کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


په‌لاماری دڕندانه‌ی كامپی ئه‌شره‌ف زه‌نگی مه‌ترسیداره‌ بۆ لێدانی كوردانی ڕۆژهه‌ڵات و باكور

Friday, 31/07/2009, 12:00


ئازادیخوازان
داكۆكیكه‌رانی مافی مرۆڤ

ویڕای ڕه‌خنه‌ی توندمان له‌سه‌ر كار وكرده‌وه‌ی ڕێكخراوی موجاهدینی خه‌لقی ئێران به‌رامبه‌ر گه‌له‌كه‌مان به‌ تایبه‌ت له‌ سه‌ركوتكردنی ڕاپه‌ڕینی ساڵی 1991داو په‌یوه‌ندی گوماناوی له‌گه‌ڵ ڕژێمی به‌عسی ڕوخاو,هێرشی دڕندانه‌ی هێزه‌ سه‌ركوتكه‌ره‌كانی ئێراقی بۆ سه‌ر كامپی ئه‌شره‌ف له‌سه‌ر داوای نوری مالكی و به‌ ڕێنوێنی كۆماری ئیسلامی ئێران به‌ توندی مه‌حكوم و شه‌رمه‌زار ده‌كه‌ین,كه‌ له‌ په‌لاماری دوێنێكه‌دا 12 ئه‌ندامی بێچه‌كی مجاهدین كوژراو نزیك400 دیكه‌ش بریندار بووه‌,هاوكات نزیك50 كه‌سیش بێسه‌روشوێنن.
ئه‌م هه‌نگاوه‌ ته‌نها وه‌ك كاردانه‌وه‌یه‌ك به‌رامبه‌ر په‌ره‌ گرتنی ڕاپه‌ڕینی گه‌لانی ئێران دێت بۆ لێدانی هێزه‌ ئۆپۆزسیۆنه‌كان.
پاراستنی ژیان وئه‌منیه‌تی هه‌موو په‌ناخوازێك له‌ ئێراقدا ئه‌ركی حكوومه‌تی ئێراق و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تییه‌.


چاودێری كوردۆساید-چاك
Kurdocide Watch
www.chak.be
www.chaknews.com
www.kurdocide.org
[email protected]

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە