کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


هەوالێکی بەپەلە ئاسایشی سلێمانی تاوانەک دەرهەق بە خەلکی سلێمانی ئەنجام دەدات

Thursday, 13/05/2010, 12:00


هەوالێکی بەپەلە ئاسایشی سلێمانی تاوانەک دەرهەق بە خەلکی سلێمانی ئەنجام دەدات
بڕیار وابوو ئەمڕۆ کاتژمێر ٥ ی ئێوارە بەکاتی هەولێر لەشاری سلێمانی لەبەردەم سەرا، خۆپیشاندانێک ئەنجام بدرێت دژ بە لەسێدارەدانی ٥تێکۆشەری گەلەکەمان لە ڕۆژهەلاتی کوردستان .
ئەم خۆپیشاندانە پارتی چارەسەری کوردستان رێکی خستبوو بەهاریکاری چەندین لایەنی چەپی کوردستان بەر لەدەست پێکردنی خۆپیشاندانەکە ئاسایشی سلێمانی کەوتنە گیانی خۆپیشاندەران و بەلێدان و زیندانی کردن . یەکێک لەو خۆپیشاندەرانە بە مالپەری کوردۆسایدی را گەیاند ، کە ڕۆژانی لێدانی پیاوانی ئەمنم لە خوێندکارانی خۆپیشاندانی خوێندکارانی ١٩٨٢ بیر هاتەوە
شایەنی باسە لەم خۆپیشاندانە لەچەندین رۆژنامەنوس دراوە و کامیراکانیان شکاوە ، هاوکات ڕۆژنامەنوسێک بەناوی نزار کە لەرۆژنامەی هاوبیر کاردەکات ، بێسەروشوێنە چەند کاتژمێرێکە . وە٤ کەسی تریش ئاسایش راپێچی زیندانی کردون ، هاوکات زەبروزەنگ بەکارهێنان تەنانەت ئافرەتانیشی گرتۆتەوە
هەمان سەرچاوە وتی تائێستا پشێوی لەبەردەرکی سەرا هەیە و پۆلیسێکی زۆر کۆبۆتەوە و باری نائاسایی لەشاری سلێمانی دیارە
مالپەری کوردۆساید بەتوندی رسوای ئەو هەلوێستەی دەزگای ئاسایشی سلێمانی دەکات

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە