کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئەیگۆِرین

Monday, 15/02/2010, 12:00



ئەم ووتەیە ووتەی هاوڵاتیەك بوو كەلە كەنالی كەی ئین ئین زۆر بەجۆش و حەماسەوە دوبارە و سێبارەی كردەوە منیش بەراستی زۆر سەرنجی راكێشام و بەباشم زانی بیكەم بەمانشیتی بابەتەكەم . گومانی تێدا نیە هەموو هاوڵاتیەك رۆلی كاریگەر ئەبینی لەگۆرانكاریكردن لە دیاریكردنی نوینەرانی خۆی لەپەرلەمانی عیراق بۆ داكۆكیردن لەمافەنەتەوەیی و كلتوری و میژوویی و هتد بەڵام وادیارە ئیمە هیشتا دەرسمان بەم بابەت گەلە نەگەیشتووە و زۆرمان ماوە لەم ئەركە پیرۆزەمان بگەین و بەرژەوەندیە تایبەتەكانی خۆمانی لی وەلانیین و دلسۆزانە بیری لیبكەینەو ە و ئەوسا بریار بدەین كەدەنگ بەكی بدەین و كی بەپەرۆشە بۆ گەل و نیشتمان و خاكەكەی؟
گومانیش لەوەدا نیە ئەو پیاوەی ئەم وتەیەی ووت سبەینی بانگ ئەكریت لەلایەن حیزبی دەستەڵاتدار و هەرەشە ی نان برینی لیدەكریت ئەگەر بێ سێ و دوو نەیبرن؟ ئەمەیە دیموكراسەت لەم وڵاتەدا كوا بنەماكانی دیموكراسی؟ ئەری خەلكینە لەدیموكراسیەتدا ئەبی هاوڵاتی ئازادانە راو بۆچونی خۆی دەربری یاخود ئەبی بەكەیف و ماشای سولتان مەحمود بیت؟ ئەرێ من دەپرسم لەهەموو كادیران و بەرپرسانی هەردوو حیزبی دەستەڵاتداری هەرێم چەندتان هەرەشە لەكاربەدەستان و فەرمانبەرانی حكومی و مەدەنی كردووە تا لە كەنالەجیاوازەكانی گۆراندا چاوپیكەوتن و ریپۆرتاج و لیدوان و گلەیی و گازاندە نەكەن ئەگینا نان براویان ئەكەن؟ من بۆ خۆم نەلە گۆرانم و نەپشتگیریان لی دەكەم بەڵام مافی هەموو كەسیكە ئازاد بیت لەرادەربرین و گلەییكردن و داخوازیەكانی لەچوارچیوەی یاساو مافەكانی مرۆڤدا ئەی بەریزینە هەربەدەنگ و پشتگیریكردنی ئەم گەلە نەگەیشتونەتە ئەم ئاستەی دەستەڵات؟كەواتە چۆن ئەمەتان لەبیرچوو؟ ئەبیت گەل پشتگیریتان لێبكات تابەردەوامبن لەپلەكانتان؟لەبەرئەوەیە ئەبینین خەلكی هۆشیار بۆتەوە تائاستیك بەڵام زۆریشی ماوە لەو خەفلەتە دەرچیت و بزانیت چ رۆلیكی هەیە لە دیاریكردنی ئایندەی گەل و نیشتمانەكەی.
ئەوەی ئەڵیت ئەیگۆرین دیارە زۆری گللەی و گازندەیان لیتانە و بەراشكاوانە و ئازادانە و نەترسانە هاواردەكەن ئەیگۆرین. هیندەی وەعد و بەلینی جیبەجینەكراوی لیتان بیست ئیتر ئامادە نیە هەلەی وا دووبارە بكاتەوە, هیندەیان بی هەلویستی و بیدەنگی لەئاست مافی نەتەوەییمان لیتان بینی و هیندەیان ئازار و ئەشكەنجە و هەرەشە و چاولی سووركردنەوە وپەراویز كردنی گەل و نیشتمان لیتان بینی وگەندەلی و بەهەدەردانی رۆح و گیانی دلسۆزانی گەل و نیشتمان لیتان بینی بۆیە پیتان خۆش بیت یا ناخۆش ئەمرۆكە ئامادەنین دەنگتان بۆبدەن و جاریكیتر هەم خۆیان گیرۆدەبكەن هەم چارەنوسی كەركوك و شوینە دابراوەكانی تروگەلەكەیان
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە