کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


به شداریكردنى كوردان له کۆنفرانسی نابانتی هه‌ولێر , له 15-2 به‌ تووندی شه رمه زار ده‌که‌ین

Sunday, 15/02/2009, 12:00


وا بڕیاره‌ 15 شوبات له‌ شاری هه‌ولێری هۆلاكۆ به زینى پایته‌ختی هه‌رێمى كوردستان , کۆنفرانسی نابانتی (کوردو تورك) ببه‌سترێت , له‌ ژێر درووشمی " با به‌ یه‌که‌وه‌ به‌دوای ئاشتی وئایینده‌دا بگه‌ڕێین " . ئه‌گه‌ر چی ئێمه‌ وه‌کو ناوه‌ندی چا ک و ئه ندامانمان به‌شداری ئه‌و کۆنفرانسه‌ ناکه‌ین , له‌ هه‌مان کاتیشدا به‌ تووندی پرتستۆی به ستنى له كات و شوینى دیاریكراو ده‌که‌ین ، چونکه‌ ئه‌و کۆنفرانسه‌ نه‌وه‌ك به‌دوای ئاشتیدا ناگه‌ڕێت به‌ڵکو دژی ئاشتی و ئازادی و دیموکراسی وپێکه‌وه‌ ژیانه‌ , دژی مافه‌ نه‌ته‌وه‌یی و سیاسی وکۆمه‌ڵیه‌تیه‌کانی میلله‌تی کورده‌ , ئاشتى كورد و تورك به بى ئاماده یى نوینه رانى راسته قینه ى گه لى كوردمان له باكوور به دى نایات .
به‌ستنی ئه‌و کۆنفرانسه‌ له‌ 15 ی شوبات , كه هاوکاته‌ له‌گه‌ل پیلانی نێو ده‌وڵه‌تی بۆ ده‌ست گیر کردنی سه‌رۆکی پارتی کرێکاران به ریز عبدلله‌ ئۆجه‌لان بۆ خۆى مانا و ئامانجى به ستنى به ئاشكرا ده ره خات .
پێویسته‌ هه‌ولێرییه‌كان وه‌ك ئامه‌دییه‌كان فه‌تحوڵاییه‌كانی سه‌ر به‌ ئاكاپه‌ و دارو ده‌سته‌كانیان ده‌ربكه‌ن و ڕێگه‌ نه‌ده‌ن شاره‌كه‌ی خه‌جۆ باوه‌و مه‌ئمون ده‌باغ و سه عدى بچكه و جه‌میل ڕه‌نجبه‌ر و عادل سه‌لیم و قادر مسته‌فا و قادر شۆڕش و مامۆستا كۆچه‌ر و ڕێباز و دكتۆر عادیل و كاردۆ گه لالى و ...... ده‌یان و ده‌یان هه‌زار تێكۆشه‌ری دیكه‌ بكرێته‌ ناوه‌ندی موخابه‌راتی داگیركه‌ران و شوینى به‌ستنی كۆنفرانس و كۆنگره‌ خیانه‌تكارییه‌ كانیان . 
لێره‌وه‌ داوا له‌ هه‌موو ئه‌و ده‌زگا ڕۆشنبیرییانه‌ ده‌كه‌ین به‌م كاره‌ هه‌ڵساون داوای لێبوردن له‌ گه‌لی كوردمان له‌ باكوور بكه‌ن .
هاوكات داوا له‌و ڕۆشنبیره‌ كوردانه‌ ده‌كه‌ین كه‌ بڕیار وایه‌ 15-2 ببنه‌ به‌شێك له‌ نه‌خشه‌كانی فه‌تحوڵاییه‌كان و ئاكه‌په‌ , له‌ 15-2 له‌گه‌ڵ ملیۆنان كوردی باكوور بن , له‌ بڕیاری به‌شداریكردنیان په‌شیمان ببنه‌وه‌ , مێژوو له‌و خاوه‌ند قه‌ڵه‌مانه‌ زیاتریان بۆ نانوسێت كه‌ له‌ خزمه‌ت داگیركه‌رانی كوردستان بوون . 
به‌سه‌ به‌ستنی كۆنفرانس و كۆنگره‌ی داگیركه‌ران له‌ شاره‌كانی كوردستان

14-15-2009
www.chak.be
www.chaknews.com

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە