کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


سربیا داوای لێبوردنی كرد,نۆره‌ی عێراقه‌ له‌ 14-4 داوای لێبوردن له‌ كورد بكات

Thursday, 01/04/2010, 12:00


ڕۆژی چوار شه‌ممه‌ 31-3-2010 ,به‌ 127 ده‌نگ له‌ كۆی 173 ده‌نگی به‌شدار بوو له‌كۆبونه‌وه‌ی پارله‌مانی سربیا ,بڕیاریان دا داوای لێبوردن بكه‌ن له‌ قوربانیانی سربینیستا كه‌ نزیك 8000 بۆسنی بوونه‌ قوربانی ,ئه‌وه‌ی شایانی باسه‌ ئه‌م تاوانه‌ به‌ جینۆساید نه‌ناسێنراوه‌.
ئه‌م هه‌نگاوه‌ی پارله‌مانی بۆسنی , هه‌نگاوێكی گرنگه‌ وه‌ك قه‌ره‌بووییه‌كی سیاسی و یاسایی و دان نان به‌ تاڵییه‌كانی ڕابردوو له‌ لایه‌ن حكوومه‌تی سربییه‌وه‌.
لێره‌وه‌ جارێكی دیكه‌ داوا له‌ حكوومه‌ت و پارله‌مانی ئێراقی ده‌كه‌ین ,با له‌ 14-4 دا داوای لێبوردن له‌ گه‌لی كورد بكه‌ن له‌ پای ئه‌نجامدانی تاوانی جینۆساید كه‌ له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ و ئه‌نفالدا گه‌یشتنه‌ ترۆپكی خۆیان ,كه‌ دادگای باڵای تاوانه‌كان هه‌ردووكیانی به‌ كرده‌ی جینۆساید ناسیووه‌و له‌ جه‌رگه‌یدا زیاتر له‌ 200000 هاووڵاتی سڤیل بوونه‌ قوربانی .

چاودێری كوردۆساید
Kurdocide Watch
www.kurdocide.com
[email protected]
1-4-2010


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە