تاوانە جاسوسێك بكرێت بە سەرۆكى حكومەتى هەرێمى كوردستان
Thursday, 23/07/2009, 12:00
لە كوردستانپۆستدا چەند جارێك لە بارەى د.بەرهەم ئەحمەد سالح نوسراوە لەلایەن چەند كەسێكەوە نوسیویانە، یهکێ لهوانه جاسوسی رەسمى سەدام بوە لە لەندەن و سیدى هەیە لاى هۆشیار زێبارى و مەسعود بارزانى كە لە لەندەن لە عیدمیلادى سەدامدا شایی كردوە، لە نووسینەكانى ئەوانە دەزانرێت كە كەسانێكى نێو یەكێتى نیشتمانین وەك نوسراوى28/8/2008 و 30/3/ و 19/6 و29/6/2009. لەوانەیە بابهتیی زۆری دیکهش لە كوردستانپۆست و سایتەكانى دیكەشدا و نووسرابێت من نهمدیبێت و نهمزانیبێت.
لە هەندێ لەو نووسینانەدا هاتوە كە د.بەرهەم دزیەكى زۆرى لە پڕۆژەكانى حكومەتى ناوەند كردوە، كە پڕۆژەكانى لە ژێردەستدابوە.
ساڵى 2003 لە سەردانێكم بۆ سلێمانى برادەرێكم پێ ووتم كتێبێكى زۆر گرنگ دەرچوە بە ناونیشانى (ناڵەى پێشمەرگەیەك بۆ مێژوو) بەشى یەكەم، بەڵام دانەى كەمە، دانەیەكى لە برادەرێكى خۆى بۆ وەرگرتم و پێى ووتم سەر لەنوێ چاپ دەكرێتەوە. ئەم كتێبە یاداشتى كادرێكى یەكێتى نیشتمانى كوردستانە بەناوى سابیر كۆكەیی، كە كاتێ لە بەندیخانە بووە لە (هەیئەى خاسە) لە كەركوك ساڵى 1979 بەرهەم ئەحمەد ساڵحیشیان بردۆتە لایان.
سابیر لە جەماعەتى كادرى ئازا و چالاكى یەكێتى شەهید (مەلا عەلى) بووە لە خەڵكى ناوچەى سورداش، كە مەلا عەلى بەرپرسى (554)كەس بوە لە ئەندامانى (كۆمەڵەى ڕەنجدەران)، زۆربەیان قوتابى بوون لە سلێمانى، بەڵام لە 28/1/1979 مەلا عەلى و دكتۆر مارف لە دێ كرژەى سورداش گیران و هەشت كەسى دیكەش لە ڕێكخستنى مەلا عەلى گیران یەكێك لەوانە سابیر كۆكەیی بووە و براون بۆ هەیئەى خاسەى كەركوك و ئەشكەنجەى بێ ئەنداز دراون، مەلا عەلى و هەندێكیان ئیعدام كراون و سابیر و یەك دوكەسى دیكە ئازاد كران.
لە لاپەڕەى(52)دا سابیر نوسیویەتى بەناوى زیندانى یەوە بەرهەمیان هێنایە لامان بە قژى شامپۆكراوى و زۆر لەزیندانیەكان دەیانناسى و بە یەكتریان دەوت ئەمە بەعسییە و قسەى لەلا مەكەن و خۆتانى لێ بپارێزن. زیندانیەكان زانیویانە بۆ جاسوسى كردن بەرهەمیان هێنایە لایان و لەوانەیە، كە قوتابى قۆناغى كۆتایى دواناوەندى بووە لە دواناوەندى جاسوس بوبێت لەنێو ئەو قوتابیانەى ئەندامانى كۆمەڵەبوون لە سلێمانى، كە مەلا عەلى بەرپرسى 554 كەسیان بووە و ڕژێم لە سلێمانیەوە ناردبێتى بۆ لاى مەلا عەلى و جەماعەتەكەى تا بیان ناسێت و زانیاریان لێ وەربگرێت بۆ ڕژێم.
تاقمى جەلال تاڵەبانیش چەندین جار لەسەر تەلەفزیۆن و ڕۆژنامەكان پڕوپاگەندەیان بۆ د.بەرهەم كردوە كە ئەندامى كۆمەڵەى ڕەنجدەران بووە و گیراوە و ئەشكەنجە دراوە سابیر کۆکهیی دهنووسێت: لە زینداندا یەك پەنجەى لێنەدراوە، كە ئەمە دەبێتە بەڵگە كە ڕژێم بۆ جاسوسى كردن لەسەر زیندانیەكان بهرههمی ناردووه، دەنا ئەو ڕۆژە ئەوەى بەناوى كۆمەڵەوە بگیرایە وەك مەلا عەلى و جەماعەتەكەى ئیعدامیان دەكرد، یان ئەوەندە ئەشكەنجە دەدرا نیوە مردویان دەكردن، پاش ئیعتراف نەكردن ئازاد دەكرا.
دانەرى كتێبەكە دهڵێ: من ئێستا شەلم بەهۆى ئەشكەنجەوە ئەى چۆن بەرهەم بە قژى شامپۆكراو و بەبێ ئەوەى پەنجەى لێ بدرێ و پاش چەند ڕۆژێك بەڕەڵاكرا و یەكسەر ڕژێم پاسپۆرتى بۆ دەركرد و ناردى بۆ خوێندن بۆ لەندەن، لە كاتێكدا ئەو قوتابیە كوردانەى نمرەى هەرە بەرزیان دەهێنا لە ئیمتحاندا، ئەگەر بیان زانیبایە بۆنى كوردایەتیان لێدێت نەیان دەنارد بۆ دەرەوە بۆ خوێندن تا ئەگەر لەسەر حسابى خۆشى بوایە؟
ئێستا كە جەلال تاڵەبانى و مەسعود بارزانى دكتۆر بەرهەمیان بۆ سەرۆكایەتى حكومەتى هەرێم پاڵاوتوە بە پێویستم زانى ئەوەى لەو یاداشتەدا هاتوە، وێنەوەی ئهو لاپهڕهیه بڵاو بكەمهو، چونكە تاوانە جاسوسێكى بهعس بكرێت بە سەرۆكى حكومەتى كورد ئەمەش وێنەى لاپەڕەى(52) لەو كتێبە، كە لە ساڵى 2001 چاپ كراوە
کلیکی ئهو لینکهی خوارهوه بکه:
http://kurdistanpost.info/pdf_filer/naley_Peshmerge.pdf
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست