ئەم هەریمە سوا ڵكەر بەریوەی دەبات
Saturday, 08/08/2009, 12:00
دوای ئەوەی فەزیحەتی ئەو مەسولانەی كورد كە لە هەندەران سوسیال وەردەگرن بە لیست ئاشكرا بوو وە هی تریش بەریوەیە دلنیام لیستەكە زور دریز دەبیتەوە نەگاتە دوو فەرماندەكەش باشە.بە راستی توشی شوك بوم . چونكە سوسیال بو ئەو كەسانەیە كە لەبەر هوكاری جەستەیی بیت یان تەمەن ناتوانن كاریك بكەن حوكمەت بزیوی زیانیان بو دابین دەكات .دیارە وەرگرتنی سوسیال بو یەكیك كە ئیشی هەبیتو بیشاریتەوە كاریكی بى رەوشتانەیەو تاوانیشە خو ئەگەر ئەو كەسە سیفەتی نوینەرایەتی كەلیكیشی هەبیت ئەوە لەپالأ ئەوانەدا حەیا بردنی میللەتیكیشە .بەكوردی ئەوانە بە پیوەری لای خومان ئامادەن لەسەر جادە سوالیش بكەن كە بەگویرەی یاسای سزادانی ئیراقی تاوانەو سزاكەی بەند كردنە تا 1 سال . حكومەتی ئەو گەلو وڵاتانە هەقی خویان بلین میللەتیك سەركردەو نوینەرەكانی ئاوابن دەبى خوی چون بیت بویە هەق وایە روشنبیرو هەلسوراوانی كورد لە هەندەران هەولى چالاكانەی خویان بخەنە گەرو بویان رون بكەنەوە كە ئەوانە نوینەری ئیمە نینو چەندین سالە بە پشت بەستن بە ئەمەریكاو لە سایەی بارو زروفیكی تایبەتی دوای راپەری حوكمیان گرتوتە دەست وە چەندین سالە ئەم گەلە بە دەستیانەوە دەنالینیت وە هەق واشە رەوەندی كورد لە پیناوی هەلمالینی سەرچاوە داراییە رەسمیو دزیەكانی ئەوانە لە كوردستان دریغی نەكات لە پیناوی كرینەوەی ناوبانگی گەلیك. وە بویان رون بكریتەوە كە گەلی كوردستان خوی لەوانە خوش نابیتو كەی حوكم رانی كەوتەوە دەست رولەكانی خوی .خوی پیش ئیوە دادگاییان دەكات
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست