کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ڕوخاندنی خانوو هەیكەلی خەلكی لەلایەن پارێزگاری كەركوك خزمەت بە كێ ئەكات؟!.

Tuesday, 19/01/2010, 12:00


كەركوك و كورد و كیشەكانی لەگەل دوژمان و ناحەزانی كورد و كیشەی ئیداری و حیزبی و ناوخۆیی و نەبونی خزمەتگوزاری و بەرز راگرتنی بەرژەوەندی تاكەكەسی, خزم خزمینەو ناعەدالەتی هەموو ئەمانە كۆمەلیك كیشەی جدیین تائیستا لەم شارەدا جگە لەكیشە نەتەوەییەكان بونیان هەیە و خەلكی هەراسان و كەم باوەر كردووە بەجدییەت و دلسۆزی ئیش و كارەكان لەم شارەدا بۆیە پیویستە هەلوەستەی لەسەربكریت و چارەسەریی عادیلانەو گونجاوی بۆبكریت.
ئەو رووداوەی سەرلەبەیانی رۆژی دووشەم كە كاتژمیر10.30ی سەرلەبەیانی(18-1-2010) كەتیمیكی سەربازانی ئەمریكی و چەندین پۆلیس و شۆڤلیكەوە هەلیان كوتاوەتە سەر ئەساس و خانووبەرەی هاوڵاتیان لەگەرەكی رەحیماوە لەسەرووی گۆرستانی رەحیماوە و هەلوەشاندنەوەی ئەساس و هەیكەلەكە لەكانیان بەبیانووی تەجاوز بۆ زیاتر زانیاری وەرگرتن لەسەر ئەوكارە لەم باروودۆخەناسكەی كەكورد لەكەركوك و ناوچەكە پیایدا تیدەپەریت بەباشمان زانی سەردانی ئەوشوینە بكەین و لەراستی رووداوەكە هەموولایەنیك ئاگادار بكەبنەوە.
بەڕیز مامۆستا ناجی بەرێوەبەری قوتابخانەی سیكانیان یەكیكە لو زیان لیكەوتوانە و بەمشیوەیە دوا:من لەسالی 1985 لەلایەن حكومەتی بەعسەوە دەستگیركرام لەلایەن دائرەی ئەمنی كەركوك بەهۆی ئەوەی ئەندامی ریكخستنەكانی سەربە(ی ن ك)بووم دوای 3مانگ زیندانیكردم و خۆراگریم لەئاست ئەشكەنجەو ئازاردانەكانی ئەمنی كەركوك و نەدركاندنی نهینیەكان ئازادیان كردم بەڵام هەر لەبەریوەبەرایەتی ئەمنی كەركوكەوە لەرۆژی ئازادكردنمەوە بریاری تەرحیل كردنم بۆدەركرابۆ شاری هەولیربەم پییە تاسالی 3003لەكەركوك مەحروم كرام دواتر وەك هەركوردیك دوای رووخانی رژیم گەرامەوە كەركوك بەڵام لەباردۆخیكی مادی خراپدا بووم نەمتوانی خانوویەك وەك ئەوخەلكە درووست بكەم كەخاوەنی 3منالم وهیچ خانوویەكم نیە و كرینشینم بۆیە ئیستا بریك پارەم كۆكردۆتەوە ئەم پارچەزەویەم پی كریوە بە5ملیۆن دینارو هەندیك بلۆكم كریوە تاخانوویەكی سادە درووست بكەم بۆخۆم ومال و مندالەكانم تا تیا ستربین وە بەدلنیاییەوە ئەلیم كە تائیستاش كرینشینم و مانگانە 250 هەزار دینار كری خانوو ئەدەم, بەڵام بەداخەوە ئەلیم ئەم خانووەم گەیاندە ئاستی دەرگاو پەنجەرە ئەمرۆكە18/1/2010كاتیك لەدەوام بووم تەلەفۆنیان بۆكردم كە بەشۆڤل وا هەیكەلەكەم بەبریاری پاریزگار وائەیروخینن هەرچەندە تائیستا نەئاگاداری و نەهیچ ئینزاریكمان پی نەگەیشتووە بەلكە یەكسەر هاتوون و رووخاندویانەئەویش بەپیی وتەی خەلكی گوایە بریاری پاریزگاری كەركوكە .ئەمەوی ئەوەش بلیم كە ئەم زەییانەی ئیمە نەلەسەر بۆری گاز یاخود نەوتە نزیكەی 70مەتریش لەهیلی بۆری گازەوە دوورە ئیمە خاوەنی ئەم زەوی و هەیكەلانە وای بۆئەچین كەیەكیك یاخود باریزكار بۆخۆی تەماحی ئەو زەویانەی هەیە چونكە هیچ ریگایەكی لەكەس نەگرتوە و ئیمەش لەبەر ناچاریی پەنامان بردۆتە بەر تەجاوزئەگەر مەسەلەكەش تەجاوزە خۆلەسەرووی ئیمەوە زۆر تەجاوزاتی تر هەیە كەلەدووری 1مەتر لەبۆری گازەكەوە خانوو گەراجی گەورە گەورە دی لەسەر دروستكراوە و كەسیش پیشیان لی ناگریت یاخود دیارە ئەوانە هی كەسانی بەرپرسی گەورەیە و بەریزی دەستەڵاتی ئەوانی نیە؟بۆیە لیرەوە ئەلیم جەنابی پاریزگار تەنیا ركی لەم زەویانەی ئیمەداوە ژمارەی ئەوهەیكەلانە 10 هەیكەل ئەبیت كەروخینراوە.لیرەوە داواكارم لەبەرپرسانی ئەم شارەكەخۆیان بەكورد ئەزانن و ئیستا بەرپرسن ئاخۆ ریگائەدەن خانووەكانی خۆیان بروخینریت؟ئایا ئیمەی ئاوارەكانی كەركوك پشت و پەنامان كییە كەهەقمان بداتەوەهەریەك لەو 10 كەسەش هەیكەلەكانمان روخینراوە زیاتر لە3ملیۆنمان خەرج كردووە جگەلە5ملیۆن دینار هەقی زەویەكە كەكریومانە واتە هەریەكەو بری 8ملیۆن دینارمان خەرج كردووە وە ئیستاش خۆشحال ئەبین گەر بەرپرسان بین و سەیری شوینی خانووەكانمان بكەن تائەوراستیەیان بۆ روون بیتەوە كە شوینەكانمان (زەویەكانمان نەلەسەرجادەی گشتیە و نە لە لەسەر هیلی بۆری نەوت و گاز و ئاویشە تەنیا ئەم كارە كراوە دەرهەق بەئیمە چونكە كەسانی هەژارین و هیچ پەناوپشتیكمان نیە بۆیە وا بەئاسانی دەستیان بەسەر ئیمەدا زالە؟..

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە