کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


خویندنەوەیەك بۆ دكتاتۆری لیبیا(موعەمەر قەزافی) و هەڕەشەكانی !.

Wednesday, 23/02/2011, 12:00



پێشینان ووتویانە:((لەشەردا پەلاماری بەردێك بدە كە بتوانیت بیوەشێنیت)) ئەم پەندە پربەپیستی ئەو بارودۆخەیە كە قەزافی سەرۆكی شۆرشی جەماهیری لیبی تییدا دەگوزەریت و هیشتا وائەزانیت جیهان ئاگاداری بارودۆخی دەستەلاتە دكتاتۆریەكەی ئەو نیە و پیی وایە جیهان ئاگاداری دارمانی كۆلەكەی حكومەتەكەی نیە, ئەمەش ئەگەریتەوە بۆ ئەو بارودۆخە دەرونیەی جەنابی قەزافی تیا دەگوزەریت و ژیان دەكات! وەكو پیشینان ئەلین پەلەقاژیی مەرگە یاخو كۆتایی؟.
پیش ئەم باهۆزی گۆرانە لای زۆریك موعەمەر قەزافی پیشەوا و موهەندیس و موقەدەس و دانا و بلیمەتی نیو سەرۆكەكانی ئوممەی عەرەبی بوو وەلی لای زۆر كەس بەشۆرشگیر و داكۆكیكارلەمافی بەشمەینەتان و ستەم لیكراوان وەسف دەكرا.موعەمەر قەزافی ئەگەر كەسیكی ئازادیخواز و دادپەروەر و یەكسانیخواز بوایە نەدەبوو خاوەنی سێ ژن ببوایە, چۆن كەسیكی یەكسان خواز و دادپەروەر ریگە بەخۆی دەدات وەك كالایەك سەیری ژن بكات و لەپیناو دەستەلات و سەروەت و سامان سێ ژن كۆیلەبكات؟,
موعەمەر قەزافی لەمیانەی دوا لیدوانیدا ئەو راپەرینە جەماوەریەی ولاتەكەی بەكۆمەلیك لەحەب خۆر و سربوو بەمادە هۆشبەرەكان و تیكدەران وەسفكرد و ووتی ئەوانە كۆمەلیكن وەك جرج لەم كون بۆئەوكون رادەكەن و پەلاماری دامەزراو و چەك و تەقەمنی ئەدەن,هەروەها لەمیانەی ووتەكانیدا زۆر بەخۆی و بنەمالە و باب و باپیرانیدا هەلدا و تا ترۆپكی پیرۆزی و مەزنایەتی و وتی هەتا هەتا من پیشەوای شۆرشم و لەلیبیا ئەبی گیانم ببەخشم هەروەها هەرەشەی مەترسیداری ئاراستەی جەماوەری راپەریوو كرد و ووتی هیشتا ئیمە هیزمان بەكار نەهیناوە بەلام ناچاربین ئەوا سەربەستین تا چەند و چ جۆریك چەك بەكاربهینین بەپیی یاسا و دەستوور وەهەرەشەی ئەوەی كرد كەمال بەمال لەو خۆفرشانە پاكدەكەینەوە...هتد.ئەگەر قەزافی لەبارودۆخی ئاساییدا ببوایە ئەوا دلنیام بەم شیوازە شپرزەییە دەرنەدەكەوت و ئەم شیوە هەرەشە و تۆقاندنەی لەلیدوانەكەیدا نەدەكرد وەلی هەموو كەس ئاگادارە لە ستەم و توند و تیژی ئەم زۆردارە دیكتاتۆرە و چەند رۆژیكە كونە مشكیان لیكردووە بەقەیسەری و نازنیت چۆن رووبەرو ی جەماوەر و هیزی راپەریوی گەل ببیتەوە؟سەرباری ئەو هەموو خۆفرۆش و خوینریژانەی لەنیو شارەكانی لیبیا بلاوەی پیكردن و بەهەموو شیوازیك دەستەوالا و پرچەكی كردن كەچی لەبەرامبەر جەماوەر و هیزیی پۆلایینی داروخان و جەماوەر سەركەوت و دەستیان بەسەر زۆربەی شارە گەورەكاندا گرت وەك بنغازی و چەن شاریكیتری لیبیا هەرلەبەرئەمەش بوو بینی خۆفرۆشەكان(مرتزقە)دادی نەدا ناچار پەنا ی بردە بەر تۆپ و تەیارە و بەم چەكە نابەرامبەرە ش نەیتوانی ئیرادەی جەماوەری خرۆشا و و راپەریوی لیبیا تیك بشكینی و بەسەریاندا زالبیت بەلكو لەئەنجامدا خۆی تیكشكا و روو لەداروخان و لەناو چوون دەچیت و دوا ووتە و دوا وەرەقەی كە ئەیەویت بەكاربهینیت وەرەقەی هەرەشەی شەری (قبلیە) ئەمەش لەكاتیكدایە كەزۆربەی قەبیلەكانی نیو پیكهاتەی دانیشتوانی لیبیا چوونەتە پال راپەرین لەگەل بەشیكی زۆری پۆلیس وهیزە سەربازیەكانی شارە رزگاربووەكان و لەگەل چەندین(: قنێلیەی) لە هندستان و چین و نەتەوەیەكگرتوەكان و جامیعەی عەرەبی.
ئالیرەوە هەركەسیك ئەم زانیاریانەی پیببەخشیت بەبی یەك و دوو بۆی دەردەكەویت تاچەند ئەم حكومەتە توانای ئەوەی هەیە خۆی لەسەرپی بگریت و هیز و فشار دروست بكات؟ واتە موعەمەر قەزافی پەلاماری بەردیكی داوە كەبۆخۆی ناتوانیت هەلیبگریت جا چۆن ئەتوانیت بیوەشینیت؟..
 


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە