کوردستانێکی ئازاد گه‌لێکی یه‌کسان
Friday, 16/03/2012, 12:00
کوردستانێکی ئازاد گه‌لێکی یه‌کسان
یادی راپه‌ڕین و هه‌ڵه‌بجه‌و جه‌ژنی نه‌ته‌وایه‌تی نه‌ورۆز هه‌رده‌م پیرۆزه
نه‌ته‌وه‌ی کوردی نه‌به‌ز، کوردستانیانی هێژا.. سڵاوی ئازادی و یه‌کسانیتان لێ بێت.
ئیمڕۆ له‌وه‌رچه‌رخانێکی تری نوێی ساڵدا له‌به‌رده‌م یاده‌کانی به‌هار و راپه‌ڕینی وڵات و بیره‌وه‌ریی کاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه‌و خۆسازدان بۆ جه‌ژنی نه‌ورۆزی پیرۆز وه‌ستاوین.
ئه‌م بیره‌وه‌رییانه‌ده‌وڵه‌مه‌ندن به‌هه‌زاران تاقیکردنه‌وه‌ی جۆراوجۆر و پێویسته‌به‌درێژایی بوونی کورد، ببنه‌سه‌رمه‌شقی وانه‌و په‌ندی لێوه‌فێربوون.
راپه‌ڕین چرکه‌ساتی سه‌رکه‌وتنی ئیراده‌ی نه‌ته‌وایه‌تی کورد و راماڵینی ده‌سه‌ڵاتی یه‌کێ له‌دڕنده‌ترین و ترسناکترین داگیرکه‌ر و دو‌ژمنانی نه‌ته‌وه‌که‌مان رژێمی به‌عسی سه‌دامی عه‌فله‌قی بوو. ئه‌و ده‌سه‌ڵا‌ته‌داگیرکه‌ره‌ی به‌ژه‌هربارانکردنی شاری هه‌ڵه‌بجه‌و ئه‌نفال گه‌یشته‌ترۆپکی تاوانه‌کانی.
ئیمڕۆ... ئه‌و یاده‌پیرۆزانه‌له‌سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتێکی خۆییدا ده‌کرێنه‌وه، که‌به‌داخه‌وه‌نامۆیه‌به‌کوردایه‌تی و دووره‌له‌ئیراده‌ی نه‌ته‌وه‌یی و که‌مته‌رخه‌مه‌له‌ئاست ماف و داوا ره‌واکانی خاک و نه‌ته‌وه‌ی کورد دا. هێز و لایه‌نی ده‌سه‌ڵاتدار و بێده‌سه‌ڵاتی سه‌رگۆڕه‌پانی کوردستان به‌تێکڕایان نوقمی گه‌نده‌ڵی و سه‌رمه‌ستی به‌رژه‌وندی بنه‌ماڵه‌و قیڕه‌قیڕی داوای به‌شه‌بودجه‌و باس له‌باسی پاره‌و خه‌ونی ده‌سه‌ڵاتگرتنه‌ده‌ستن. له‌مه به‌ولاوه‌چ ئه‌گێندایه‌کی نه‌ته‌وه‌ییان له‌به‌رنامه‌دا نییه و به‌رژه‌وه‌ندی باڵای کورد بێت له‌هیچ پرۆژه‌یه‌کییاندا ره‌نگ ناداته‌وه .
به‌رانبه‌ر به‌و یاده‌پیرۆزه‌و ده‌ستکه‌وته‌کانی، که‌ده‌کرا بکرێته‌مه‌حکه‌مترین وێستگه‌ی گه‌یشتن به‌سه‌ربه‌خۆیی، نه‌ک هه‌نگاوێ، بگره‌بستێک کوردیان نه‌بردۆته‌پێشه‌وه. هێشتا نزیکه‌ی نیوه‌ی باشووری کوردستان هه‌ر به‌داگیرکراوی ماوه‌ته‌وه، سیاسه‌تی ته‌عریب و راوه‌دوونان به‌رده‌وامه، مافه‌نه‌ته‌وه‌ییه‌کان پێشێل ده‌کرێن و ئه‌و چه‌ند دێڕه‌ی قرچۆکه‌ی له‌ده‌ستووریشدا بۆ کورد نووسراوه، به‌رده‌وام هه‌ڕه‌شه‌ی هه‌موارکردن و فه‌رامۆشکردنی لێ ده‌کرێت. ده‌نا قه‌ت بووه8 ساڵ به‌سه‌ر مادده‌یه‌کی ده‌ستووریدا تێپه‌ڕێ و تاکه‌بڕگه‌یه‌کی لێ جێبه‌جێ نه‌کرێت؟! .ده‌سه‌ڵاتی کوردی تا که‌ی به‌دیار ئه‌م باخی‌بێبه‌ر و داری‌زڕه‌وه‌داده‌نیشێ؟!،سه‌رده‌می هیوابڕاوی و فریودان و چاوه‌ڕوانی بێهوده‌چی دی نه‌ماوه‌و به‌رپرسیارن له‌ئاست مێژوودا.
بۆیه‌یه‌که‌م رێزلێنان له‌و یادانه پاش 21 ساڵ تێپه‌ڕین به‌سه‌ر ئه‌و رووداوه‌مێژووییه‌ی راپه‌ڕین‌دا و له‌م بارودۆخه‌پۆزه‌تیفه‌هه‌رێمی و نێونه‌ته‌وه‌ییه‌ی بۆ پرسی کورد هه‌ڵکه‌وتووه، ته‌نها راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی و ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌ییه به‌بنه‌ماکانی دادوه‌ری کۆمه‌ڵایه‌تی و دیموکراسی و به‌ره‌و کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی چوونه‌وه.
پێویسته له‌سه‌ر جه‌ماوه‌ری سه‌ربڵندی کورد و هه‌موو ئه‌و هێز و لایه‌نانه‌ی باوه‌ڕیان به‌دۆزی نه‌ته‌وایه‌تی کورد هه‌یه، فشاری زیاتر بخاته‌سه‌ر ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌خه‌مسارده‌ی‌کورد، تاوه‌کو به‌ئه‌رکی نه‌ته‌وه‌یی خۆیان رابن و چیدی رێگه‌نه‌ده‌ن گه‌مه‌به‌داوا نه‌ته‌وه‌ییه‌ک له‌پێناوی ده‌ستکه‌وتی ته‌سکی حیزبی و بنه‌ماڵه‌یی و که‌سی خۆیان دا بکه‌ن....
ئێمه‌ی هاوبیرانی نه‌ته‌وه‌یی... له‌م بۆنه‌پیرۆزانه‌دا، سه‌رله‌نوێ جه‌خت له‌سه‌ر دڵسۆزی و درێژه‌دان به‌خه‌بات تا گه‌یشنه((کوردستانێکی ئازاد و گه‌لێکی یه‌کسان)) ده‌که‌ینه‌وه. پێشمان وایه‌بوون به‌ده‌وڵه‌تی کوردستان، خزمه‌تی راسته‌قینه‌ی ئاشتی و ئاسایشی ناوچه‌که‌و جیهان ده‌کات و بێ چاره‌سه‌رکردنی بنه‌بڕی دۆزی کورد سته‌مه‌هیچ سه‌قامگیرییه‌ک‌له‌و ده‌ڤه‌ره‌دا شین ببێت .
بۆ جه‌ژنی نه‌ورۆزیش چه‌پکه‌گوڵی نێزگز ده‌که‌ینه‌دیاری بۆ نه‌ته‌وه‌که‌مان له‌کوردستانی داگیرکراو و دابه‌شکراودا. سڵاومان بۆ که‌سوکاری شه‌هیده‌سه‌ربڵنده‌کان و گیراوه‌سیاسییه‌کانی زیندانی داگیرکه‌ران و ئه‌وانه‌ی به‌چرکه‌و سات له‌به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌ی دوژمناندان ده‌نێرین.
هه‌ر شه‌کاوه‌بێت یادی راپه‌ڕین و جه‌ژنی نه‌ته‌وه‌یی نه‌ورۆز هه‌ر پیرۆزتر بێت
نه‌مری و سه‌ربه‌رزی بۆ شه‌هیدانی هه‌ڵه‌بجه‌و گشت شه‌هیدانی رێی رزگاری و سه‌ربه‌خۆیی کوردستان.
سه‌رکه‌وتووه‌خه‌باتی کوردایه‌تی له‌پێناوی سه‌ربه‌خۆیی و ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌ییدا.
پارتی سۆسیالیستی کورد ـ پاسۆک
نه‌ورۆزی 2712 ـ2012
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست