بۆوەزارەتی پەروەردەی هەرێمی كوردستان
Wednesday, 04/08/2010, 12:00
بۆوەزارەتی پەروەردەی هەرێمی كوردستان
مامۆستایانی بەشی كوردی بەرێوەبەرایەتی پەروەردەی كەركوك
بابەت /سكاڵا نامە
ئێمەی مامۆستایانی شاری كەركوك سكالای خۆمان بۆبەریزتان و سەرجەم بەرپرسانی هەرێم و ڕۆشنبیران و لایەنی پەیوەندیدار بەكێشەكەمان رادەگەیەنین ئەویش سەبارەت بە ئەژماركردنی خزمەتی سەربازیە كەلەسالی 2006وە بەپیی بریاری وەزارەتی هەریم سەربە(سلیمانی ئەوسا)خزمەتی سەربازیمان بۆئەژماركرا لەهەمان كاتدا وەزارەتی پەروەردەی هەولێریش لەبەرامبەردا بۆمامۆستایانی سەربە وەزارەتەكەی هەریەكەو چوار عەلاوە و تەرفیعیكیان بۆبەسترا تائێرە هیچ كێشەو گرفتیكمان نیە بەلام دوای تێكەڵكردنی وەزارەتەكانی هەردولا بەتایبەت وەزارەتی پەروەردە ئێمەی مامۆستایانی كەركوكی سەربەپەروەردەی بابەگورگوری سەربە سلێمانی دوچاری گرفتیكی گەورەبوینەتەوە .چونكە ئیستا لەپەروەردەی كەركوك لەتۆلەی ئەوئەژماركردنی خزمەتی سەربازیەعەلاوە و تەرفیعمان راگیراوە گوایە بەپیی بریاری وەزارەتی پەروەردەی هەرێمە؟!,ئەم بریارەش تەنیا بەرامبەر هەندێك مامۆستا زۆر بەجدی پێرەو ئەكرێت و بەرامبەرهەندێكیتریش هیچ وجودیكی نیەو سالانە عەلاوە و تەرفیعیان بۆدەبەستریت, ئەمە لەلایەك و لەلایەكی تریش داوا لەبەریزتان ئەكەین بۆمان روونبكەنەوە هۆكاری چیە دوای تیپەربوونی زیاترلەچوارسال لەجیبەجیكردنی بریاریك بەچ یاسا و بەچ هەقیك ئەوبریارە هەلدەوەشیتەوە؟ئەگەر ئەوبریارەش یاساییە ئەوا بۆبەتەنها بەرامبەر ئێمە دەكرێت واتە ئەبێت 4عەلاوە و تەرفیعەكەی مامۆستایانی هەولیریش پووچەل بكریتەوە ئەگەرنا ئەمەی دەكریت جیاوازیكرنێی زۆر ئاشكرا و نارەوا ئەبینین و داواكارین بەزووترین كات روونكردنەوە و وەلامی سكالاكەمان بدەنەوە و بەتایبەت پەروەدەی كەركوكی بەشی كوردی لی ئاگادار بكەنەوە ,چونكە لەماوەی دووسالی رابووردودا مامۆستایانی شاری كەركوك دوچاری شۆك بوون لەم هەلویستە و بەدەیانجار سەردانی بەریوەبەرایەتی پەروەردەی كەركوكی بەشی كوردی ئەكەن بۆبەستنی عەلاوە یان تەرفیع بەلام لەئەنجامدا مایەپووچ بوون و لەهەمان كاتیشدا بەهۆی خزمایەتی و عیلاقات و زۆر شتیترەوە بۆزۆرینەی مامۆستایان عەلاوە و تەرفیع بەستراوە بەلام بۆهەندیكیش عەلاوە بۆتە عەداوە بۆی و تەنی اسەرئیشە و هاتووچۆی بەنسیب بووە بۆیە ئەلین چۆن ئەبیت وابیت ؟(بانیك و دووهەوابیت).
هیوادارین سكالاكەمان بەجددی وەربگرن و بەتەنگی كیشەكەمانەوە بێن
ئیمزا/
مامۆستایانی/تەرفیع و عەلاوە راگیراو
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست