به یاننامه یه ک له که مپینی بنه ماڵه ی شه هیدان و ئه نفالکراوه کان - کۆیه

Monday, 18/10/2010, 12:00



کوردو کوردستانیانی به رێز
سڵاو

ئێمه ی که س و کاری شه هیدان و ئه نفال کراوه کانی سنوری کۆیه ، ده شتی کۆیه ،ته ق ته ق ، قه ڵاسێوکه ،شوان ، شێخ بزێنی ، هه موو ئه و شوێنانه ی که ده ستی تاوانبار قاسم ئاغای گه یشتۆتێ ، به نیگه رانیه کی زۆره وه سه رکۆنه و تانه ده ده ین له و لێدوان و هه ڵوێستانه ی هه ر ی یه ک له نه وزاد هادی پارێزگاری هه ولێر و حاکم عه بدولباست فه رهادی ووته بێژی ئه نجومه نی دادوه ری , که هه ریه که یان له کۆنگره ی ڕۆژنامه وانی جیادا خۆیان خستۆته سه نگه ری دژایه تی که مپین و خۆپێشان دانی بنه ماڵه ی شه هیدان و ئه نفالکراوه کان له کۆیه،و پاساوهێنانه وه بۆ یه کترو به رگری له یه ک کردن ٠
سه ره تا پارێزگاری هه ولێر له کۆنگره ی ڕۆژنامه وانی ١١/١٠/٢٠١٠ دا باس له بێ ئاگایی خۆی ده کات له گه ڕانه وه و شوێنی نیشته جێبوون و ده رکردنی له هه ولێر یان ناردنه ده ره وه ی تاوانبار(قاسم ئاغا) و له لایه كى تره وه باسى ئاگادارنه بوونى خۆى ده كات له تاوانه كانى و له نه بوونى فه رمانی دادگایی بۆ ده ستگیركردنى تاوانبار، وه هه ر له و کۆنگره یه دا ده کردنی(قاسم ئاغا) به ده سکه وت و کارێکی باش بۆ خۆی له قه ڵه م ده دات٠ دواتر له رێکه وتی ١٣/١٠/٢٠١٠ وته بێژی ئه نجومه نی دادوه ری هه مان لێدوانی پارێزگاری هه ولێر دووباره ده کاته وه٠ به لام ئه م لێدوانانه نه ک هه ر پاکانه له به رپرسیاریه تیان ناکات به ڵکو سه لماندیان که تاوانبار به ده ستێکی له پشت دراوی ده ره کی گه ڕاوه ته وه کوردستان و له مه لائۆمه ر نیشته جێبووه و پاشان له به ر ناره زایی و خۆپێشاندانی که س و کاری شه هیدان و ئه نفال کراوه کان له هه ولێر به رێ کراوه٠ بۆیه له به ر ئه م هۆیانه ی خواره وه ده ڵێین داڵده دان و شا ردنه وه و ده ربازکردنی تاوانبارو خائینێک له ده ست دادگا ده چێته خانه ی تاوان و هه ستنه کردن به به رپرساریه تی :-
١- خودی راگه یاندنی که مپین و خۆپێشاندانی که س و کاری شه هیدان و ئه نفال کراوه کان له جێگای داوای یاسایی دادگایه بۆ ده ستگیرکردنی ئه و تاوانباره٠
٢- گه وره یی تاوانه کانی تاوانبار(قاسم ئاغا) و مێژووه دورو درێژه که ی زیاتر له ٣٠ ساڵ له خزمه تکردنی رژێمی داگیرکه ر دابووه ناکرێ نه زانرێ وخۆی لێ لابدرێ.
٣- بوونی سکاڵاو داوای هاووڵاتی مه ریوان عبدلقادر له دادگای هه ولێر و بڕیاری ده ستگیرکردن له لایه ن دادگاوه له ساڵی ٢٠٠٣ ٠
٤- دوو فه رمانی ده ستگیرکردنی تاوانبار که له لایه ن دادگای باڵای تاوانه کانی عێراقه وه له سالی (2003 - 2005) ده رچووه و وێنه ی له وه زاره تی شه هیدان و دام و ده زگا په یوه ندیداره کانی حکومه تی هه رێم هه یه٠
٥ - جگه له ما نه ی سه ره وه ده بوایه پارێزگاری هه ولێر له جیاتی ئاگادارکردنه وه ی به په له ی قاسم ئاغای تاوانبار بۆ به جێهێشتنی کوردستان،ئاگاداری وه زاره تی ناوخۆو لایه نه په یوه ندی داره کان و وه زاره تی شه هیدا نی کردبایه وه و خۆپێشاندانی ده ڤه ری کۆیه ی به هه ند وه رگرتبایه و ئینجا بریاری دابوایه کامیان باشتره ده ستگیرکردنی ، یان به رێکردنی ٠
لێره وه ئێمه ی که س و کاری شه هیدان و ئه نفالکراوه کان په یامی خۆمان ئاراسته ی به رپرسانی کوردستان ده که ین کێشه ی ئێمه له گه ڵ دۆسیه ی تاوانبارێکه،که گه ڕاوه ته وه کوردستان و و به ئاره زووی خۆی گه ڕاوه و پاشانیش به رێکراوه بۆ ده ره وه ی کوردستان، که ده بوایه ده سه ڵات به رپرسیاریه تی خۆی نیشان دابایه و تاوانباری راده ستی دادگا بکردبایه، نه ک پاساو هێنانه وه ی نادروست و به هانه ی بێ بنه ما بۆ داپۆشینی ئه و غه دره گه وره ی کردیان ده رهه ق به رامبه ر که س و کاری شه هیدان و ئه نفالکراوه کان و پێشێل کردنی سه روه ری یاسا٠
بۆیه جارێکی تر داوا ده که ین وه زاره تی شه هیدان و ئه نفالکراوه کان که مه رجه عی یاسایی سه رجه م وارسی که س و کاری شه هیدان و ئه نفالکراوه کانه بێده نگ نه بێ و به ئه رکی سه رشانی خۆی هه ڵسێ و ببێته سه کۆیه ک بۆ وه ڵام دانه وه ی هه رکه سێک که بیه وێت ڕاستی ئه م ناهه قیه بشێوێنێت ، هه روه ها داواکارین به زووترین کات وه زاره ت له رێگای مه رجه عی خۆی که ئه نجومه نی وه زیرانه داوای پێکهێنانی لێژنه یه کی لێکۆڵینه وه بکات به ئاماده بوونی نوێنه رێک له که مپینه که بۆ ده رکه وتنی ڕاستی چۆنیه تی هاتنه وه و ۆیشتنه وه ی تا وانبارو ئه و لایه نانه ی هاوکاربوونه و کار ئاسانیان بۆ کردووه ٠
له کۆتاییدا کۆمه ڵانی خه ڵکی کوردستان دڵنیاده که ینه وه که ئێمه سوور ده بین له سه ر هه وڵه کانمان تا گه یشتنمان به ئامانجه یاساییه کانمان و گه ڕانه وه ی ڕێز بۆ قوربانیه کانمان٠
له گه ڵ رێزماندا ٠٠٠
که مپینی بنه ماڵه ی بنه ماڵه ی شه هیدان و ئه نفالکراوه کان - کۆیه
١٦- ١٠- ٢٠١٠ کۆیه
 




نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە