کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


دادگای تاوانی نێو ده‌وڵه‌تی كۆنگره‌ی ئاورته‌ی خۆی ده‌ستپێكرد .

Wednesday, 02/06/2010, 12:00


ڕۆژی دوو شه‌ممه‌ 31-5 به‌ به‌شداری سه‌رۆكی وڵاتانی ئه‌ندام و سه‌رۆكی دادگای تاوانی نێو ده‌وڵه‌تی و داواكاری گشتی و سه‌رۆكی ئێستاو پێشووی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان و سه‌رۆكانی ئۆگه‌ندا و ته‌نزانیا و نوێنه‌رانی زیاتر له‌ 100 وڵات كۆنگره‌ی پاشكۆی دادگا له‌ شاری كه‌مبالای وڵاتی ئۆگه‌ندا ده‌ستی به‌كاره‌كانی خۆی كرد .
هاوكات زیاتر له‌ 500 ڕێكخراوی نا حكوومی به‌شداری كۆبونه‌وه‌كه‌ی كرد,چاودێری كوردۆسایدیش یه‌كێك بوو له‌و لایه‌نانه‌ی نامه‌ی به‌شداری بۆ چوو بوو .
بڕیار وایه‌ دوو بڕیاری گرنگ له‌م كۆنگره‌یه‌ بدرێت ئه‌ویش :
1- به‌كار هێنانی چه‌كی كیمیاوی له‌ شه‌ڕه‌ ناوخۆییه‌كان وه‌ك تاوانی جه‌نگ سه‌یر بكرێت .
2- پێناسی هه‌ڕه‌شه‌ كردن وه‌ك تاوانی چواره‌می نێو نه‌ته‌وه‌یی بكرێت .
له‌ ورده‌ كارییه‌كانی كۆنگره‌كه‌ ئاگادارتان ده‌كه‌ینه‌وه‌.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە