‌یوه‌ندیه‌کان
پاش ئه‌وه‌ی که به‌سه‌رکه‌ووتویی ئه‌ندامانی لیژنه‌ی به‌شه‌کان دیاری کران بۆهه‌ر به‌شێکیش که‌سێک دیاری کرا وه‌کوو سه‌رپه‌ڕشتی کاری به‌شه‌که ، پاشان ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی نوێ ههڵبژێڕدران بۆ به‌ڕێوه‌بردنی کۆمیته‌که به‌م شێوه‌یه
1-به‌رپرسی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه بردن
2- یاریده‌ده‌ری به‌ڕێوه به‌ر
3- به‌رپرسی مه‌له‌فی تاوانباران
4- به‌رپرسی به‌شێ ڕاگه‌یاندن
5- به‌رپرسی به‌شی دارایی
6- به‌رپرسی به‌شی په‌یوه‌ندیه‌کان
پاش ئه‌وه‌ی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌بردن ده‌ست نیشان کرا پلانێکی تۆکمه داڕێژرا بۆئه‌وه‌ی که کۆمیته‌که زیاتر چالاک بکرێت و هه‌وڵ بدرێت که ژینۆساید کردنی گه‌لی کوررد به‌جیهانی بکرێت کاری باش بکرێت بۆ هه‌موو ئه‌و ناوچانه‌ی که ژینۆسایدی تێدا ئه‌نجام دراوه له هه‌رچوار پارچه‌ی کوردستان به‌گشتی وبه‌تایبه‌تی باشوری کوردستان و به‌تایبه‌تی تریش ئه‌و ناوچانه‌ی کیمیا باران و ئه‌نفالی تێدا ئه‌نجام دراوه وه هه‌وڵ بدرێت که قوربانیانی هه‌له‌بجه‌و ئه‌نفال لایه‌کی جیدیان لی بکرێته‌وه.
هه‌ر له چوارچێوه‌ی ئه‌وبڕیاره گرنگانه‌ی که درا له کۆنفرانسه‌که‌دا بڕیار درا
که گرنگی بدرێت به ناساندنی ژینۆسایدی کرد به خه‌ڵکانی بیانی ئه‌وه‌ش به‌م شێوه‌یه
1-بڕیار درا له‌ڕاگه‌یاندندا به‌شی ئینگلیزی گرنگی پێ بدرێت و هه‌موو ئه‌و بڕیار‌و نوسین و دۆکومێنته گرنگانه‌ی که‌هه‌یه له‌سه‌ر ژینۆساید کردنی کورد وه‌ربگێڕدرێته سه‌ر زمانی ئینگلیزی ئه‌مه‌ش به پشت به‌ستن به‌و که‌سانه‌ی که له زانکۆکانی به‌ریتانیادا ده‌خوێنن به‌گشتی و به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی که له‌م کۆنفرانسه‌دا بونهئهندام و به‌شی ئینگلیزی وێبسایتی گشتی ناوه‌نده‌که ئه‌کتیڤ بکرێت به یه‌کیک له‌م ڕێگایانه
ڕێگه‌ی یه‌که‌م : وێب سایتێکی تایبه‌ت به کۆمیته‌ی به‌ریتانیای ناوه‌نده‌که بکریته‌وه‌و لینکی له‌وێبسایتی گشتی دا دابنرێت
رێگه‌ی دوهه‌م : به‌شی ئینگلیزی ویبسایته‌که سه‌رله‌نوێ دابڕێژرێته‌وه
2- بڕیار درا که کۆنفرانسێکی تایبه‌ت به ژینۆساید کردنی گه‌لی کوورد ئه‌نجام بدرێت به زمانی ئینگلیزی به میوانداری کردنی ئه‌و که‌سه بیانایانهی که به‌شێوه‌یه‌کی ئه‌کادیمی کاریان له‌سه‌ر ژینۆسایدی گه‌لی کورد کردوه به‌تایبه‌تی له‌سه‌ر هه‌ڵه‌بجه‌و ئه‌نفال .
هه‌روه‌کوو بڕیار درا که له ساڵیادی کاره‌ساتی ئه‌نفالدا یادێکی شایسته بکرێته‌وه ، وه پێشنیاریش کرا که ته‌نها له‌ساڵیادی کاره‌ساته‌کاندا چالاکی ئه‌نجام نه‌درێت به‌ڵکو چالاکی جۆراوجۆر ئه‌نجام بدرێت له‌کاته جیاوازه‌کاندا .
ئه‌وه‌ی مایه‌ی خۆشحاڵی سه‌رجه‌م ئاماده‌بوانی کۆنفرانسه‌که بوو، ئه‌وه بوو که چه‌ندین میوان ئاماده‌ی کۆنفرانسه‌که بوون و سه‌رجه‌میان که‌سانی پرۆفیشناڵ و قوتابی زانکۆکانی به‌ریتانیا بوون و زۆربه‌شیان بوونه ئه‌ندام و هه‌ندیکیشیان بهرپرسارێتیان گرته ئه‌ستۆ .
له‌کۆتاییدا هه‌روه‌کوو چۆن ئه‌ندامانی کۆنفرانس به‌ڵێنیان دا هه‌موو هه‌وڵ و توانایان بخه‌نه‌گه‌ڕ بۆ به‌ره‌وپێش بردنی چاودێری کوردۆساید به‌و شێوه‌یه‌ش ئێمه به‌ڵێن ده‌ده‌ین که هه‌موو هه‌وڵ و توانا‌مان بخه‌ینه گه‌ڕ بۆئه‌وه‌ی که ژینۆسادی گه‌لی کورد به‌جیهانی بکرێت و قوربانیانی هه‌ڵه‌بجه‌و ئه‌نفال و ده‌رسیم و قاڕنێ‌و قه‌ڵاتان و سینه‌مای عاموودا و هه‌موو ناوچه‌کانی دیکه قه‌ره‌بوو بکرینهوهو تاوانبارانی ئه‌و تاوانانه بده‌ینه دادگا .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست