کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


بانگه‌واز بۆ خۆپیشاندان له‌ ستۆکهۆلم

Saturday, 08/05/2010, 12:00


ماوه‌یه‌که‌ زه‌بروزه‌نگ، رفاندن و تیرۆرکردنی ڕۆژنامه‌ نووس و لاوانی کورد، گه‌یشتۆته‌ ئاستێکی مه‌ترسیدار، به‌راده‌یه‌ک ڕۆژنامه‌نوس و خوێندکار"سه‌رده‌شت عوسمان" به‌رۆژی روناک و له‌ به‌رچاوی پاسه‌وانانی زانکۆ ده‌ڕفێنرێت و دواتر له‌چه‌ندین بازگه‌ی پشکنینی ده‌زگا ئه‌منیه‌کان تێده‌په‌ڕینرێت و له‌ یه‌کێک له‌گه‌ره‌که‌کانی موسل به‌ کوژراوی ده‌دۆزرێته‌وه‌ ، ‌هه‌ر دوێنێش له‌ سلێمانی، دوای تێپه‌رینی 10 رۆژ به‌سه‌ر رفاندنیدا لاوێکی 16 ساڵه‌ به‌کوژراوی دۆزرایه‌وه‌ .
بۆ ئه‌وه‌ی پێش به‌رفاندن تیرۆرکردنی لاوانی کورد بگرین، ئێمه‌ رۆژی دوشه‌ممه‌ ده‌چینه‌ پۆلیسی سوێد بۆ وه‌رگرتنی مۆله‌تی خۆپیشاندان بۆ ڕۆژی شه‌ممه‌ 15-05-2010 ، هه‌ر لایه‌ن و ڕێکخراوێک ده‌یه‌وێت پێش به‌په‌یامی مه‌رگ و ترس به‌رامبه‌ر لاوان و ڕۆژنامه‌نووسانی کوردستان بگرێت خۆشحالده‌بین به‌ به‌شدار بوونی.
تێبینی: دوای مۆله‌تی خۆپیشاندانه‌که‌ ، شوێنی خۆپیشاندان و کاته‌که‌ راده‌گه‌یه‌نین
کۆمیته‌ی سوێدی چاودیری کوردۆساید
بۆ په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆن: 0735366757


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە