کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


داوای روونکردنەوە لە بەرێز عەلی باپیر سەرۆکی کۆمەلی ئیسلامی دەکەین

Saturday, 23/10/2010, 12:00


دوای ئەوەی ڕۆژی ١٩ی ئەم مانگە بنەمالەی قوربانیانی دەڤەری پشدەر رایان گەیاندن کەخۆپیشاندان دەکەن بۆ راپێچ کردنی دو داواکراو بۆ دادگا (عەباسی بایز ئاغا و برایم کەنەبی) دەکەین ، کە لەلایەن دادگای بالای تاوانەکانی ئەنفالەوە چەندین سالە داوا کراوە و ناچیتە بەردەم دادگا لەکاتێکدا ٤٧ داوای یاسایی لەسەرە و لەپایتەخت شاهانە ژیان دەگوزەرێنێ .
ئەوەی ئێمەی دواتر نیگەران کردو کە لەسەرچاوەی باوەر پێکراوەوە پێمان گەیشتوە
کەبەرێزت وەک سەرۆکی کۆمەلی ئیسلامی هەولی زۆرت داوە کەدەزگا ئەمنیەکانی دەڤەری پشدەر بوار نەدەن ئەو خۆپیشاندانە ئەنجام بدرێت و ڕێگری لێ بکەن!؟
بۆیە لێرەدا داوات لێ دەکەین لەم بارەوە رونکردنەوە بدەیت ، کەئایا بەڕیزت ئەو داوایات لەدەزگا ئەمنیەکان کردوە ؟
چۆنکە لای ئێمە پارتێک کەخەبات بۆ موسلمانانی هەژار بکات و خۆشی پێ ئۆپزسیۆن و سەروەری یاساش بانگەشە بکات ، ئەرکێتی پشتگیری لە ئازاری بنەمالەی قوربانیان و پەیرەوی سەروەری دادگا ویاسا بکات
چاوەڕوانی وەلامی بەرێزتانین
راگەیاندنی چاودێری کوردۆساید - چاک
٢٠١٠/١٠/٢٤
[email protected]

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە