بابەتی تر



لاپەڕە 1/281: 1 2 3 4 5 ... :: »

فینلاند، ژنەڕۆماننووسێک، خەڵاتی ئەنجوومەنی باکووڕی ئەورووپای بەدەست هێنا

Friday, 02/04/2010, 12:00


سۆفی ئۆسکانێن - Sofi Oksanen، ژنە نووسەرێکی فینلاندییە، لەلایەن ئەنجوومەنی ئەدەبی وڵاتانی باکووری ئەورووپاوە، خەڵاتی ساڵانەی لەسەر رۆمانێکی بەناوی پاکردنەوە - Puhdistus پێبەخشرا، ساڵی ٢٠٠٨ چاپکراوە، ٢٨٠ لاپەرەیە. بڕی خەڵاتەکە ٤٧ هەزار ئێرۆیە. ئەمە دووهەم جارە فینلاند ئەم خەڵاتە بەرێتەوە. ڕووداوی ڕۆمانەکە باس لەداگیرکردنی ڕووسەکان بۆ ئستۆنیا دەکات.
سۆفی، لەشاری یئوڤاسکۆلا - Jyvskyl ساڵی ١٩٧٧ لەدایک بووە، تا ئێستا چەند خەڵاتی جۆراوجۆری تری وەرگرتووە. ئەنجومەنی ناوبراو، یەکەم خەڵات لەساڵی ١٩٦٢ بەخشرا بەنووسەرێکی سویدی. و تەرخانە بۆ بوارەکانی شانۆنامە، کورتەچیرۆک، رۆمان، ... ئەم خەڵاتە لەدوای نۆبڵ بەناوبانگترینە.. دەدرێت بەو نووسەرانەی کە بەدانیمارک، فینلاند، ئیسلاند، نەرویج، سوید و ...ی دەنووسن و داهێنان دەکەن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە


HELP

The gallery can be navigated using the keyboard:

LEFT/RIGHT ARROWS: Prev/Next
SPACEBAR: Next
ENTER: Start/Stop slideshow
ESCAPE: Close gallery
HOME/END: First/Last image
H - This help panel

Close help