کاتێک نەفامێک قەڵەم و جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستان، چیدی بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆر مستەفا السباعی)


فینلاند، چاودێری دیگیتاڵی لەسنوورەکانی دادەنێت

Thursday, 10/12/2009, 12:00


فینلاند، بۆ بەرگرتن لەهاتنەژوورەوەی هەر جۆرە قاچاغێک، لەسەر خاڵە سنوورەکان کۆشکی چاودێری دیگیتاڵی دادەمەزرێنێت. ئەم کارە بەهاوکاری چەند دەزگای ئەمەریکی ئەنجامدەدرێت، ئەمەریکا لەو بوارەدا و لەکۆنترۆڵکردنی سنوورەکانی ئەزموونێکی باشی هەیە. لەو کۆشکی چاودێریییەکاندا کامێرا و مۆنیتۆری زۆر وردبین هەیە، دەتوانێت ڕاستی و دروستی قسەی کەسێک ئاشکرا بکات،جووڵەی چاویش بخوێنێتەوە. ئەم هەنگاوەش هەوڵدانێکی ترە بۆ بەرگرتن بەلافاوی پەناهەندە گوایە بەڕێوەیە بۆ فینلاند، هەروەک چەند کاربەدەستی باڵای وڵات دەڵێن!!

بەپێی هەواڵێک لەناوخۆی هەرێمەوە، ئەوە چەند ڕۆژێکە شاندێکی وەزارەتی ناوخۆی فینلاند بەسەردان لەهەرێمی کوردستانە. بەتەمان دەمودووی حکومەتی هەرێم تاقیبکەنەوە کە بەتەمایە پەنابەران، گوایە بەداخوازی خۆیان بگەڕێنێتەوە!
سەرچاوەی هەواڵ:
http://yle.fi/uutiset/tiede_ja_tekniikka/2009/12/suomen_rajoille_tulee_digitaalisia_rajavartijoita_1255645.html

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە