فه‌رهاد پیرباڵ ڕۆشنبیره یان ئۆپۆرتۆنیزمه................
Friday, 14/08/2009, 12:00
من که باسی ڕۆشنبیر ده‌که‌م به ئامانجی خۆم ناگه‌م چونکه لای من چه‌مکی ڕۆشنبیر سنورێکی دیاری کراوی نیه و فره ڕه‌هه‌نده و فره جۆره ،هه‌میشه له فراون بوون و نوێ بونه‌وه‌دایه ، شێوه‌یه‌کی دیاری کراوی نیه
ڕۆشنبیر گهڕییدهیه و له وه‌ستان و گه‌ڕان ناکه‌وێت هه‌میشه ده‌یه‌وێت سنوره‌کان بشکێنێت و په‌ی به راستی و نهێنیه‌کان به‌ریت ، ڕۆشنبیر ئه‌و مرۆڤه‌یه که به هیچ سوڵتان و حیزب و سه‌رکرده‌یه‌ک که‌له‌پچه ناکرێت ژیان پێویستی به ڕۆشنبیری ئۆپۆرتۆنیزم و ورده بۆرژوازه‌کان نی یه بۆئه‌وه‌ی نه‌مرێت ,چونکه ئه‌وه‌ی به‌سه‌ر ده‌چێت و ده‌مرێت هه‌ڵپه‌رست وو ورده بۆرژوازهکانه نه‌وه‌ک ژیان
هه‌ر وه‌ک ئاپۆ ده‌ڵێت (ئه‌و میلله‌ته‌ی ڕۆشنبیریی نه‌بیت وه‌ک ئه‌و کاروانه وایه که ڕێزانی خۆی له‌ده‌ست داوه) به‌رده‌وام له هه‌وڵ و کۆششدایه و وه‌ستانی بۆ نیه تا چنگی له به‌ها مرۆڤایه‌تیه‌کان گیر ده‌بێت ، ئه‌و عه‌وداڵی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی گه‌له نه‌ک به‌رژه‌وه‌ندی ته‌سکی خۆی و سه‌رکرده ملهوڕه دیکتاتۆره‌کان ،ڕۆشنبیر هه‌ڵپه‌رست و پاره په‌رست نیه هه‌میشه له به‌ره‌ی ئۆپۆزسێون و گه‌لدایه ، به‌رده‌وام له ده‌سه‌ڵاتی مرۆڤ کوژ یاخییه و هه‌ر به یاخی ده‌ژی و هه‌ر به یاخیش ده‌مێنێته‌وه ،فه‌رهاد گه‌ر ده‌ته‌وێت ڕۆشنبیر بیت پێویسته هه‌ڵ په‌رست نه‌بیت چونکه هه‌ڵ په‌رستی دیارده‌یه‌کی قێزه‌ون وو شومه له ژیانی مرۆڤایه‌تیدا ، مامانی نه‌وه‌ی جهلادهکانه ، داینه‌مۆی جوڵاندنی مه‌رامه گڵاوه‌کانی سه‌رکرده بۆرژوازهکانه ، به‌رده‌وام درگاکانمان به ڕوی ژیاندا لێ داده‌خات و بانگهێشتمان ده‌کات بۆ ڕێگاکانی مه‌رگ ، ئه‌و ڕێگایانه‌ی که تونێتی جه‌لاده‌کان و سته‌مکاره‌کان ده‌شکێنێت ، ده فه‌رهاد چاک بزانه له‌م ئان و ساته‌دا تۆ نه‌ک شاعیر به‌ڵکو ڕۆشنبیریش نیت چونکه تۆ کۆنترۆڵ کراویت ، ڕۆشنبیری کۆنترۆڵ کراویش ئامێرێکه له ده‌زگایه‌کی داپڵۆسیندا و (گۆچانی ده‌ستی فاشیزمه پیره‌کانه) تۆ ئه‌مڕۆ له ڕۆشنبیر ناچیت به‌ڵکو له که‌وی ناو قه‌فه‌سی دیوه‌خانه‌کانی ده‌سه‌ڵات ده‌چیت و ڕاوی ئه‌و مرۆجه دڵسۆزانه‌ت پێده‌کرێت که هه‌ڵگری ته‌ساموح و هیوا مانیزمن ، ئه‌رکی ڕۆشنبیر ئه‌وه نیه جه‌لاده‌کان بکه‌نه مه‌رجه‌ع ، فۆکۆی فه‌یله‌سوف ده‌ڵێت (وه‌زیفه‌ی ڕۆشنبیران ئه‌وه‌یه شتێک له ئه‌قڵی خه‌ڵکی بگۆڕن) نه‌وه‌ک تۆی هه‌ل په‌رست ده‌ته‌وێت ئه‌قڵی خه‌ڵکی هه‌ر به دۆگمایی بمێنێته‌وه ، سه‌رکرده‌یه‌کمان لێدهکهیته مه‌رجه‌ع که ژیانی لێوان لێوه له خیانه‌ت و هه‌ڵه‌ی ستراتیژی و زیاتر له عه‌سابه‌یه‌کی سادۆماسۆشی ده‌چیت نه‌وه‌ک له بونه‌وه‌ر ، له‌کاتێکا کۆمه‌ڵێک لاوی خوێن گه‌رم و دڵسۆز له تامه‌زرۆی یه‌کسانی و داتپهروهرین هه‌ڵده‌ستێ به سوتاندنی کتێبه‌کانی جه‌نابت که له ئه‌نجامی هه‌ڵه‌ی تۆدا ڕویدا ، تۆ نه‌ک هه‌ر ئاماده نه‌بویت ددان به هه‌ڵه‌ی خۆتدا بنێیت به‌ڵکوبه‌شێکی میلله‌ته‌که‌ی خۆت به که‌ر ناو ده‌به‌یت له کاتێکا ئه‌و لاوانه ئاماده نین به مهرجعهکهی تۆ بڵێن که‌ر ، شه‌ره‌ف بۆ ڕۆشنبیر ئه‌وه‌یه ده‌سه‌ڵات کتێبه‌کانی بسوتێنێ نه‌وه‌ک سته‌م لێکراوه‌کان ، له کاتێکدا جیاوازی به‌ینی ئه‌و لاوانه و تۆ و مهرجعهکهت ئه‌وه‌یه ئه‌و لاوانه مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه توند و سه‌رکێش بن و جنێو بده‌ن به‌ڵام تۆ وو مهرجعهکهت مافی ئه‌وه‌تان نیه که‌چی به پێچه‌وانه‌وه ئێوه ده‌ست پێشخه‌ری ده‌که‌ن ئه‌و لاوانه گیرۆده‌ی ناعه‌داله‌تی و نوقمی لیته‌ی گه‌نده‌ڵین ، کاتی ئه‌وه‌هاتوه تیده‌گه‌ن بێجگه له خۆیان هیچ که‌سی که یارمه‌تیان نادات وه‌ک ماکیسی گۆرگی ده‌ڵێت (یه‌کێک بۆ هه‌موان و هه‌موان بۆ یه‌کێک) که‌چی تۆی به ناو ڕۆشنبیر ئاماده‌ی ئه‌وه نیت ببیت به یه‌کێک بۆ هه‌موان و هه‌موانیش ببنه یه‌کێک بۆ تۆ ، وه ئه‌و ڕاستی یه و شاردنه‌وه‌ی پێناوێت ڕۆشنبیری حیزب یان هه‌ل په‌رست کاتیک له پێناوی به‌رژه‌وه‌ندی حیزبه‌که‌یی وسهرکردهکهیدا ده‌نوسێت سڵ له هیچ درۆ و ده‌له‌سه و بوختانێک ناکاته‌وه ، چونکه یه‌کیان میلله‌ت ده‌دۆشێت و ئه‌وی تریان شاخی ده‌گرێت ، ئه‌و لاوانه که ته‌نها گوناحێک که هه‌یان بێت ئه‌وه‌یه که هه‌ڵه‌یه‌کیان کردوه ، که‌چی تۆش هه‌مان هه‌ڵه دوباره ده‌که‌یته‌وه و ده‌چیته باوه‌شی ده‌سه‌ڵاتێک که هه‌ستا به سوتاندنی گۆڤاری (لڤین) و تیرۆر کردنی سۆرانی مامه حه‌مه و د عبدال ستار .... هتد ، ڕۆشنبیر نه چاوه‌ڕێی تۆڵه‌یه و نه چاوه‌ڕێی پاداشته ، به‌ڵام به داخه‌وه تۆ چونکه ڕۆشنبیر نیت په‌یڤه‌کانت لێوان لێوه له ڕق و کینه و جنێودان و خاڵیه له هونه‌ری ئێستاتیکا تا ئه‌م ساته‌ش تۆ سه‌ر به قوتابخانه‌ی سوریالیزمی که ئه‌مه‌ش ئه‌ده‌بێکی که‌م بایه‌خه له دونیای شعر و فه‌لسه‌فه‌دا ، ساده‌ترین کاری سوریالیزم ئه‌وه‌یه بچێته ناو خه‌ڵک و تفه‌نگێک بگرێت به ده‌سته‌وه و کوێرانه بکه‌وێته ته‌قه‌کردن و خه‌ڵک کوشتن وه زیاترئهدهبێکی ئیرۆنیه و خاڵی یه له هونه‌ری قسه‌کردن (ڕیتۆریک) ، وه هه‌رکه‌سێکیش پێی وا بێت له سایه‌ی حیزبی ووردهبۆرژواز و نوسه‌ری قه‌ڵه‌م فرۆش و هه‌ڵ په‌رست دا تام و چێژی ژیان بکات بێ پێچ و په‌نا وه‌ک ئه‌و کابانه وایه که چاوه‌ڕێ یه مریشکه‌کانی هه‌ر هێلکه بکات نه‌وه‌ک ڕیقنه .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست