کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


جاریكیتر دەمامك پۆشەكانی بەناودیموكرات پاریز دەمامكەكانیان كەوت و رووی راستەقینەیان دەركەوت

Friday, 05/03/2010, 12:00


ئەوەی لەنزیكەوە ئاگاداری رەوشی سیاسی و كۆمەلایەتی و مرۆیی و تاكی كوردبیت لەباكوری كوردستان ئەو هەقیقەتەی بۆروون دەبیتەوە كەدەولەتی تۆرك هیچ بستە بواریكی بۆكوردان نەهیشتۆتەوە تابتوانن بەرگریی ژیان و بوونی خۆیان بكەن وەك نەتەوەیەك كەبەپیی بەندەكانی جارنامەی مافی مرۆڤی جیهانی ئەو بەرگریكردنە مافیكی رەوای هەرمرۆڤ و هەرنەتەوەیەكە. بەڵام وادیارە دەولەتی تورك لەم شاڵاوەی سرینەوەی نەتەوەی كورد بەتەنیا نیەو بگرە سەرجەم ئەودەولەت و زلهیزانەی كەبانگەشەی دیموكراتی دەكەن و خۆیان بەقوتابخانە و لانكەی شارستانی و مرۆڤایەتی ئەزانن كەوتونەتە نیو ئەو پلانە گلاوەوە و لەپیناتو بەرژەوەندیەكانی خۆیان و میللەتەكانیان نەتەوەی تر دەكەن بەقوربانی و هەم پیشیلكاری بنەماكانی و یاساكانی مافی مرۆڤ دەكەن ئەمەش باشتر روون دەبیتەوە كاتیك لەبەرەبەیانی 6/3/2010هیرشی نارەواو هۆڤانەی دەولەتی تورك و دەولەتی بەلجیكابۆسەر دام و دەزگای پەخشی رۆژتیڤی و كارمەندە لەخۆبوردو شۆرشگیرەكانی یواری راگەیاندنی كوردی لەبەلجیكا.
هەلبەتە تائیستا زۆریك لەرۆشنبیران و تەنانەت لەسەركردەكانی كوردیش لەباشوری كوردستان پۆشاكیكی جوان بەبالای حكومەتەكەی ئاكەپە یان بری و بەمەش چەواشەكاریەكی بی وینەیان كرد هەم لەئاست مرۆڤایەتی و هەم لەئاستی نەتەوەیی هەروەها ئەم پیاهەلدانەیان بۆخۆی بەشیكە لەترازان لەبەرەی گەل و هیوا و خواستەكانیان چونكە پیاهەلدان بە دوژمنیكی سەرسەختی وەك ئاكەپە بۆخۆی لادانە لە راستی و لەهەقیقەت هیندەی حكومەتی ئاكەپە تینووی خوینی گەلی كوردە مەگەر حكومەتی بەعس هیندەی ئاكەپە تینووی خوینی كورد بوبیت. بەهەرحال ئەمرۆكە سەرجەم جیهان بەئەوروپاو بە رۆ1ئاواشەوە هەموو ئاگادارن لەو رەوشەی كەگەلی كورد لەباكوری كورستاندا تیا دەگوزەرینی بەڵام لیرەدا مامەلەكردن لەگەل حكومەتی توركیادا بەپیی بەرژەوەندیەكانی ئەم ولاتانە دەكریت و لەسەرووی هەموشیانەوە ئەمریكای زلهیزی جیهانیە. هەلبەتە حكومەتی توركیا بەدەرلەسەندنەوەی مافی نەتەوەی تاكی كورد و مافی سیاسی و هەموو مافەكانیتر تەنانەت ئەیەویت جاریكیتر كورد قربكات و دووبەرەكی و فیتنەش لەنیوان سەرجەم نەتەوەی كورد بنیتەوە و شەرو ئاشوب لەهەموو گۆشەیەكی كوردستاندا هەلبگیرسیت و توانای گەلی كورد بەش بەش و لاوازبكات.هەموو ئەمانەلەچوارچیوەی سنووری دەولەتی توركیا و لەهەمان كاتیشدا لەدەرەوەی سنوور و بەشیوەیەی گشتگیری جیهانی هەولەكانی لەبرەودایە و تەقەلاكانی بەبی ووچان بەردەوامە.
پەلاماردانی بینای پەخشی رۆژ تیڤی لەلایەن پۆلیس بەلجیكا و بەهاوكاری پۆلیس تورك و بەشیوەیەكی وەحشیانە رووی راستی ئەو دەمامك پۆشانەمان بۆ دەردەخات كەتا ئیستا بانگەشەی پاراستنی مافی مرۆڤ و بنەماكانی دیموكراسی دەكەن و لەنیو ولاتانی جیهاندا خۆیان بەلانكەی شارستانی و بنەماكانی دیموكراسی ئەزانن و بەمەش ئەوەمان بۆدەردەكەویت كە بەریز عەبدولا ئۆجەلان لەكتیبی: (مانیڤیستۆی شارستانی دیموكراتی) ئاماژەی پیدەكات, ئوەشمان بۆدەردەكەویت كە ئەوانە لەراستیدا لەپیناو بەرژەوەندیەكانی خۆیان و ولاتەكانیان بنەمانی ئەخلاقی و مرۆڤایەتی و یاسایش پیشیل دەكەن و هیچ نرخیك بۆ ئەم بنەمایانە ناهیلنەوە ئەوەتانی نزیكەی دوانزەسالە بەریز عەبدولا ئۆجەلان لەزیندانی تاكەكەسی لەدورگەی ئیمرالی زیندانە ئاخۆ بەپیی چ یاسا و چ پاساویك پلانیكی وەها گەورە لەنەتەوەیەكی ژیردەستی كورد ئەكریت ئەگەر بەر1ەوەندی ولاتانی رۆژئاواو ئەوروپانەبیت ئەوەی كراوە و دەكریت سنووری هەموو یاساو سەروەرییەكی یاسا و ئەخلاقی تیپەراندووە بەمەش هیشتا تەسكینی دل و ئەخلاق و رەوشتیان نایەت و پەنا دەبەنە بەر تیرۆر كەبۆخۆیان بەبزووتنەوەی گەلی كورد ئەلین تیرۆریست بەلام بۆوەدیهینانی ئامانجەكانی خۆیان پەنا ئەبەنە بەر هەموو شیوازەكانی تیرۆر و بەمافی رەوای خۆیانی ئەزانن بۆیە ئەبینین پلاماری تەلەفزیۆنی رۆژتیڤی لەبەلجیكا ئەدەن و هەموو كەل و پەل و ئامیرەكانی ئەو دەزگا و ناوەندە تالان و كاول ئەكەن و كارمەندەكانی رەوانەی دادگا و زیندان ئەكەن ؟
پیویستە لیرە بپرسین ئاخۆ ئەو دەمامك و رازاندنەوەیەى روو ى رەشی رۆژئاواو ئەوروپا تەنانەت توركیاش لەبارەی مافی مرۆڤ و شارستانی دیموكراتی ئەمەیە ئاخۆ ئەو هیرشە بكەكراوەتەسەر تەلەفزیۆنی رۆژ ئەگەر بەرامبەرتەلەفزیۆنیكی دەولەتی جوولەكە بكرابا وەلامی ئەم دەمامك پۆشانە چی ئەبوو ئاخۆ بەشداریان ئەكرد لەو هەلمەتەدا؟گزمانی تیدا نیە بانیكەو دوو هەوایە بۆ هەموو میللەتیك رەوایە تەنانەت ئەوانەی نفووسیان لەدووملیۆنیش تیپەرنابیت بەلام بۆمیللەتیكی وەك كوردی بیبەش لەهەموو مافیكی سادەوساكاری ژیان لەتوركیا حەرامە هەرچەندە نفوسیان لەبیست ملیۆنیش زیاتر بیت ئەمە راستینەی رووی رەشی ئەو ولاتانە دەردەخات كەبەناوی شارستانی دیموكراتیەوە نەتەوە و مرۆڤایەتیش هەراج دەكەن لەپیناو بەرژەوەندیەكانیان لەبەر ئەوە پیویست ئەكات سەرجەم تاكی كورد لەهەكویەك هەن لەئاست ئەم پیشیلكاریە بیدەنگ نەبن و هەكەسە و لەلای خۆیەوە برژینەسەرشەقام و بازارو شارو شارۆچكەكان و نارەزایی توندی خۆیان دەرهەق دەولەتی توركیاو بەلجیكا دەببرن و ئەوكردارە هۆڤانەیە شەرمەزارو ریسوابكەن؟ وا ئەزانن بەم پلانەگلاو و هۆڤانەیەگەلی كورد چۆك دائەدات هەیهاتە هەیهات كورد تا دواهەناسە و دوا ترپەی دلی بەرگریی لەماف و نەتەوە و خاكی خۆی ئەكات و وەك شیر جەنگی رەوای خۆی بەردەوام ئەكات تاگەیشتن بەئازادی و سەرجەم مافە زەوتكراوەكانی؟!.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە