من یەكێتى گەندەڵانى كوردستانم !!
Saturday, 28/05/2011, 12:00
تا پشتێنم قەتماغى گەندەڵیەو ناخم ڕەش و بۆگەنە ،
دەنگ و ڕەنگى هەر چوار وەرزى وشكە ساڵى كوردستانم .
لەوەتەى هەم عێڕاقچیم و هەر بەناو كوردستانیم ،
لەبیرتانە ئەو ڕۆژانەى بوومە داستانى جاشایەتى و لەناو تۆزو گەردەلوول و ئاسەوارى
66 دا لەدایك بووم .
خۆم و هەر خۆم ، مامۆستاى پیلان و شەڕى ناوخۆ بووم ،
لە بیرتانە لە شاخ بە تەنیا شەڕى هەموو لایەنەكانم ئەكرد ،
بیرتان چوو چۆن پاسدارم هێنا بۆ هەڵەبجەى شەهید ،
كام دوژمن ماوە من دەستیم نەگرتبێت و نەم هێنابێتە سەر كوردستان .
بەڵێ ، تەنیا و تەنیا هەر خۆم و كۆمەڵێك سەركردەى فایلدار بووین ،
خۆم دەیان چەتە و ڕێگر ، خۆم و لە گۆڕنانى خەونى منداڵانى لادێ ،
خۆم و ئەشقى ئەتك كردنى كچانى كورد ،
خۆم و كۆمەڵێك دزو مافیاو بەرپرسى گەندەڵ ،
یەرامبەر بە خەونى كارەبا و پڕۆژەى خزمەتگوزارى و
نەبوونى سوتەمەنى و یەكەى نیشتەجێ بوون و
دەیان ئاواتى ئەو میللەتە داماوە وەستاوین .
خۆم و خۆم بووم بەهەورازى دزى و گەندەڵیدا سەركەوتم ،
من تەنها بنەماڵەى تاڵەبانیم هەبوو لە ڕێگەى ئەوانەوە ،
گرێ كوێرەى دزیم بۆ سەدان بەرپرسى تریش كردەوە .
سێ كوچكەى كوتلەو ناكۆكى نێوان باڵەكان و
پیلانى نامەردانەى تاڵەبانى ناسنامەى منە و
بە 66 و 84 و ماچكردنى سەدام و مفاوەزاتى 91 بمناسنەوە .
من لەیەك كاتدا تروسكەى گەندەڵى و
ڕاگوێزانى لادێكانم دەست پێ كردەوە ،
من جوتیارى لادێكانم ڕاگواستەوە و
كشتوكاڵە بە پیت و فراوانەكەى كوردستانیشم ،
دووبارە ئەنفال كردەوە و
گەنجەكانیشیانم كردە پاسەوانى سەرۆك كۆمارە عەرەبیەكەمان و
ڕاوانەى مەرگ و بەغداى عەرەبیم كردن ،
من وا گەندەڵ بووم ،
تەنانەت ژێیى دەنگیشم گەندەڵى گرتوویەتى و
دەزگا و ڕاگەیاندن و ڕێكخستنەكانیشم ئیفلیج بوون .
بەڵێ خۆم و هەر خۆم هیچ نەبووم ،
بەفیتى دوژمان و ناحەزانى كورد ،
شەڕى براكوژى پارچەكانى تریشم كردوە ،
لە دوایى هەرەس یەكەم تەقەى شەڕى برا كوژى ،
من كردم و بەناوى كارەساتى هەكارى ،
سەدان كوڕى كوردى داماوم هەر ئەو سەردەمە بەكوشتدا ،
یەكەم فایلى سیخوڕى و جاسوسى ،
سكرتێرەكەم داى هێناو دواتر كادیرەكانى تریشى فێركردم ،
من بچووك و لەڕولاوازم بەرامبەر كەسوكارى شەهیدانى حزبەكەم ،
بۆ هەڵڕشتنى پارەو سەدان دەفتەر دۆلار و كڕینى كۆشك و تەلاریش ،
بۆ پیاوان و كاربەدەستانى ڕژێمى بەعس ،
دەرگام لەسەر پشتەو خاوەن ماڵ نیم و كوردستانم تاپۆشى هەر ئى ئەوانە ،
كوردستانم ، ئەى شارى شەقام شەهید و
شارۆچكەى لەخاچ دراو و
دێهاتى ئەنفال كراوى دووبارە بەدەست من و پارتى ،
ئێستا خۆم و سەدان بەرپرسى ،
گەندەڵ و خاوەن فایل و بەكرێ گیراوى ئیتلاعات و میتى توركى ،
هاتووم لەبەرچاوى ویژدانى ئێوەدا ڕاوەستاوم .
لەباشورەوە یەك بەیەك دەرگاكانتان ئەكەمەوە ،
سوێندتان ئەدەم بەحەق وەڵامم بدەنەوە ،
گەرمیان ، توو ئەو هەموو خوێن و ئەنفالەى داوتە ،
كام ئیدارەت هەبووە و دیوە ،
لە مێژووى تەمەنى خۆت و عێراقدا ،
وەك ئیدارەكەى سلێمانى گەندەڵ بێت و تۆى بیر چووبێت .
كەركوك ، توو ئەو نوورەى ناخت ،
لە دوایى پرۆسەى ئازادى عێراقەوە ،
كام دوژمنت ئەوەندەى لق و مەڵبەند ئازاریان داوى ،
ئەوەتانێ 140 یشمان بۆ كردیە قوربانى دوژمنانت .
سلێمانى ، توو ئەو هەموو بەرپرسە گەندەڵەى ،
ئێستا دەمیان ناوەتە كەلاكت و خاك و زەوى و ئاو و هەواو و ناخ و جوانیەكانت ،
بیركەرەوە ، ئەو هەموو پارە خەیاڵیەیى ،
لە كۆشك و تەلار و ڤێلاكاندا سەرف كراوە ،
بۆ ئاوەدان كردنەوەى لادێكان و كوردوستان بوایە ،
وڵات و ئابورى و كوردستان ،
توو گۆڕەكەى كاك ئەحمەدى شێخ چۆن ئەبوو .
پشدەر ، توو ساتە ناخۆشەكانى ڕۆژانى شەڕى ناوخۆ ،
كەلەلاى ئێوە هەڵمانگیرساند و
5 / 3 و ڕاپەرینمان لەبیر خەڵكى دەرواز بردەوە و
دواتر ئەنفلەوەنزاى درۆى باڵندەمان بۆ كردنە دیارى ،
كام حزبت بینیوە ئەوەندەى من ،
سوپاى پاسداران و ئیتلاعاتى هێنابێت بەسەر خاكدا .
هەولێر ، توو بەرزى قەڵاكەت ،
هەولێر توو بەرزى ناوەكەت ،
كام خیانەتت دیوە وەك خیانەتە گەورەكەى 31 ى ئاب
دواتریش سكرتێرەكەم و سەرۆكەى ئەولا ،
ئەیان ووت ئێمە پەپولە و بێ تاوانین .
بادینان ، پرچى مێژووت شیتاڵ شیتاڵ بكەرەوە ،
كام تەقینەوەت دیوە وەك ئەوەى زاخۆ بێ ،
كام زیندان و بەندیخانەت دیوە وەك ئەوەى ئاكرێ بێت و
ئەوەندە كوڕى كوردى تیا بێ سەروشوێن كرابێت .
بەڵێ ، ئێستا هەموو كوردستانم ....
بە مۆنۆمێنتەكەى هەڵەبجە ،
كە بۆ بازرگانى دروستمان كردبوو ،
بەپرۆِژە سەقەت و تەواونەكراو و بەجێماوەكانى ،
ئیدارەى پێشووى سلێمانى سوێندتان ئەدەم ...
بۆ گەندەڵى ، بۆ دزى ،
بۆ بردنى سەروەت و سامان و
داهات و گومرگى خەڵك ،
بۆ بێ وەفایى ، بۆ سپڵەیى بەرامبەر بە خەڵكى خۆى ،
بۆ دەست درێژى كردنە سەر نامووسى كەسوكارى شەهیدان ،
كێ جاڕى زەماوەندى داو كێ هانى بەرپرسان و لایەنەكانى ترى دا .
كوردستانم ،
ئەى شارى شەقام شەهید و شارۆچكەى لە خاچ دراو بە دەست مەڵبەند و كۆمیتە كانم ، دێهاتە چۆڵەكانم ،
ڕەنگین بە كۆشك و ڤێلاو مەزرەعەى بەرپرسانم ،
هاتووم لەبەرچاوى ویژدانى ئێوەدا ڕاوەستاوم ..
باڵام باڵاى گەندەڵى و خیانەت و بێ وەفایە ،
دروشم و ئاڕم و ئاڵاشم تەنها ئیعلامە و بۆ فریودانى خەڵكە ،
بەرگى جاشایەتیش نیشتیمانمە و
تەنها تاڵەبانیش سكرتێر و دەم ڕاستمە .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست