کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


دەرگای خوێندن كرایەوە كەم و كوڕی و مشتومڕی حزبایەتی نەبرایەوە.

Friday, 02/10/2009, 12:00


  بەشی1
كاتێك ئەم مانشێتەی لای سەرەوە دەخوێنیتەوە لات سەیر نەبێت و واتێنەگەی كە دوبابەتی جیاوازن و هیچ پەیوەندیەكیان بەسەریەكەوە نیە؟ لەولڵاتی ئێمەدا هێشتا دیموكراسی شتێكی نامۆیەو قسەكردنیش لەبارەیەوە كارێكی نارەوایە و بەئاژاوەگێڕ و تێكدەرلەقەڵەم ئەدرێت.ئەم بابەتەش دڵنیام هەمان حوكمی بەسەردا ئەدرێت و هەندێك كەس و بەرپرس و پەیوەندیدار بەناوەرۆكی ئەم بابەتە ددانم لێ تیژدەكەن بۆتۆڵەسەندنەوە بەڵام لەلای من خستنەڕووی مەسەلەكە زۆر گرنگە و پێوست بەو فیداكاریە دەكات كە هەنگاوم بۆی ناوە.
دوای تیپەڕبونی نزیكەی 6ساڵ بەسەر پرۆسەی بەناو دیموكراسی و یەكسانی لەم وڵاتەدا كەچی تائێستاكەش هەروەك زەمانی مەلیك هەمووشتێك پاوانخواز كراوە بۆحیزب و حیزب لەسەرووی هەمووشتێكەوەیە لەهەموو دام ودەزگاكانی ئەم وڵاتە خێرلەخۆنەدیوەی غەرقی مەینەتی و كاول كاری تاڵانچیتیە.ئیستاكەش لەناو پەروەردەی شاری كەركوكد اپۆستی بەڕێوەبەری قوتابخانە و جێگرەكەی شەرو مشتومڕی لەسەرە لەلایەن هەردو حیزبی دەستەڵاتدار و هەندێك جاریش هەڵڵای گەورەی لی ئەكەوێتەوە لەنێوپەروەردە و تەنانەت لەنێو قوتابخانەكانیشدا. تائیستاش سەرەڕای ئیتیفاقی ستراتیژی نێوان هەردوحیزب كەچی هەریەك لەبەرێوەبەر و جێگر لەزۆربەی قوتابخانەكاندا وەك دوو دوژمنی سەرسەخت سەیری یەكتر ئەكەن و هەوڵی پاشەقول دانی یەكتر ئەدەن وەك ئەوەی هیچ ئەركێكی مێژوویی و نەتەوەیی و مرۆییان لەئەستۆ نەبێت تەنیاوتەنیا ڕكەبەرایەتی یەكتر نەبێت !.
ئەوەی ئەمرۆ لەنێوپەروەردە و قوتابخانەكانی شاری كەركوك روئەدات مایەیی نیگەرانی و بیزاری سەرجەم مامۆستایان و دڵسۆزانی گەلەكەمانە و مێژوو نەفرەتی لی ئەكات . قوتابخانەكان بەڕێوەبەرەكەی ئەگەر هەرحیزبێك بێت لەو دوو حیزبەی گۆڕەپانی كوردستان ئەوا بێ گوێدانە یاساو رێساكانی پەروەردە و بەرژەوەندیی گشتی قوتابیان بەمیزاج و بەگوێرەی بەرژەوەندیە تەسكەكانی حیزبایەتی شەخسی رەفتار ئەكات و گوێ بۆهیچ لایەك شل ناكات و خۆی بەفیرعەونی ئەم سەدەیە ئەزانێت و وائەزانێت ئیتر هەموو مامۆستایانی قوتابخانەكەی بەگوێرەی قسەكانی ئەوئەبێ ڕەفتار بكەن نەوەك لەگەڵ قوتابیان و پاداشتكردنیان و ڕینمایی كردنیان بەلكو خودی مامۆستایان لەنێو خۆیاندا ئەبێ مامەڵەكردنیان لەئاست یەكتردا بەبەپێی بەرژەوەندیەكانی بەرێوەبەر و حیزبەكەی بێت كەس بۆی نیە بڵی پشتی چاوت برۆی پێوەیە.
بەڕێوەبەری قوتابخانەیەك دوای كۆبونەیەكی گشتی لەگەڵ مامۆستاكانی لەبارەی چۆنیەتی دەوامكردن لەقوتابخانەكەیان كە نزیكەی 400 قوتابیان هەیە و قوتابخنەكەشیان بچووكە و تەنهاشەش پۆلیە.دوای گفتو گۆكردن و بیرو بۆچون گۆرینەوە رێككەوتن كەبیخەنە دەنگدانەوە ئایا شەش پولی تاسەرساڵ ئێواران بێت و ئەویتریش بەیانیان یاخود متەناوب بێت؟ دوای دەنگدان زۆرینە ڕازیبوون كە متەناوب بێت لەپێی بەرژەوەندی قوتابیان بەرَوەبەریش وتی من هیچ لاریم نیە. بەڵام ئەم بریارە بۆسبەی 180 پلەگۆرا و پاشگەز بوە وە رۆژی دواتر بابەتەكەیان جاریكیت لەحزووری جەنابی بەڕێوەبەردا وروژاند بەڕیوەبەری حیزبی گوتی جارێ باوابێ مامۆستایان گوتیان بەڕێزبۆچی؟ بریارنەدرا بەزۆرینەی دەنگ ئیستا بۆڕات گۆڕی ئاخر ئەمە لەبەرژەوەندی قوتابیدا نیە لەوەڵامدا گوتی ئەوەی ڕازیە ئەوها بێت بابمێنێتەوە ئەوەی تریش بابڕوا خۆی نەقڵ كات لێرە. ئا بەمشێوەیە و بەم سیستەمە و یاساگەلانە قوتابخانەكانی ئەم شارە بەڕێوە ئەبرێت و منڵەچاوگەشەكان پەروەردە ئەكرێت ئاخۆكامە یاسای پەروەردەیی ڕێگە ئەدات بەمیزاجی شەخسی دەوامی قوتابیان بریاری لی بدریت ؟ كام بەرپرسی پەروەردەیی ئەم شارە بەدوای ئەم كێشەیەوسەدانی تری نێو قوتابخانەكانی ئەم شارەدا دەچن و هەڵوێستی گونجاوی لەئاستدا وەردەگرن و بنەبڕی ئەكەن؟یاخوود وەك ساڵانی پێشوو بێ دەربەستانە لەئاستیا چاو ئەنوقینن و وەك نەبایان بینیبێ و نەباران؟؟؟...


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە