ئەگەر بمانەویت خۆپیشاندان دژی گەندەلكاری بكەین لای كی مۆلەت وەربگرین؟
Tuesday, 28/12/2010, 12:00
یاسا لەهەموو ولاتە دیموكرت و بەناو پیشكەوتوەكان تەنها بۆ بۆپاراستنی ماف و بەرژەوەندیەكانە نەوەك بۆ زەوتكردن و سنوردار كلردن و بەرتەسك كردنەوە! ئەوەی یاسای نوویی خۆپیشاندانی هەریمی كوردستان بخوینیتەوە و بەراووردی ئەمرۆی رەوشی ئاسایش و پەروەردە و خزمەتگوزاریەكان و بیكاری لەنیو گەنجان و بارودۆخی فەرمانگەكان وهتد بكات لەگەل ئەو مەترسیە هەنووكەییانەی رووبەروی هەریمی كوردستان و ناوچەكەئەبیتەوە لای روون و ئاشكرا ئەبیت كەهیچ بواریكی خۆزایی نەماوە بۆ نواندنی هیچ مافیكی سروشتی مرۆڤ لەنیوانیاندا مافی خۆپیشاندان كەتازە بەیاساكراوە؟.
رەنگە ئەم بۆچونەی من لای هەندیك بەبۆچونیكی ژەهراوی و مەترسیدار وەسف بكریت! بەلام وەك ئەزانین ئەمیش یەكیكە لەمافە سەرەتاییەكانی مرۆڤ لەدەربرین و بیرو بۆچون. من ئەپرسم ئەگەر ئەمرۆ ولات سەرتاپا نغرۆی گەندەلی و تیرۆر و نایەكسانی كۆمەلایەتی و یاسایی و ....هتد بوبیت و سەدان خیزان لەبژیویەكی فرە خراپ و نالەباردا بژین و سەدان و بگرە هەزاران لاوی ئەم ولاتە بی كار و وەزیفە بن و كەسیش لایان لی نەكاتەوە و رۆژانە رووبەرووی كیشەی ماددی و دەرونی ببنەوە و كەسیك خەمیان لی نەخوات! كیشەی لەناو بردنی هەزاران ژن بەشیوازی جۆراو جۆر و بەپاكانەی جۆراوجۆر و نەبونی یاسایەك بۆ بەرگری كردن و پاریزگاریكردن لییان و پەنگ خواردنی خەمەكانی: نەبونی خزمەتگوزاریەكانی ئاوو و كارەبا و قەتیس بونیان لەنیو مشتەكۆلەی دلدا و ریگەنەدان بەبەرجەستەكردنی ئەو ئازارە زۆرە ئەوا گومانی تیدانیە ئەبیتە هۆكاری كاردانەوەی دەروونی ئیجگار مەترسیدار كەهیچ كەسیك حەسوودی پینابات؟ مەبەست لیرەدا ئەوەیە ئەم یاسایە لەبری پاراستنی مافی هاولاتیان بەپیچەوانەوە مافەكانیان بەرتەسك و سنووردارتلر كردووە! ئەپرسم لەنیو ئەو هەموو كەم و كوریانەی سەروە كەباسم كردن بەتایبەت لەدژی گەندەلی كەسەرتاپای دام و دەزگاكانی حكومی و ئەهلی و تەنانەت بنكە رۆشنبیریەكانیش لیی بەدەرنین بمانەویت خۆپیشاندان بكەین ئەبیت لەلای كی مۆلەت وەربگرین؟
ئاخۆ لای پاریزگار یاخود لای بەریوەبەری ناحیە یاخود بەریوەبەری ئاسایش؟ ئیمە داوای مۆلەت بكەین بۆئەنجامدانی خۆپیشاندانیك دژی گەندەلكاری؟ كی مۆلەتمان ئەداتی كە لەدژیدا خۆپیشاندان و مانگرتن و جۆرەكانیتری بنەماكانی دیموكراتی بگرینەبەر؟؟ من نموونەیەك لەسەر ئەم بابەتە ئەهینمەوە كەنموونەیەكی زۆر سادەیەو مشتیكە لەخەرمانیك نزیكەی 3 سالە لەقوتابخانەی ئەلەندی سەرەتایی تیكەلی گەرەكی رەحیماوە بەدەستی كیشەی جۆراوجۆرەوە ئەنالینین و ئەمانەویت كیشەكانمان بۆچارەسەر بكەن كەچی تائیستاكەش هەر كیشەمان زیاتر ئەبیت و بەچەندها وەعد و بەلین ئیمە دەستخەڕۆكراوین , ئەمانەویت لەسەر ئەم بیموبالاتی و هەستنەكردن بەمەسئولیات خۆپیشاندانیك لەپیش بەریوەبەرایەتی پەروەردەی كەركوك بكەین یاخود مان بگرین تا بەریوەبەرایەتی پەروەردەی كەركوك كیشەی نەبونی پۆل و نەبونی گۆرەپان و نەبونی دەرگا لەو ژوورانەی كەهەمانە و نەبوونی مامۆستای زمانی ئینگلیزی بەهەردوو دەوامی قوتابخانەكەمان كە تا پۆلی شەشمان هەیە و نزیكەی 500 قوتابیمان هەیە بەهەردوو دەوامەكە تائیستا كەنزیكی تاقیكردنەوەی نیوەی سالە قوتابیان بەبی مامۆستای زمانی ئینگلیزین و كەسیش نەماوە لەدەرگای نەدەین كەچی دەرگایەكی بەزەیی و دلسۆزی نە لەئیمە و نە لەو 500 قوتابیە بێ نازانە نەكراوەتەوە و ریگەش نادەن هیچ خۆپیشاندان و نارەزاییەتیەك دەرببرین یاخود مان بگرین. ئاخۆ ئەگەر بۆ بابەت گەلیكی وەها ریگە نەدریت خۆپیشاندان بكەین ئەبیت چۆن؟ و كی؟ مۆلەتمان بدات دژی دزی و گەندەلی و نایەكسانی و توند و تیژی خۆپیشاندان بكەین؟
ئەگەر ئەمرۆكە لەبەریوەبەرایەتی پەروەردەی كەركوك بەشی كوردی كورد بەریوەبەرایەتی ئەكات ئەبیت لایەك لەم كیشەیە بكەنەوە و بەجددی چارەسەری بكەن بەچیچەوانەشەوە كیشەو كەم و كوریەكان زیاتر ئەبیت و مەترسی كاردانەوەی خراپتری لیدەكریت, سەبارەت بە یاسای خۆپیشاندانیش ئەبیت نارەزایەتی هاولاتیان لەبەرچاو بگیردریت و جاریكیتر ئەو یاسایە خویندنەوەیەكی ووردتر و هەمواركردنیكی گونجاوی بۆ بكریت كە بگونجیت لەگەل سیستەم و بنەماكانی دیموكراسیدا؟.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست