کاتێک نەفامێک قەڵەم و جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستان، چیدی بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆر مستەفا السباعی)


خۆپیاشاندانی ناڕازیانی خه‌ڵکی کوردستان بۆ بەردەم باڵوێزخانەی USA

Wednesday, 13/04/2011, 12:00


ڕۆژی سێشەممە ٢٠١١.٤.١٢ بەشێک لەژنان و پیاوانی کوردی ناڕازی و ئۆپۆزسیۆن کە لەچەند شارەوە هاتبوون، دوای خۆ ئامادەکردنێکی پێشوەخت، خۆپیشاندان و ڕێپێوانێکیان بۆ بەردەم باڵوێزخانەی ئەمەریکا UAS لە شاری هێلسنکی Helsinki بەڕێخست. بەدروشم و پلاکارت و وێنەی شەهیدانی ڕاپەڕینی مانگی شوبات و ئاڵای کوردستانەوە، بۆ ماوەی یەک کاتژمێر مانەوە.
هەڵسووڕاوانی کارەکە لەهەر یەکەیان بەدەوری خۆیان قسە و باسیان لەبارەی دۆخی و گۆڕانکاری و هاوکێشە سیاسییەکانی ناوخۆی وڵاتەوە کرد و پێیان داگرت لەسەر ئەوەی چۆن لەوێ دەسەڵات داماوە بەدەست خەڵکەوە دەبێت لێڕەیش هەموو دنیایان لێ تێبگەیەنن کە چەند دژ بەخواستی جەماوەری هەرێمن.
جێی سەرنجە کەسێکی خەڵکی هەولێر کە تازە لەوێوە هاتبووە، باسی چەند گۆشە لەهەڵسووکەوتی ناشیرینی پیاوەکانی حیزبەکەی بارزانی کرد، ئاستی تووڕەی خەڵکە قارەمانەکەی ئەو شارە چەند بەرزە و لەئانوساتدایە بتەقێتەوە.
لەکۆتاییدا یاداشتنامەیەکیان بە هۆی یەکێک لە کارمەندانی باڵوێزخانەوە بەرز کردەوە. ئەوان پەیمانیاندا کە هەوڵ ئەدەن لەڕێی سەروخۆیانەوە حیزبەکەی بارزانی بخەنە ژێر فشارەوە. سەرئەنجام کارەکە بەسەرکەوتووی کۆتایی هات.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە