کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


كسپەی هەناسەیەكی قووڵ بۆگوندە كان

Saturday, 14/11/2009, 12:00


گومانی تێدانیە گوندەكانی هەریم لەسەردەستی رژێمی پێشودا بەبرَیارێكی شۆڤینیانەی بەعس وێران و چۆڵكران, دانیشتوانەكەشی ئاوارەی نێوشارەكانی هەرێم بوون بەشاری كەركوكی هەمیشە چەوساوەی ژیردەستی دەستەڵاتە یەك لەدوای یەكەكانی دەوڵەتی ئێراقەوە ئەو سەردەمە هاوار و قیژەو فیغانمان بۆگوندەكان جیهانی پڕكردبوو كەچی ئێستا بەدەستی خۆمان چۆڵ و وێرانی دەكەین و رۆژانەش گوندە سنوریەكانمان تۆپ باران و ئاگرباران ئەكرێت كەچی وورتەیەك لەزارمان دەرنایات؟؟؟...
سەردەم سەردەمی بوون بەئاسایش و پۆلیس و سەربازە هەموو خیزانیك لەكوردستاند هیچ نەبێت یەكیك تیایدا چەكدارە هەڵبەتە ئەمەش بێ هۆ نیە؟ لەبەر ئەوەی موچەیەكی زۆر وەر ئەگرن و خەڵكیش هیچ كاسبی و كاریك نیە بیكات ناچار ئەبێت روو لەم كارە وەزیفەیە بكات كەلەراستیدا پڕبەدڵ نیە بەڵكو لەبەر مووچەكەیە ئەگەر ئامارێكی دروستی هەرێمی كوردستان بكرێت ئەوا ئەم ڕاستیە ڕوون ئەبێتەوە بۆ هەموو لایەك سەرباری ئەوەش نەوەك دانیشتوانی شار بەڵكە گوند نشینەكانیش لەبەر نەبونی هاوكاری پێویست و هاندان روویان لەم پیشەیە كردووە و گوندەكانیان بەشێوەی ئاشی بێ ئاشەوان لێكردووە. هەڵبەتە ئەمەش هۆكارەكەی ئەگەڕێتەوە بۆ ئەو سیاسەتە ناسیاسەتەی یاخود نادروستەی بۆ ژێرخانی ئابووری پیادەكراوە! لێم مەگرن ئەگەربڵیم كامە سیاسەتە كە وڵات بۆ بچوكترین پێداویستی ژیانی هاوڵاتیانی پەنا بەرێتە بەر هاوردەكردن لەوڵاتانی دراوسێ؟
سەردەمانێك گەنم و جۆی وڵاتی ئێراق بەرامبەر بەئاڵتون دۆلار نلاخێكی زۆری هەبوو كەچی ئێستا لەوڵاتانی رۆژئاواو ئەوروپا ئارد و گەنم هاوردە ئەكەین ئەمەش هەڵبەت نە لەبەر ووشكە ساڵیە و نە لەبەر نەبونی زەوی و زارو ئامێرەكانی كشتوكاڵە بگرە لەبەر نەبونی سیاسەتێكی بنیات نەری دروستی ئابوریە لەم وڵاتە لاوەكانمان لێرە لەم وڵا تە كانی زێڕ و لانكی شارستانیە كەچی ئێستا ئێمە كەوتوینەتە دوای كلتوری رۆژئاواو لاساییان ئەكەینەوە تەنانەت لەڕاگەیاندنیشدا بەپێی كلتوری ئەوان بەڕێچكە دەگرین وناگەڕێینەوە بۆ ئەسلی یاخو بنچینەی رەگ و ریشەی كلتورو هونەرو ئادابی نەتەوەییمان ئەگەر تۆزقاڵێك مابێت ها لەناو گوند نشینان وە بڕبرەی پشتی ئابووری هەر وڵاتێكیش ئەگەرێتەوە بۆ بەرومو داهاتی گوند نشینان لەئاژەڵداری و كشتوكاڵ و ئیشی دەستی لەچنین و ڕستن و زۆر شتی تریش كە هەرێمی ئێمە ئێستا نەك بێبەشە بەڵكە بەهۆی نەبونی دڵسۆزی بۆ ئەم وڵا ت و خاك و ئاوە لێی بێبەش بووە تەنانەت وامان اێهاتووە پەنیرو كەرێ و شیر و ماستیش لەوڵاتانی دراوسێوە هاوردە ئەكەین!
گوند نشین ئەگەر هاوكاری و هاوپشتی دەستەڵات یاخود حكومەتی لەپشت نەبێت چۆن ئەتوانی بەرهەم بەبەر بهێنێت؟ لەم هەرێمە هەموو سیاسەتەكان بەئاراستەی چۆڵكردنی گونەكان و پەرتەوازەبونی دانیشتوانەكانی بەڕێوەئەبرێت ئاخۆ ڕۆژێك لە رۆژان بیر لەوە كراوەتەوە كەژۆن و بەژ ڕێگاو شێوازیك هانی گوند و گوند نشینەكان بدرێت بۆ ئاوەدان كردنەوەی ئەو گوند لادێ یانەی كە چاوگی دەست پاكی و كلتوری ڕەسەنی نەتەوەیی و بەرهەمە جۆراوجۆرەكانی كشتوكاڵی و ئاژەڵداری و كاری دەستین؟ گومان لەوەدانیە كە هەموو كات و زەمانێك سیاسەت پەیوەندی راستەوخۆی بە باری ئابوریەوە بەڵام ئێمەی كورد چەكی خۆمان خستۆتە دەستی بێگانە و داوای سۆز و بەزەیی لێدەكەین ئاخۆ هەقمان نیە لەناخەوە هەناسەیەكی قوڵی پڕ حەسرەت بۆ گوندەكان هەڵكێشین و بڵێین هەتاكو كەی حەسرەت و ئاه هەڵكێشان؟؟؟...

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە