کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


لە ستۆکهۆلم ئه‌حمه‌د تورک و سه‌لاحه‌ددین ده‌میرتاش باس له‌ئازار و داخوازیه‌کانی کورد ده‌که‌ن

Wednesday, 14/04/2010, 12:00


کوردۆساید لەدرێژەی کارو چالاکیەکانی کوردۆساید ۆچ - چاک بۆ زیاتر بەهێز کردنی پێگە و دیبلۆماسیەتی کورد لەگەل پارتە ئەورپیەکاندا، کۆمیتەی سوێدی کوردۆساید ۆچ - چاک توانی دیدار و پەیوەندی لە نێوان پارتی ئاشتی و دیموکراتی (دەتەپەی پێشوو‏) و پارتی سۆسیال دیموکراتی سوێد لەئاستی سەرۆکایەتی ئەم دوو پارتە ڕیکبخات و بڕیار وایە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا ئەم دیدارە لەنێوان مۆناسالین سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکرات و بەرپرسانی باڵای ئەم پارتە لەگەل سیاسەتمەداری گەورەی کورد ئەحمەد تورک و سەرۆکی پارتی ئاشتی و دیموکراتی سه‌لاحه‌ددین ده‌میرتاش ئەنجام بدرێت. تاڕاستیی وئازارەکانی کورد لەگەل یەکێک لەپارتە سەرەکیەکانی سۆسیال ئەنتەرناسیۆنالی جیهانی بەدروستی بەو پارتە بگەیەنرێت. 
هاوکات پارتی سۆسیال دیموکراتی، سەنتەری ئۆلف پالمێ و کوردۆساید ۆچ چاک، له‌به‌رواری 20/4/ 2010کاتژمێر18:30 لەهۆلیZ salen لە ABF کۆنفرانسێک لەسەر کێشەی کورد لەباکووری کوردستاندا ئەنجام دەدەن، کە سیاسەتمەداران ئەحمەد تورک، سه‌لاحه‌ددین ده‌میرتاش و پیتەر هۆلکڤیست لە پارتی سۆسیال دیموکرات و چەندین سیاسەتمەتداری تری کورد و سوێدی به‌شداری له‌کۆنفرانسه‌کدا ده‌که‌ن و دوو راپۆرت لەسەر رەوشی کوردانی رۆژئاوا و رۆژهەلات بەگشتی و زیندانیان به‌تایبه‌تی لە زاری کوردانی ئەم دوو به‌شه‌وه‌پێشکه‌ش ده‌کرێت.
کۆمیتەی سوێدی کوردۆساید ۆچ - چاک
www.kurdocide.com
بەروار: 20/4/ 2010
کاتژمێر: 18:30 - 21:00
شوێن : هۆلیZ salen له‌ABF ی ستۆکهۆڵم
Sveavgen 41-43 Stockholm
بۆ پەیوەندی کردن و زانیاری زیاتر:
Seyidxan Anter, mob: 076 24 54 300

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە