کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


حوسنی موبارەك رۆیی ئێستا نۆرەی كییە؟

Friday, 11/02/2011, 12:00




دەستەلاتی حكومرانی میسر هەرچەند لەروخساردا خۆی بەدیموكرات و دادپەروەر دەنواند, ئەویش لەریگەی ئەو هەموو ماكیاژانەوە بوو كەحوسنی موبارەك بۆی دەكرد و تیدەكۆشا, هەلبەتە رووداواوەكانی ئەم 18 رۆژەی رابوورد لەگۆرەپانی تەحریری قاهیرە و سەرجەم شارەكانیتر پیچەوانەی ئەو ئەوبانگیشە دیموكراتیەی حوسنی موبارەكی دەرخست و ئەوەی لەژیر بەرەبوو هاتەسەربەڕرە؟.
ئەگەر حكومەتەكەی حوسنی موبارەك هیندە دیموكرات و دادپەروەر و دلسۆزی گەل و نیشتمان بوو!ئەی راپەرینی جەماوەر لەپای چیبو؟گومان لەوەدا نیە هیچ میللەتیك نایەویت پشیوی و نائارامی لەولاتیدا بیتەئاراوە ئەگەر بیت و سیستەمیكی حكومرانی دیموكرات دادپەروەر و دلسۆز بۆگەل و نیشتمانی هەبیت! بگرە بەهەموو شیوازیك بەرپەچی هەرجۆرە نانەوەی ئاژاوە و پشیویەك ئەداتەوە و بەخوین پاریزگاری لیدەكات.ئەگەر هەلبژاردنی ئەم جارەی حوسنی موبارەك وەك خۆیان ئاماژەیان پیكرد گوایە لەوپەری پاك و بیگەردیەوە ئەنجام درابوو كە تیایدا (96)لەسەدای كۆی دەنگدەرانی بەدەستهینابوو ئەی هۆكاری چیبوو وامیللەت راپەرینی لەدژی ئەنجامدا؟ئەگەر راستبو ئەو پرۆسەی هەلبژاردنە پاك و بیگەرد بوو دور لەساختە و تەزویر بوو ئەی كوانی ئەو لەسەدا نەودو شەشەی جەماوەری بەشداربووی پرۆسەی دەنگدان لەكوین؟ بۆپاریزگاریكردن لەو سەرۆكە خۆشەویستەیان؟ئەگەر حوسنی موبارەك خۆشەویستی گەل و نیشتمانەكەی بوو ئەو هەموو سەروەت و سامانەی گەلەكی بۆ دزیبوو لەكاتیكدا جەنابی خاوەنی 70ملیاردۆلارە و میللەتەكەشی بۆ كولیرەیەك ئەبیت دووچاری ریسوایی و چەوسانەوەبیت تا بەدەستی دەهینیت؟ ئاخۆئەمەیە سیستەمی دیموكراسی؟.
ئەوەی روویدا لەمیسرو لەتونس وانەیەكە بۆ سەرجەم حكومەت و دەستەلاتدارانی جیهان بەگشتی و رۆژهەلاتی ناوین بەتایبەتی, تاپەند و ئامۆژگاری لیوەربگرن و بزانن نەهیز و نەپارە ونەسامان و نەعیل ونە عەشرەت ونە دەست و پیوەند هیچیان ناتوانن لەژیرشالاوی میللەتی ستەمدیدەو راپەریودا بیانپاریزن و فریایان بكەون. باشتر وایە هەمیشە لەهەولی باشكردن و فریاكەوتن و خزمەتكردنی میللەتەكانیاندا بن و هەمیشە لەنزیكەوە هەست بەخیرایی و سستی لیدانی دلی جەماوەر و میللەتەكانیان بكەن و لەپیناویاندا شەو و رۆژ لەكۆششی بیوچاندا بن و تۆزقالیك تەنانەت لەخەونیشدا لەگەلیاندا بژین. كورسی حوكم و دەستەلات پیویستە لەپیناو خزمەتی گەل و نیشتماندا بەرجەستەبكریت و نەبیتە ئامرازی چەوسانەوە و نەهب و تالانكردنی سامانی گەل و نیشتمان و یاریكردن بەچارەنوسیان و ئایندەی گەل و نیشتمان, بەپیچەوانەشەوە چارەنوسیان وەك حوسنی موبارەك و بن عەلی و هاوشیوەكانیان دەبیت ئەمانیش نمونە و وانەو پەندن بۆ هەموو سەركردەكانی ناوچەكە و جیهان كە چیتر میللەت, بەتایبەتی تویژی لاوان كەهەمیشە سەرقافلەی شۆرشەكان بوون ئەم جۆرە دەستەلات و سیستەمە نادیموكراتانە قبول ناكەن و ریگە بەمانەوەیان نادەن, واتە بەرەو گۆرانكاریەكی ریشەیی میللەتانی ناوچەكە و جیهان هەنگاو دەنین ئەوتا دوینی بن عەلی لەتونس و ئەمرۆش حوسنی موبارەك لەمیسر؟ ئاخۆ سەرە دەگاتە سەركی سبەینی؟..
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە