کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


بۆ به‌جینۆسایدناساندنی ئه‌‌نفال له‌ سویسرا سه‌رۆکایه‌تی په‌رله‌مان وه‌ڵامی چاودێری کوردۆساید ده‌داته‌وه‌

Thursday, 15/04/2010, 12:00


له‌ مانگی رابردوودا کۆمیته‌ی سویسرای چاودێری کوردۆساید چاک نامه‌یه‌کی هاوپێچ له‌گه‌ڵ چه‌ندان دۆکیۆمێنتی جۆراوجۆر به‌ زمانه‌ زیندوه‌کانی جیهان ئاراسته‌ی حکومه‌ت و سه‌رۆکایه‌تی په‌رله‌مانی سویسرا و سه‌رۆکی په‌رله‌مانی ئه‌و وڵاته‌ کرد، داوای ئه‌وه‌یان لێکرا، به پشتبه‌ستن به‌ به‌نده‌کانی په‌یماننامه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌کان و یاساکانی ئه‌و بواره‌ ئه‌و کاره‌ساتانه‌ به‌‌ جینۆساید بناسێنرێن. دواتر به‌ ره‌سمی له‌لایه‌ن سه‌رۆکایه‌تی په‌رله‌مانه‌وه‌ وه‌ڵامی چاک ده‌درێته‌وه‌، نامه‌که‌ له‌لایه‌ن سکرتێری سه‌رۆکی په‌رله‌مان بۆ کاروباری یاسایی وه‌ڵامدراوه‌ته‌وه‌.

له‌ نامه‌که‌دا هاتوه‌ ((به‌رێز هیوا ناسیح له‌ چاودێری کوردۆساید چاک، نامه‌كه‌تانمان به‌ده‌ست گه‌یشت، که‌ سه‌باره‌ت به‌و کاره‌ساته‌ قێزه‌ونانه‌ی به‌سه‌ر گه‌لی کورددا هاتوه‌ له‌ 11ی ئازاری 2010 بۆ سه‌رۆکی په‌رله‌مان خاتوو (باسکاڵ بروده‌رێر ڤیس) تان ناردبوو، کۆمیسۆنی تایبه‌ت به‌و بواره‌ هه‌ڵده‌ستێت به‌ لێکۆڵینه‌وه‌ له‌و داوایه‌تان، ئه‌‌مه‌ش پێویستی به‌ کاته‌، له‌ داهاتوودا له‌ ئه‌نجامی کاره‌کانمان ئاگادارتان ده‌که‌ینه‌وه‌.)).

شایه‌نی باسه‌ چه‌ند ساڵێکه‌ کۆمیته‌ی سویسرای چاودێری کوردۆساید چاک له‌گه‌ڵ په‌رله‌مانتاران و پارته‌کانی سویسرادا بۆ ئه‌م که‌یسه‌ له‌ په‌یوه‌ندیدایه‌ و به‌رده‌وام دۆسیه‌ی ئه‌و داواکارییه‌یان پێداون و پشتگیری هه‌ندێک له‌ په‌رله‌مانتارانیشیان بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ ده‌سته‌به‌رکردوه‌. هه‌وڵه‌کانیشمان به‌و ئاراسته‌یه‌ به‌رده‌وامه‌.

چاودێری کوردۆساید چاک / کۆمیته‌ی سویسرا
14.4.2010
www.kurdocide.com

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە