پێش بەپەیامی مەرگ و ترس بەرامبەر ئازادیخوازان بگرن
Thursday, 06/05/2010, 12:00
ڕۆژی ٤ی مانگ سەردەشت عوسمان خوێندکاری قۆناغی چوارهمی زمانی ئینگلیزی له كولیژی زمانهكان کاتژمێر 08:20 دەقیقەی بەیانی بەبەرچاوی پاساوانەکانی ئەم کۆلیژە و سەدان خوێندکار بە زۆرە ملێ و بەلێدان سواری ئۆتۆمبیلێکی هۆندای بێ ژمارە دەکرێت ، دوای تێپەرێنی کەمتر لە ٣٦ کاتژمێر لەنزیک شاری موسل ئەوهێزە تیرۆریستە ، گیانی پاکی ئەو خوێندکارە رۆژنامەنوسە دەگەیەنە مەنزلگەی پاکی شەهید سۆرانی مامە حەمە .
ئێمە لەکاتێکدا پرسەو سەرخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەمالەی تێکۆشەری شەهید سەردەشت و هاوڕێیانی و سەرجەم ڕۆژنامەنوسانی کوردستان دەکەین ، هاوکات شێوازی ڕفاندنی ئاشکراو بەبەرچاوی پاسەوانانی زانکۆ و تێپەراندنی بە زیاتر لە ١٠ پرسگەنێوان (هەولێر، موسڵ) بەرەو ئەو باوەڕەمان دەبات ، کە دەسەلاتی کوردی و دەزگای ئاسایش و پاراستنی پارتی دیموکراتی کوردستان بەبەرپرسیار بزانین لە شەهید کردنی . وەداواکارین لەپەرلەمانی کوردستان لێکۆلینەوە لەوبارەوە بکرەن .
وەلێرەشدا بەراشکاوی رای دەگەینین کە ئەم تیرۆرکردنە بەناوەندە جیهانیەکان دەگەیەنین ، وەبەشدار دەبین لەهەر نارەزایەتیەک لەم بارەوە ئەنجام بدرێت . وەداوش لە میدیای کوردی و ڕێکخراوە جەماوەری و پارت ولایەنەکان دەکەین تیرۆری خوێندکار سەردەشت پرۆتێست بکەن بۆ ئەوەی پێش بەپەیامی مەرگ و ترس بەرامبەر دەنگی ئازادیخوازان بگرین
چاودیری کوردۆساید چاک
06/05/2010
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست