یەكیتی مامۆستایان لەكەركوك بریاری وەزارەتی پەروەردە جیبەجیناكات
Wednesday, 28/09/2011, 12:00
دوای دەرچونی بریاری پەروەردە سەبارەت بەقەدەغەكردنی وەرگرتنی ئابونە لەمامۆستایان بەبی ئارەزوو و رەزامەندی مامۆستایان كەچی ئەم بریارە تەنیا لەرووی راگەیاندنەوە و هیچتیتر, یەكیتی مامۆستایانی كەركوك هەرلەدوای پرۆسەی ئازادیەوە ئەوبرەپارەیە كە (750)دینارە بەبی رەزامەندی مامۆستایان لەمامۆستایان دەبردریت لەلایەن پەروەردەی كەركوك / كوردی لە بەشی ژمیریاری بەلام دوابەدوای دەرچونی ئەم بریارە هیشتا لیبرینەكە بەردەوامە بەلام بەشیوازیكیتر.
ئەم مانگە لەكاتی وەرگرتنی مووچەی مامۆستایان لەلایەن بەریوەبەرەكانەوە هەر بەریوەبەریك لیستیكیان پیداوە تا بەریوەبەرەكە لەلای خۆیەوە بەبی رەزامەندی مامۆستایان ئەوبرە پارەیەی وەك ئابونە ی ئەندامیتی لەسەندیكای مامۆستایان(یەكیتی مامۆستایان)لیببردریت بەبی ئارەزوو و رەزامەندی مامۆستایان ئیمە وەك مامۆستایانی شاری كەركوك هەر هەموومان بەم شیوازە بری (750)دینارەكەمان لیبردراوە. بەم پیەش دەردەكەویت كەبریارەكان تەنیا لەراگەیاندنەكانەوە دەدرەوشنەوە و هیچ ریگایەكی جیبەجیكردن ناگرنەبەر؟.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست