یەكیتی و لاسایی كردنەوەیەكی كتومتی بەعسیانە
Wednesday, 05/08/2009, 12:00
لە سەردەمی بەعسدا كلتوریك هەبو سەركردایەتی ئەو حیزبە بو تیوە گلاندنی هەمو كادرە پیشكەوتوەكانی بەو تاوانانەی كە دەیكردن هەولی دەدات لە سەر هەر یەكەیان لەزمەیەك بگرى بو ئەوەی بیكاتە زنجیریكو بیكاتە گەردنیو كویلەی بكات ئەو بەلگە نامانەی كە دوای روخانو پیش روخانی بەعس وە دەست كەوتون هەندیكیان لە میدیاو تەلەفیزونەكانیشەوە نیشان دراون دەرى دەخەن چون سەركردایەتی بەعس یان سەدام حسین كە یەكیكیان دەكوشت هەمو ئەندامانی سەركردایەتی حیزبەكەیان ناچار دەكرد بو ئەوەی هەریەكەیان یەكی گوللەیەكی پیوە بنیت .ئیستا یەكیتی هەمان ئسلوب بە شیوازیكی ناشیرینترو ئاست نزمتر بەرامبە نەك هەر ئەندامە بالاكانی حیزب بەلكو دابەزیوەتە ئاستەكانی خوارەوەی حیزبو حكومەتیش .لەكاتیكدا كە بنەمالەی دەست رویشتو حیبو حكومەتیان وەك كومپانیایەكی شخێى خویان لیكردوەو چەندین سالە بودجەی ناوچەی سلیمانی دەخون و كەس نازانیت چی لى دیت جار جار ئەگەر پروزەیەكیش بكەن دەیكەنە مونحەو پیاوەتیو بەشندەیی خویان. بە شیوەیەكی سیستماتیكیش هەر لە دوای راپەرینەوە كەوتونەتە نانەوەی تەلە بو خەلكانی ناو حیزبو حكومەت لە ریگای پیدانی امتیازاتی نایاسایی یان هاندانی هەندیك بو تیوەگلان لە گەندەلیو ئەنجا پاراستنی ئەو بەلگە نامەیە یان ئەو مستەمسەكەی كە ئەو كەسە كردویەتی یان بوی كراوە بو ئەوەی ئەگەر روزیك لە تاعەتی بنەمالە دەرچو وەك چەكیك بەكاری بهینن هەمومان لەم ماوانەی دواییداو بە تایبەتی دوای چونەدەرەوەی زورینەی هەرە زوری كادرە كانی یەكیتیو رازینەبونیان بە كویلەیەتی چیدی چون كەوتونەتە هەرەشەی بلالو كردنەوەی ئەو جورە شتانە.فوئاد مەعسوم كە كوردستان پوست ناویكی پربە پیستی خوی لیناوە(پیاوە پەمەییەكە) وتی لەمەودوا ئەو بەلگەنامانە بلاو دەكەینەوە. كە هەمو كوردستان دەزانن كە لە كوردستانو عیراقیش كەسیك لە خویو كچەكەی گەندەل تر نیەو بە دزی كوردستان تیریان نەخوارد چون لە بەغدا پارەی عیراقیشیان دزیو نمونەیەكی دزیوی بەرپرسی گەنەلیان تومار كرد .ئەمەی سەرانی كەمینەی بەناو یەكیتیەوە دەیكەن لە دنیادا نمونەی نیە تەنانەت لەوەی بەعسیش خراپترە چونكە بەعس تەلەی بو كارمەندانی حیزبو حكومەت دانەدەنا بو ئەوەی گەندەلیان بكاتو بیان كات بە كویلە ئەوەی ئەوان تەنها روە سیاسیەكەی بو بو ئەوەی كادرانی حیزبی خویان بە تایبەتی بەرپرسەكانیان بلكینن بە خویانەوە بەلام ئەگەر یەكیكیان گەندەلی یان دزی بكردایە دەیندایە دادگا بەلا م ئەوەی یەكیتی(سوسیال دیموكرات) دەیكات ئەوەیە كە باندەكانی مافیا دەیكەن چونكە چەند سالە نەیان هیشتوە كارەكان بە شیوەی یاسایی لە ریگای دامودەزگاكانی حكومەتەوە بكریت بەلكو هەمو شتیكیان لە دەستی خویاندا هیلابوەوە بو ئەوەی وەك مەكرەمەو منەت بیدەن بە هەركەسیك كەخویان دەیانەویت بو ئەوەی چاوبەرەوزیری بكەن وە ئەگەر لە تاعەتی بنەمالەش دەرچو وەك لەكەیەك دزی بەكاری بهینن.
ئەوەی كە دەیسەلمینى كە ئەوان بە بەرنامە دەیكەن ئەوەیە كە ئەوان بوچی كاتی خوی رازیبون لەسەركردنی ئەو كارە یان پیدانی ئەو ئیمتیازە بو ئەو كەسە بە پیچەوانەی یاسا بوچی كردویانە كی زوری لیكردون یان بوچی ئەم هەمو ماوەیە لیى بیدەنگ بون بوچی ئیستا باسین دەكەن ئەمانە هەمویان ئەوە دەسەلمینن كە ئەم یەكیتیەی ئیستا خراپی لیقەوماوەو بەدەست هەندی كەسی هەلپەرستەوە گیرودە بوە وابروات زیاتر دەچیتە ئاوو بچوكتریش دەبیتەوە
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست