بە پیچەوانەی هەموان پیم وایە ئەمرۆ گۆران یەكەم سەركەوتنی خۆی تۆمار كر
Friday, 21/08/2009, 12:00
خەلكانیكی زۆر رەخنەیان لە ئەدای لیستی گۆران گرت كە بۆ لی گەرا بابەتی بە تەزكیە دانانی سەرۆكایەتی پەرلەمان وا بە ئاسانی تیپەریت وە زۆریك لە رەخنەكان دەیانەویت خەلك سارد بكەنەوە و وای پیشان بدەن كە لیستی گۆران لە ئاستی ئەو بەلینانە نەبوو كە لەكاتی بانگەشەدا بەخەلكی دابون، بەڵام من بە پیچەوانەی ئەوانە پیم وایە لیستی گۆران یەكەم سەركەوتنی خۆی تۆمار كرد ،چونكە نەیهیشت روداوەكە بە بیدەنگی تیپریت وە هەموو خەلكی لە یكەم هەنگاوی نایاسایی پەرلەمانی تازە ئاگhدار كردەوە ،ئەوەش كاری ئۆپۆزسیونە خۆ ئەوان دەبابەو رەشاشیان پی نیە تا نەهیلن زورینە ئەو شتەی كە دەیەویت بیكات نەهیلن نەیكات ئەوان كاریان هەرئەوەیە لە پەرلەمان هەول بدەن ریگا لە كارە نایاساییەكانی زۆرینە بگرن بەڵام دواجار كە زۆرینە ویستی شتیك بكاتو گوی نەدات بە یاسا ئەو كات ئۆپۆزسیۆن ئەركیانە جەماوەری لی ئاگادار بكەنەوە ،بە راستی كیشەی ئەم هەریمە ئەوە بوو كە چەندین سالە هەزارەها گەندەلیو نایاسایی دەكراو كەسیش پیی نەدەزانی چونكە ئۆپوزسیون نەبوو ، بەڵام ئەوەتا ئەمسال لەگەل یەكەم هەنگاوی نایاسایی پەرلەمان ئۆپوزسیۆن هاواری لیبەرز بۆوەو لە دەسەڵاتی دایە تەقەو نەیهیشت كە بەبیدەنگیو بەخشكەیی بروات، هەرچەندە بابەتەكە ئەوەندە گرنگیش نەبوو ،بۆیە من ئەمرۆ ئەو ئومیدەی كە لەسەر ئۆپوزسیون دامنابوو وادەرچوو وتوشی گەشبینی كردم كە لەمەودوا چاوی گەل لە ناو پەرلەمانەو نایەلیت وەك ساڵانی رابردو هیچ شتیك ژیر پەردە بكریو هەمویان دینیتە سەر پەردە .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست