کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


بەرێز خاتوو مۆنا سالین بەڕیوبەرانی پارتی سۆسیال دیموکراتی سوێدی

Sunday, 25/04/2010, 12:00


لە کونگرەی پارەکەی پ-س-د دا کوشتاری بەکۆمەڵی خەلکی کوردتان لەسالی ١٩٨٨ لە باشوری کوردستان وەک جینۆساید ناساند ، کە بووە هۆی رێز و پێزانینی گەلەکەمان لەهەر چوارپارچەی کوردستاندا . بەدڵنیاییەوە ئەم هەڵوێستە ئینسانیەی پارتیەکەتان کاردانەوەی راستەوخۆی هەبوو لە سەر ناساندنی زیاتری تاوانە گەلکوژیەکانی کوردان لەباشوری کوردستان بە ناوەندە جیهانیەکان ودەرکردنی بریاری دادگای باڵای دەوڵەتی عێراق سەبارەت بە دان پێدانانی تاوانی هەلەبجەش بە جینۆساید ناسین لە سەرەتای ئەم ساڵدا.
بەڵام زۆر بەداخەوە سەرەرای بەڵێنی کونگرەکەتان کە لەیەکێک لەبرگەکانی ئاماژە بەوە کراوە: مەسەلەی جینۆسایدی کوردان بەرەو ناوەندە سیاسیەکانی سوێد و یەکێتی ئەورپا ده‌به‌ن، که‌ چی له‌ رۆژی 11ی مارش دا بە پێچەوانەوە، لەکاتی دەنگدان لەناو پەرلەمان، به‌ دژی ئەم دۆزە رەوایە وەستان.
پ ـ س ـ د لە رونکردنەوەکانیدا دەڵیت، کاتێک دادگای باڵای عێراق ، کۆشتاری کوردەکان وەک کۆمەڵکوژی دەناسێت، ئیتر پێویست بە گرتنی هەڵوێست ناکات! ئەمە لە کاتێکدایە کە هێشتا دەوڵەتی عێراق داوای لێبوردنی لە نەتەوەی کورد نەکردووە و هێشتا هەنگاوێکی بۆ قەرەبوو کردنەوە هه‌ڵنه‌هێناوه‌. بۆیە ئێمە پێمان وایە هه‌ڵوێستی ئەرێنی پارڵمانی سوید ئەێتوانی کاردانه‌وه‌ی راسته‌وخۆی هه‌بێت له‌ سه‌ر ئه‌م رەوتە ناتەواوەی دەوڵەتی عێراق سەبارەت بە جینوسایدی گەلی کورد.
بۆیە ئێمە شیلگیرانە داواکارین کە، پ ـ س ـ د ئەم دۆزە رەوایە لە دەستوری کاری خۆی لا نه‌بات و بیخاتە قاڵبی پڕاکتیکەوە، و به‌ڵێنی کۆنگره‌ی خۆی له‌ بیر نه‌کات. چونکە ناساندنی گەلکوژی کورد، خزمەتە بە مرۆڤایەتی و هەموو نەتەوە ژێرده‌سته‌کانی جیهان و لە هەمانکاتدا دەبێتە هۆی پته‌وتر بوونی پارته‌که‌تان له‌ ناو ئێنترناسیونال و هه‌روه‌ها به‌هێزبونتان له‌ ناو کوردانی دانیشتوی سوئد.

بۆ پەیوەندی:

ئەمیری قازی
 07078394444



چاودێری کوردۆساید . چاک . سوێد
پارتی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان
کومه‌ڵه‌- پارتی سوسیال دیموکراتی کوردستان
جنبشی دیموکراتیکی یارسان
حیزبی دیموکراتی کوردستان/ په‌یوه‌ندی ده‌ره‌وه‌
رێکخراوی خه‌باتی شۆرشگێری کوردستان
پلاتفۆرمی نه‌ته‌وه‌یی کوردستان
کۆمه‌ڵه‌ی مافی مروڤی کورد/ ئوروپا
لیژنەی هاوکاری کوردە فەیلیەکان/ سوێد
کۆمه‌ڵه‌ی کولتوری کورد له‌ ئوره‌برو
کۆمه‌له‌ی گوڵان
کۆنسەی بەڕیوبەرایەتی کۆمەلە کوردیەکان
ئەنجومەنی بزوتنەوەی گۆران /سوێد
حزبی شوعی کوردستان . سوێد
ژنانی کوردی نێودەولەتی لقی سوێد
فیدراسۆیۆنی کۆمەلە گەنجەکانی کورد لە سوێد
یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان / ده‌ره‌وه‌
پارتی چەپی کوردستان . ئەورپا
کۆمەلەی گۆران / سوێد
پارتی چارەسەری دیموکراتی کوردستان . ئەورپا
پارتی ژیانەوەی ئازادی کوردستان . سوێد
یەکێتی دیموکراتی کوردی فەیلی
پەرلەمانی کوردە فەیلیەکان
ڕێکخراوی ئازادیخوازی کوردە فەیلیەکان
کۆمەلەی کەلوتری کورد لە لینگشۆپین
ڕێکخراوی ئازەر مەهر . ئەورپا
کۆمەلەی کوردی لە کوملا
ئەنجومەنی بزوتنه‌وه‌ی گۆران لە ئۆریبرۆ
ئەنستیتۆی کورد لە سوێد
گەنجانی کورد لە ئۆریبرۆ
گەنجانی کورد لە ستۆکهۆلم
گەنجانی کورد لە ئۆپسالا
گەنجانی کورد لە یۆتۆبۆری
گەنجانی کورد لە بۆڕلێنگە
کۆمەلەی ژنانی گەشە لە ئۆریبرۆ

تێبینی : ئه‌م نامه‌یه‌ تا رێکه‌وتی 2010.04.28 پێشکه‌ش به‌ پارتی سوسیال دیموکراتی سوئد ناکرێ. هەر لایەنێک دەیەوێت بەشدار بێ، دەتوانێ له‌ رێگه‌ی ئیمه‌یل ئاگادارمان بکاته‌وه‌.
[email protected] , [email protected]
2010.04.24


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە