کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


سێ خاڵی تر بۆ سی ڤییەکەی هوشیار عەبدوڵڵا

Wednesday, 22/02/2012, 12:00


بەڕێزان هەڵسوڕاوانى ماڵپەڕى (كوردستانپۆست)ى ئەزیز
سڵاو لە ڕاستگۆیى و سەنگەرى هەقبێژیتان.
بەڕێزان بە پێویستم زانى ئەم زانیارییانە پێشكەشى بەڕێزتان بكەم ئەوەندەى من لە نزیكەوە ئاگاداریم. بەهیواى رەزامەندیتان. لەگەڵ ڕێزى بێ پایانم.

* ئەو سێ زانیارییەى (باوكى مەستان) لە سى ڤى (هوشیار عەبدوڵا)دا بیرى چووە ئاماژەى پێ بكات.
1- هۆشیار عەبدوڵا بە پلەى (راوێژكار) خانەنشین كراوە مانگى بە (3) سێ ملیۆن دینار بە بێ ئەوەى یەك رۆژ دەوامى حكومى كردبێت، ئەمەش كاتى خۆى دواى ئەوەى هۆشیار تەكلیفى لە كۆسرەت رەسول كردبوو ئەویش لە خەتى خۆیەوە بۆى جێبەجێكردبوو. هاوكات مانگانەش (3) ملیۆن دینارى تر وەك بەڕێوەبەرى knn  لە گردەكە وەردەگرێت.
2- لەشوقەكانى تەنیشت گردەكەى زەرگەتە، شوقەیەك كە هى ئیدارەى گشتی بووە بە بێ بەرامبەر كراوە بەناوى هۆشیار عەبدوڵاوە.
3- وشیار عەبدوڵلا پۆستى بەڕێوەبەرى (knn)ى بەكارهێناوە بۆ ئیستغلال كردن و شتی کۆمەڵایەتی لەبەر سومعە و كێشەى كۆمەڵایەتى دروست نییە لێرەدا قسەی  زۆری لەسەر بکەین و ئەم زانیاریانەی پێ ناشرین بکەین.

* بەهیواى ئیزافەكردنى ئەم سێ زانیارییە بۆ سەر (سى ڤى) یەكەى کاک هۆشیار عەبدوڵا كە (باوكى مەستان) لە كوردستانپۆستى ئەزیزەوە ئاماژەى پێ كردبوو.

سەرنجی کوردستانپۆست:
ماوەی چەند رۆژێکە چەند نووسینێک لەسەر کاک وشیار عەبدوڵڵا بۆمان هاتووە و هەندێک کەس کەوتوونەتە خۆیان و پەردە لە سەر مەلەفی ئەم بەڕێزە هەڵدەدەنەوە، ئێمە وەک کوردستانپۆست مەبەستیکی شەخسیی و تایبەتمان لەگەڵ ئەم بەڕێزەدا نییە، لێرەوە هەموو لایەک ئاگادار دەکەینەوە ئەگەر کاک وشیار قسەیەکی لەو بارەیەوە هەیە بۆ وەڵامدانەوە و بەدرۆخستنەوەی تۆمەتەکان با بفەرموێت قسەی خۆی بکات و ناراستییەکان بە درۆ بخاتەوە، ئێمە بە خۆشحاڵییەوە بە بێ سانسۆر بۆی بڵاودەکەینەوە، بۆ زانیاریی هەموو لایەک ئێمە بەشێکی زۆری ئەو نووسینانەمان سانسۆر کردووە و بە جوانمان نەزانیوە تێکەڵ بە باسەکانی بکەین، ئەم سێ خاڵەی کە لیرەدا باسکراوە نازانین تا چەند راستە، هیوادارین وەڵامێک راست وەربگرینەوە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە