کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


لەنیوان گۆران و دەستەلات ...چی هەیە؟..

Tuesday, 01/02/2011, 12:00




لەم دورۆژەی رابوردوو بزووتنەوەی گۆران لەبەیاننامەیەكدا كە ئاماژە بەباروودۆخی ناوچەكە و گۆرانكاریەكان و بارودۆخی كوردستان و واقعی سیاسی كوردستان دەكات گۆمی مەنگی شلەقاند و هەموو مرۆڤیكی هینایە هەژان, بەهەمان شیوەش دەستەلات كەحكومەتی هەریمی كوردستانە لە بەیاننامەیەكی هەرەشە ئامیزدا هەموو مرۆڤی كوردی هینایە هەژان و زەنگی مەترسی هەلگیرسانی شەریكی ناوخۆیان بەگوێی میللەتدا دا كە هەردوولا لەپیناو بەرژەوەندی خۆیان و دەستەلات و بونی خۆیان دەست پێشخەری ئەوشەرەن بەبی ئەوەی هیچ حیسابیك بۆمیللەت بكەن و گوی لەهەلویست و خویندنەوە وراو بۆچونی میللەت بگرن؟ ئەو میلللەتەی وەك خۆیان(هەردوو لا گۆران و دەستەلات)ئەلین گوایە خەمخۆرین؟.
سەرەتا كەس لاری لەوەنیە كەكەم و كوری و گەندەلی و ناعەدالەتی و سستی و خەمساردی لەدەستەلاتی كوردیدا هەیە و حكومەتی هەریم تائیستا نەبووەتە جیگای هەموو حەز و خواستە نەتەوەیی و نیشتمانی و تایبەتیەكانی گەل , لەبەر ئەو هەموو كەم وكوریانەی لای سەروە كەباسم لیكرد بەدەر لەوەی تائیستاكە خودی هەردوو حیزب هەرچەند پرۆژە و پەیماننامەی ستراتیژی لەنیویاندا هەیە بەلام هیچیان لەئەدا و هەلس و كەوت و رەفتاری یەكتر لەبەرامبەر قەیران و كیشە دەرەكی و ناوخۆییەكان رازی نین و هەردوو لایان وەك كادیران و لایەنگرانیان سەركردایەتی خۆیان بەوە تاوانباردەكەن كە سازشی زۆریان لەبەرامبەر ئەویتریان كردووە و خۆیان لاواز دەبینن.ئەگەر بیت و ئەم حكومەتە بەراستی و بەفعلی بتوانیك خۆی بكاتە حكومەتی گەل و لەناو ناخی هەموو میللەت شوین و ریگای خۆی بكاتەوە ئەوا نەك بەگۆران بەهەموو حكومەت و هیزە جیهانیەكانیش ناتوانن بیروخینن و لەناوی بەرن,هەرلەبەرئەمەیە كەحكومەتی هەریم ئەبیت بەسەر ئەو خالە لاوازەدا بچیتەوە و بەهیزی بكات تابتوانیت بەسەر هەمووكیشەو كۆسپە ناوخۆیی و دەرەكیەكان زالبیت و هیچ رەشەبایەك نەتوانیت ریشەكیشی بكات؟
بزووتنەوەی گۆرانیش ئەبیت ئەوراستیە تالە بزانیت كەهەمیشە ئەبیت ماندو نەناسانە هەنگاوبنیت و گوی بەوەنەدات كەدەستەلات دانیشتن و گفتوگۆی لەگەل ناكات بەلكو ئەبیت ئەو پەرۆشی ئەوەبیت هەمیشە بۆدەرگا داخراوەكانی ناو سیستەم و دەستەلات كلیلی تایبەت درووست بكات و گوی بەهەندیك قۆرخ كردن و پەراویزخستن نەدات كە خۆی لەخۆیدا ئەبیتە خالی هەرەبەهیز بۆبزووتنەوەی گۆران و زۆر بوونی بنكەی جەماوەریی بۆی, ئەگەر دەستەلات ئەمرۆ بیباكە لەو موعاناتەی كەمیللەت تییدا دەژییت پیویستە گۆران ببیتە چارا لەسەر ئەو كیشە و كەم و كوریانە و هەست و نەستی میللەتی پی جۆشبدات و میللەت خۆی سەرپشك بیت بۆ بەسڤدان نەوەك بزووتنەوەی گۆران یاخود دەستەلات ببنە دەم شپی میللەت و شەریكی نویی چەندسالە جاریكیتر بەرپابكەن و ولات بكەنە قوربانی بەرژەوەندیە تایبەتەكانی هەردوولا و میللەت لەبەحری خوینی لاوەكانی نیشتمان غەرق مەكەن؟.
كەواتە با هەردوو لا ئەوەبزانن كەمیللەت هیچ كاتیك نایەویت شەرو ئاشوب ئەم ولاتەداگیر بكات ورۆلەكانی ببیتە قوربانی مەرام و خواستە تایبەتەكانی هەردولا, ئەوەش ئەزانیت كەكی؟ تیایدا باجی هەرەگەورە ئەدات بۆیە مییلەت پیتان ئەلیت گوی بۆ هەلویست و راو بۆچوونی من بگرن ئەوسا بریار بدەن؟..
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە