کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


داخستنی پارتی کۆمه‌لگای دیموکراتیک DTP شه‌رمه‌زار ده‌که‌ین

Monday, 14/12/2009, 12:00


دادگای ده‌ستوری بنه‌ره‌تی تورکیا به‌کۆی هه‌ر 11 ئه‌ندامه‌که‌ی دوێنێ بریاری داخستنی پارتی کۆمه‌لگای دیموکراتیک DTP دا ، له‌ته‌ک دورخستنه‌وه‌ی 2 ئه‌ندام له‌په‌رله‌مانێتی و یاساخ کردنی سیاسی 37 ئه‌ندامی بالای تری ئه‌و پارته‌ ، ده‌ستگرتن به‌سه‌ر سه‌رجه‌م داهاتی ئه‌م پارته‌
ئه‌م هه‌نگاوه‌ بۆ گه‌لی کورد و هه‌موو جیهان ده‌ریخست ، که‌ چۆن پروپاگه‌‌نده‌ی دیموکراتی بوون و (پارتی داد) له‌ تورکیا وته‌نانه‌ت پرۆژه‌ی (کرانه‌وه‌ به‌ ڕووی کورددا)ش ته‌نها دروشمی سه‌رزاره‌کی و بۆ چاوبه‌سته‌کی گه‌له‌که‌مان و رای گشتی جیهانه‌، ئه‌گه‌ر نا چۆن حزبێک که‌ خاوه‌نی 21 کورسی په‌رله‌مان و 99 سه‌رۆک شاره‌وانی بێت و ئه‌وه‌نده‌ جه‌ماوه‌ریی بێت، قه‌ده‌غه‌ ده‌کرێت؟؟!!! بۆیه‌ پێمان وایه‌ ئه‌مه‌ بریارێکی سیاسیه ،‌ نه‌وه‌ک دادگای ده‌ستوری , وه‌ ره‌نگدانه‌وه‌ی شۆڤینیه‌تی که‌مالیزمه‌ که‌هێشتا بریارده‌ری سیاسه‌تی فه‌رمی ولات و دادگایه‌ به‌رێوه‌ده‌چیت . که‌ سه‌رجه‌م حزبه‌ سیاسیه‌کانی تورکیا ، زاده‌ی یه‌ک سه‌رچاوه‌ن ، به‌لام به‌ شیوازی جیا جیا دژایه‌تی جولانه‌وه‌ی گه‌لی کورد ده‌که‌ن له‌ دان نه‌نان به‌ بچوکترین مافی کورد ، که‌ئازادی ده‌ربڕینی سیاسیه. ‌
بۆیه‌ له‌کاتێکدا به‌توندی رسوای ئه‌و پیلانه‌ نوێیه‌ دژ به‌گه‌لی کورد ده‌که‌ین ، هاوکات ‌ئه‌وه‌ راده‌گه‌یه‌نین که جولانه‌وه‌ی کورد له‌م به‌شه‌ی نیشتمان دا، به‌ کوشتاره‌ به‌کۆمه‌له‌کانی ده‌رسیم و زیلان و شه‌هید بونی ده‌یان هه‌زارو کاولکردنی هه‌زاران گوند وسه‌دان هێرشی سه‌ربازی کپ نه‌بۆوه‌ . ئه‌وا به‌م بریاره‌شیان به‌ هه‌مان شێوه‌ ی داخستنی 4 جاری پێشوی ‌داخستنی حزبی کوردی ، روبه‌روی شکست ده‌بێته‌وه‌ و خه‌باتی ڕزگاریخوازانه‌ی گه‌له‌که‌مان زیاتر له‌ناوه‌نده‌ جیهانیه‌کان ده‌ناسێنێ ، وه‌ چاودێری کوردۆساید، له‌م کاره‌ نادیموکراتی و دژ به‌ مافی مرۆڤییه‌ بێده‌نگ نابین و داواش له‌ گه‌له‌که‌مان ده‌که‌ین، که‌ به‌ هه‌رجۆرێکی شێوازی مۆدێرن و دیموکراتییانه‌ی که‌ بۆیان ده‌کرێت ناره‌زایی ده‌رببڕن.




چاودێری كوردۆساید /-چاك
Kurdocide Watch
www.kurdocide.org
12-12-2009

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە