کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


با پێش له‌جه‌نگ و پیلانگێڕی دژ به‌کورد بگرین

Saturday, 26/12/2009, 12:00


پاش داخستنی ناڕه‌وای پارتی کۆمه‌ڵگای دیموکراتی (ده‌ته‌په)‌، حکومه‌تی تورکیا له‌ ڕێگای وه‌زیری نێو‌خۆیه‌وه‌، "به‌شیر ئاتالای " ‌که‌چه‌ند رۆژێکه‌ به‌سه‌ردان هاتۆته‌ کوردستان و عیراق، به‌ ئاشکرا ئامانجه‌کانی ده‌وڵه‌تی تورکیا راده‌گه‌ینێت (که‌ ئه‌ویش له‌ ناو بردنی پارتی کرێکارانی کوردستانه ‌) داخستنی که‌مپی مه‌خموره‌ .
‌ ئێمه‌ ئه‌و هه‌وڵانه‌ی تورکیاو پاڵپشتی کردنی له‌ لایه‌ن ئه‌مریکا و حکومه‌تی عیراق، به‌زه‌نگێکی مه‌ترسیدار ده‌زانین. پێمان وایه‌ به‌و راشکاوی گوتنه‌ی وه‌زیری ناوخۆی تورکیا و پاڵپشتیی عیراق و ئه‌مریکا، که‌ئامانجیان له‌ناو بردنی پارتی کرێکارانی کوردستانه‌، نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه‌ که‌ ئه‌م ده‌وڵه‌تانه‌ به‌تایبه‌تی حکومه‌تی ئاکه‌په‌ی ئه‌ردوگان نایا‌نه‌وێت کێشه‌ی کورد چاره‌سه‌ر بکه‌ن. ئه‌م هه‌وڵانه‌ ئه‌وه‌ ده‌رده‌خات، ‌که‌ هه‌مو بانگه‌شه‌کانیان بۆ چاره‌سه‌ر کردنی کێشه‌ی کورد، فریودانی رای گشتی ناوچه‌که‌ و کۆمه‌ڵگای کوردو نێودوڵه‌تیه‌‌؛ چونکه‌ ناکرێت هێزێکی گرنگی وه‌ک پ ک ک له‌ چاره‌سه‌ر کردنی کێشه‌ی کورد دور بخرێته‌وه‌ و هه‌وڵی (پاکتاوکردنی) بدرێت، که‌‌ ده‌یان ئه‌زمونی پێشوتری تێکشکاویان له‌م باره‌یه‌وه‌ هه‌یه‌. 
هاوکات به‌زۆره‌ملی ناردنه‌وه‌ی ئاواره‌کانی که‌مپی مه‌خمور بۆ به‌رده‌م ده‌سه‌لاتێک که‌ زه‌مانه‌تی ژیانێکی مرۆڤانه شایسته‌یان بۆ ناکات، ‌ پێچه‌وانه‌ی هه‌موو بنه‌ما سه‌ره‌تاییه‌کانی مافی مرۆڤه‌، له‌ کاتێکدا ده‌بینین رۆژانه‌ له‌ تورکیا و باکووری کوردوستان مافی هاوڵاتی کورد پێشل ده‌کرێت و هیچ گوڕانکاریه‌ک له‌ ده‌ستووری ئه‌و وڵاته‌ که‌ تێیدا مافه‌کانی مرۆڤ و که‌مایه‌تییه‌ نه‌ته‌وه‌یی و ئایینیه‌کان بن پێ ده‌خرێت ، نه‌کراوه‌، واته‌ ئه‌و هه‌لو مه‌رجه‌ی که‌ هاوڵاتیانی که‌مپی مه‌خموور به‌ هۆیه‌وه‌ وڵاتیان به‌ جێ هێشتووه‌ هیچ گۆڕانێکیان به‌ خۆوه‌ نه‌دیوه‌، ئه‌و داوای گه‌ڕانه‌وه‌ زۆر ناڕه‌وایه‌‌.
ئێمه‌ داوا له‌ حکومه‌تی هه‌ر‌ێمی کوردوستان ده‌که‌ین ئه‌و هه‌ڵه‌یه‌ی‌ که‌ له‌ رابوردوودا ده‌رحه‌ق به‌ کوردانی باکوور که‌ له‌ له‌که‌مپی ئه‌تروشه‌وه‌ نێردران بۆ ژێرده‌سه‌لاتی به‌عس دووباره‌ نه‌که‌نه‌وه ‌. هه‌روه‌ها داواکارین له‌خه‌لکی کوردستان به‌گشتی وسه‌رجه‌م پارت ورێکخراوه‌ کوردیه‌کان، به‌توندی دژ به‌و هه‌نگاوه‌ی حزبه‌که‌ی ئه‌ردۆگان بوه‌ستنه‌وه‌ بوار نه‌ده‌ن ئه‌و سیاسه‌ته‌ شه‌ره‌نگێزیه‌ی تورکیا سه‌ربکه‌وێت و ده‌سه‌لاتی کوردیش تێکه‌ل به‌و پیلانه‌ نوێیه‌ نه‌بێت، چونکه‌ جیبه‌جێ کردنی ئه‌م سیاسیه‌ته‌ کاردانه‌وه‌و هاوکێشه‌ی سیاسی و کوشتار و شه‌ر دێنته‌ ئاراوه‌ له‌بری ئاشتی.
چاودێری کوردۆساید هه‌ر هه‌و‌ڵێک بۆ داخستنی که‌مپی مه‌خمور و به‌زۆر ناردنه‌وه‌ی کوردانی ئه‌و که‌مپه‌ به‌ پێشلکاری مافه‌کانی مرۆڤ ده‌زانین و هه‌موو لایه‌نه‌ به‌شدار و بێ هه‌ڵوێسته‌کان به‌ تاوانبار ده‌زانین.

چاودێری کوردۆساید- چاک ‏
Kurdocide Watch
www.kurdocide.org

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە