کاتێک نەفامێک قەڵەم و جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستان، چیدی بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆر مستەفا السباعی)


دوو هوشداریی وتاره‌که‌ی هێنری کیسنجه‌ر

Saturday, 06/02/2010, 12:00


... ژمارەیەكی كەمی سەرانی عێراق بانگهێشتی واشنتۆن كراون و تەحەفوز هەیه لەپێشوازیكردنیان...
ئەگەر توندڕەوەكانی شیعە باڵادەستبوون دەستیان گرت بەسەر ناوچەكانی سونه و كورددا و چونه ریزی تارانەوه... هێنری کیسنجه‌ر
لەسەرەتای مانگی شوبات، فەهد گردەوانی، وتارێکی بەناونیشانی: بارزانی لەئەمریکا چی بۆ کورد هێنا؟ لەیەکدوو مەڵپەردا دابەزاند. پوختەی باسەکەی لەسەر سەردانی سەرۆکی هەرێم بۆ واشنتۆن بوو. خاڵی درەوشاوەی نووسینەکە ئەم پەرەگرافەیە، وەک ڕەخنە و گلەیی و گازندە خستویەتە ڕوو:

‌ئەو شوێنەی ئۆباما بۆ چەند خولەکێک بارزانی تیابینی، ژووری سەرۆکانی جیهان نەبوو، بەڵکو ژوورێکی دوور لەپڕۆتۆکۆڵی دوو سەرۆک بوو..هیچ ئاڵایەک لەپشتی هەردوو بەرێزان بارزانی و ئۆباما دانەنرابوو.

لەهەمان ڕۆژدا 3 ی 2 ی 2010 لەڕۆژنامەی واشنتۆن پۆستدا، وەزیری کۆنی‌ 1973- 1977 دەرەوەی ئەمەریکا هێنری کیسنجەر 1923 ، وتارێکی بەناونیشانی: پێویسته‌ ئەمەریكا بایەخی جیۆستراتیژی عێراق فەرامۆش نەكات. بڵاوکردۆتەوە
کیسنجه‌ر، له‌وێدا نهێنییه‌ک و پێشبینییه‌کی ئاشکرا کردووە، کە نووسەری بەڕێز بێئاگایه‌ له‌وه‌ی چی له‌کۆشکی سپی و ساڵۆنه‌کانی ده‌گوزه‌رێت ئەویش سیاسەتی ئەمەریکا و ڕێگرییه‌کانی که‌ بۆی دروست ده‌کرێت، ئه‌مه‌ریکا له‌عێراقدا لەژێر فشاری دەوڵەتە عەرەبی و وڵاتانی ئیقلیمدایە، بۆیه‌ بێمه‌ڵامه‌ت نییه‌ سارد و سڕ پێشوازی له‌سه‌رۆکی هه‌رێم ده‌کرێت! کیسنجه‌ر تا هه‌نووکه‌ ورد ئاگای له‌ته‌وژمه‌کانی سیاسه‌تی ئه‌مه‌ریکایه‌، بۆیه‌ وەک دەبینی دەڵێت: لەپێشوازی فەرمی تەحەفوزیان کردووە.

کەواتە ڕاگەیاندنی کوردی و چاودێرانی سیاسی ناهەقیان نییە، ئاوا نیگەرانی خۆیان لەو سەردانە دەردەبڕن، هاوکات جۆرێکه‌ له‌بیئاگایی و نه‌خوێندنه‌وه‌ی دروستی یاریکه‌رانی سیاسی ناوچه‌ و جیهان! ئه‌م شاشییه‌ له‌ کارکردن وا ده‌کات، ده‌گ ئۆپۆزسیۆن به‌هه‌موو ئه‌شکالییه‌کانییه‌وه‌ سەرانی ده‌سه‌ڵات سه‌ره‌کۆنه‌ بکه‌ن، له‌کاتێکدا له‌خاڵێکی وادا ئه‌وانیش قوربانی ده‌رده‌چن و یاری و سووکایه‌تییان پێده‌کرێت، هەرچەندە وتنی ئەم ڕاستییە تاڵ و ژه‌هر خواردنه‌که‌ی ئایه‌تووڵا خومه‌ینییه‌، کاتێک به‌شه‌ر ڕاگرتن له‌گه‌ڵ عێراقی عه‌ره‌بیدا ڕازی بوو!

هەر لەو وتارەدا هێنری کیسنجر، خاڵێکی پر مەترسی تر ئاشکرا کردووه‌، یان وه‌ک پێشبینییه‌ک ده‌یخاته ڕوو، ئه‌ویش:
به‌رنامه‌ و ‌سیناریۆی توندڕەوانی شیعەی عێراقییه‌، کە به‌ته‌مان و لەوانەیە ڕۆژێک لەرۆژان سه‌پرایس دروست بکه‌ن، بەپشتیوانی ئێران کۆنترۆڵی به‌شه‌کانی تری خاکی عێراق بەهه‌رێمی کوردستانیشەوە بکەن.
ئه‌م هوشدارییه‌ی کیسنجه‌ر ده‌بێت به‌نه‌زه‌ری ئیعتبار وه‌ربگیرێت، تا کار له‌کار نه‌ترازاوه‌، هه‌مه‌لایه‌نه‌ لێی بکۆڵرێته‌وه‌، ئاماده‌کاری بۆ بکرێت.

له‌وانه‌یه‌ کیسنجه‌ر ئه‌م چاکه‌یه‌‌ بۆ ڕووسوورکردنه‌وه‌ی خۆی بکات، یان لایه‌نی که‌م ویژدانی مورتاح بکات، به‌وه‌ی له‌ناوه‌ڕاستی حه‌فتاکانی سه‌ده‌ی بیستدا، بووه‌ مایه‌ی ماڵویرانی و شکست و ئاشبه‌تاڵی بزووتنه‌وه‌ی چه‌کداری کورد؟!.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە