ململانێ ی فه‌لسه‌فه و دیسپۆتیزم له نێوان میراوده‌لی و به‌رزانی دا
Monday, 29/06/2009, 12:00
(سته‌مکاری جۆره هه‌لومه‌رجێکه که تیایدا که‌س ئازاد نیه‌و هه‌ر هه‌موو ده‌بێت له‌به‌رده‌م سته‌مکاردا به‌چۆکدابێن هه‌روه‌ک چۆن له‌به‌رده‌م خوادا به چۆکدادێن)
فاروق ره‌فیق
هۆی هه‌ڵبژاردنی ئه‌م ناونیشانه‌ی سه‌ره‌وه بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه که هه‌ر یه‌ک له دکتۆر کمال میراوده‌لی و مسعود به‌رزانی له دوو جه‌مسه‌ری جیاوازه‌وه خۆیان کاندید کردوه بۆ پۆستی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم.دکتۆر کمال میراوده‌لی له‌ناوه‌ندیکی فه‌لسه‌فی و رۆشنبیری هه‌ڵقوڵاوه و پیاوی زانسته نه‌ک پیاوی ده‌سه‌ڵات وه به پێچه‌وانه‌شه‌وه مسعود به‌رزانی له ژینگه‌یه‌کی فیوداڵی بۆرژوازی ناوچه‌گه‌ریتی یه‌وه هه‌ڵقوڵاوه و پیاوی ده‌سه‌ڵاته نه‌ک مه‌عریفه.
ئه‌وه‌ی من ده‌مه‌وێت له‌م گۆشه‌یه‌دا تیشک بخه‌مه سه‌ری خوێندنه‌وه‌یه‌کی کورته بۆ باکگراوندی پیشه‌یی هه‌ریه‌ک له میراوده‌لی و بارزانی.
گه‌ر بگه‌رێینه‌وه بۆ ئه‌سینای کۆن و سه‌رده‌می سوقرات،ئه‌وا بۆمان ده‌رده‌که‌وێت یه‌که‌م شه‌هیدی رێگه‌ی حه‌قیقه‌ت به‌ده‌ستی ده‌سه‌ڵاتی سته‌مکاری ئه‌وسای یۆنان به کوپێک ژه‌هر ماڵئاوای لێ‌کردین،به‌ڵام له‌دوای خۆی گه‌نجینه‌یه‌کی فه‌لسه‌فی و مه‌عریفی وای به‌رهه‌م هێناوه که تاوه‌کو ئێستاش له‌به‌رده‌وامی و گڕو تیندایه.هه‌ر چه‌نده له‌لایه‌ن پاسه‌وانی به‌ندیخانه‌که‌وه کارئاسانی بۆکرا بۆئه‌وه‌ی هه‌ڵبێت به‌ڵام وه‌ڵامی سوقرات ئه‌وه بوو که نابێت مرۆڤ له حه‌قیقه‌ت هه‌ڵبێت.
کاتێک سوقراتی فه‌یله‌سوف باسی رۆڵی ئه‌قڵ و لۆژیکی بۆنه‌وه‌کانی ئه‌سینا ده‌کرد و پێداگری له‌سه‌ر یه‌ک خوداوه‌ند ده‌کرده‌وه،ئه‌وه‌ش بووه هۆی تاوانبار کردنی له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی سته‌مکاره‌وه و به تێکده‌ر و فریوده‌ری لاوانی ئه‌سیناو،هێنانی خوایه‌کی هیچ و پووچ و بێبایه‌خکردنی خواوه‌نده‌کانی گریک که بیروباوه‌ری ئه‌فسانه‌یی خولقێنه‌ری بووه.
دیسان ده‌بینن له‌سه‌رده‌می ته‌کنه‌لۆجیا و جیهانگیریدا ئه‌م سیناریۆیه خۆی مانیفێست ده‌کا له قاڵب و به‌ر‌گێکی نوێ‌دا، نه‌ک له ووڵاتی گریک به‌ڵکوو ئه‌مجاره‌یان له کووردستانی کۆیله‌ی خۆمان.پرسیاره‌که لێره‌دایه،تۆبڵێی میراوده‌لی ببێت به سوقرات و مه‌سعودی سته‌مکاریش به‌و ئه‌قڵه دۆگما چه‌قبه‌ستوه‌ی خۆی رکابه‌ری بیت وهیوای فه‌لسه‌فه‌و ریفۆرم له گه‌روی سته‌مکاردا سه‌ربنێته‌وه؟یاخوود کاروانی فه‌لسه‌فه و ره‌شناڵیزم هه‌وری ره‌شی سته‌مکاری و به‌ربه‌ری راده‌ماڵێ وئاسمانی ساماڵ وژینگه‌یه‌کی ته‌ندروست فه‌راهه‌م ده‌کات که ئێمه خاوه‌ن که‌سایه‌تی خۆمان ببین وله چاوی هاونیشتیمانی و هیومانیزمه‌وه له‌یه‌ک بروانین نه‌ک له‌چاوی ئاغا‌و مسکینه‌وه.ئه‌م پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه له واقیعدا خۆی گه‌مه‌ی نێوان جه‌لاد وقوربانی ،فه‌لسه‌فه‌و سته‌مکار،به‌شخوراو گه‌نده‌ڵ......هتد
کاتێک تاک هۆشیار بێ کۆمه‌ڵگایه‌کی ئازاد سه‌رهه‌ڵ ئه‌دات.له‌هه‌رشوێنێک فه‌لسه‌فه‌و لۆژیک بوونی هه‌بێت سته‌مکار و تۆتالیتاریزم شوێنی نابێته‌وه چونکه دانویان پێکه‌وه ناکوڵێ.که‌سی سته‌مکاریش پشت به تیرۆر وتۆقاندن ده‌به‌ستێت هه‌وڵی پاوان‌کردنی جومگه‌کانی ژیان ده‌دات،
وه فه‌لسه‌فه یاخوود فه‌یله‌سووف ساده‌ترین کاری بریتییه له گه‌ڕان به‌شوێن ژیری یان دانایی.
فه‌لسه‌فه پشت به ئه‌قڵ و زانست ده‌به‌ستێت و به‌رده‌وام له‌هه‌وڵی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی حورمه‌ت دایه بۆ یاسا و مرۆڤایه‌تی،هه‌وڵی سازکردنی ئه‌رگومێنت ده‌دات،به‌ردوام و‌یستوێتی کۆنسێپتی تولێرانس(لێبوورده‌گی)به‌رهه‌م بێنێت و به‌شیری پلورالیست(فره‌یی)گۆشمان بکات.وه زۆرجار له‌قۆناغه‌کانی مێژوودا بووه‌و رویداوه که‌سێکی رۆشنبیر یان سه‌رکرده‌یه‌کی کارێزمایی ره‌وره‌وه‌و ئاراسته‌ی مێژویان گۆریوه. هه‌رچه‌نده کلتوری خێڵ و عه‌شیره‌ت و باوک سالاری کوردستان ده‌رفه‌ت به په‌ره‌سه‌ندنیکی به‌مجۆره نادات ، به‌ڵام روودانیشی مومکینه، وه جه‌نگی جیهانی یه‌که‌م و دووه‌م ، هیتله‌ر و ستالین و سه‌دام به‌رهه‌می سته‌مکاری و تۆتالیتاریزمه،وه‌به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه رێنسانس وریفۆرمی ئاینیی و شۆرشی فه‌ره‌نسی به‌رهه‌می فه‌لسه‌فه و لۆژیکه
وه‌له‌و بروایه‌دام له ئه‌نجامی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا سه‌رکه‌وتنی مه‌سعود به‌رزانی واتای سه‌رکه‌وتنی سته‌مکار وتۆتالیتاریزمه و کوژاندنه‌وه‌ی مۆمی هیواو ئاوابوونی خۆری میلله‌ته،وه له ئه‌گه‌ری سه‌رکه‌وتنی دکتۆر کمال میراوده‌لی دا سه‌رده‌مێکی زێڕینی وا به‌رهه‌م دێنێ که بایه‌خێکی مه‌زن و ده‌ست لێبه‌رنه‌دراوی هه‌یه.
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست