دەرگای خوێندن كرایەوە كەم و كوڕی و مشت و مڕی حزبایەتی نەبرایەوە (بەشی3 كۆتایی)
Saturday, 31/10/2009, 12:00
سەبارەت بەبرۆسەی خوێندندن وسیستەمی خویندن و كێشەكانی ئەم پرۆسەیە لەڕوی ئیداری و پێداویستیە گرنگەكانی و سەرجەم سەرپێچی و كردارە نایاساییەكانی كەدەكرێت دەرهەق بەم پرۆسەیە و ئاكام و دەرئەنجامە خراپەكانی لە ئێستا و ئاییندەدا و هۆكارە سەرەكیەكانی بەهۆی دەست تێوەردان و ململانێی حیزبی و بەرژەوەندی بچووكی شەخسی و حیزبیەوە دووبەشی رابووردوم خستەبەردیدی ئێوەی خۆشەویست بەئومێدی ئەوەی دڵسۆزێك هەبێت لەم وڵاتەی ئێمەدا لای لێبكاتەوە و ئەركی چارەسەركردن و بەدواداچوونی بگرێتە ئەستۆی خۆی.
پەروەردە وفیركردن لەم شارەدا كراوە بەگەی مناڵان و سوكایەتیەكی بێ وینە دەرهەقی دەكرێت بەهۆی ئەو بارودۆخە سیاسیەی كە ئیستا ئەم شارە و هەریمی كوردستانی پیا گوزەردەكات. تائیستا مەحسوبیەت و مەنسوبیەت و ئینتمای حیزبایەتی رۆڵی گرنگ و سەرەكی دەبینێ لەدابەشكردنی وەزیفە ئیداریەكانی نێو خویندنگا و قوتابخانەكان بەهۆی كیشە سیاسیەكان هە رهەموو ئەمانەش فیفتی فیفتی دابەش دەكرێت تەنانەت تا ئیستاش لەزۆر خویندنگادا دوجەمسەری سارد و گەرم یاخود زەرد و سەوز متمانە بەیەكتر ناكەن لەسپاردنی كلیلی دۆڵاب و مەلەفاتی نێو بەرێوەبەرایەتیەكەیان بەیەكتر.جیاوازتر لەمانە لەپەروەردەی ئەم شارەدا تائیستاش هەوڵدانێكی جدیی نیە بۆدابینكردنی پێداویستیەكانی خوێندن بەرلەوادەی دەستپێكردنی ساڵی نوێی خوێندن ئەم حاڵەتە هەم لەڕووی ئامادەكاریی ژینگەی قوتابخانە و هەم لەرووی میلاكاتی قوتابخانە لەڕووی دابینكردنی مامۆستایان و(پسپۆران)ی بابەتەكان وكارگوزار و نوسەر یشەوە.
حاڵەتێكی تری نێگەتیفی نێو پەروەردەی كەركوك ئەوەیە كەكێشەكان چەند بچووكن و داوای چارەسەریان بۆدەكرێت كەچی ساڵ بەساڵ باڵا دەكەن و دوبارەدەبنەوە بەشێوەیەكی زەقتروەك دۆمەڵا ن لەناو ناخی خویندنگاكان هەڵدەتۆقن. كێشەكانی مامۆستایانیش لەنێو پەروەردەی كەركوكدا سەرباری هەمووی ئەوەندەی تر مامۆستایانی بێزار و نیگەرانكردووە. تائێستاكەش بۆبەستنی (علاوە)ی مامۆستایان ئەبێ چەندین جار سەردانی بەرێوەبەرایەتی پەروەردەی كەركوك بەشی كوردی بكەن ئەوسا بۆیان دەبەسترێت كەبڕی پارەكەی تەنیا پێنج هەزاردینارە.شتێكتری سەیر و سەمەرەی نێو ئەم پەروەردەیە ئەوەیە كە كەسانێك كراون بەبەڕێوەبەر تائیستاكە رۆژێك لەرۆژان وانەی نەوتووەتەوە تەنیا ئەوەندە نەبێ كەئەندامی(كۆمیتە یاناوچە)ن هێشتا یاسایەكی وەها نیە ڕێگە بدات بەم پێوەرە وەزیفە ئیداریەكان دیاری بكرێت.
لەگەڵ هەرهەموو ئەمانەی لای سەرەوە تائێستاكە لەپشووی هاویندا یاخود دەكرێت لەسەرەتای مانگی ئەیلولدا خولی تایبەت بۆبەهێزكردن و گەشەپێدانی تواناكانی مامۆستایان بكرێتەوە. راستە هەندێك جار خول ئەكرێتەوە بەڵام ئەم خولانە لەكاتی دەست پێكردنی خوێندن واتا دوای تەواو بونی پشووی هاوین و لەناو دەوامدا ئەكرێتەوە خولەكانیش تابڵێی لاوازی و كەم وكوڕیان پێوە دیارە و ئامانجی خۆی ناپێكێت و بگرە جۆرێك لەئاڵۆزی و پشێوی لەنێو قوتابخانەكاندا دروست دەكات چونكە شاغر دروست ئەبێت و كەسیش ناتوانێت ئەو شاغرە پڕكاتەوە تائەو خولە كۆتایی دێت بەمەش زیانێكی مەزن لەقوتابیان یاخود خوینكاران و فێرخوازان ئەكەوێت
ئەمانە و دەیان كێشەی تر و كێشەی سەرەكی نەبونی زانكۆیەك كەبەزمانی كوردی تیا بخوێنرێت یاخود هیچ نەبێت وانەكان تیادا بەكوردی بووترێتەوە وای لەخەڵكی كردووە كەزۆر بەگەرم و گوریەوە بەشوێن ئەوەدا دەگەرێن كەچۆن ڕێگایەك بدۆزنەوە بۆگواستنەوەی فیرخواز خوێندكارەكانیان بۆ ئەو قوتابخانانەی كە قوتابخانەی عەرەبین بەڵگەش بۆئەمە ووتەی بەڕێز بەڕێوەبەری بەشی كوردی پەروەردەی كەركوك مامۆستا (یوسف سعید)ە كەلەكەناڵی ئازادیەوە لەدیدارێكدا ئاماژەی بەژمارەی خویندارانی قەتابخانە كوردیەكان كرد بۆسەرجەم قۆناخەكان بە(84000)قوتابی هەروەها وتی:لەراستیدا ژمارەی خوێندكارانی كوردخۆی لە(150000)ئەدابەڵام تەنیا(184000)یان لەدراسەی كوردی ئەخوێنن ئاخۆ ئەمە كارەسات نیە رۆڵەكانی دواڕۆژی ئەم میللەتە لەخوێندنی زمانی دایك رابكەن و لێی بێزاربن؟! ئاخۆ ئەمەگرفتێكی مێژوویی و چارەنوس سازی ئایندەی نەتەوەی كورد نیە؟! ئاخۆ بۆئێمەی بواری پەروەردەو فێركردن نوشستی و لاوازی نیە كەخوێندن لەسەردەمی دەستەڵاتی كوردیدا بەم ئاقارە مەترسیدارەدا گلۆر بێتەوە؟ كەواتە ئەبێ وەك لایەنی پەیوەندیدار بەم گرفت و كێشانەوە بەزووترین كات بەر لەتێپەڕبوونی كات پێداچوونەوە و لێكۆلینەوەی جددی بۆئەم گرفتانە بكرێت و چارەسەری ڕیشەیی بۆدابین بكرێت, تا بەدەستی خۆمان نەوەكانی دوارۆژ تەعریب نەكەین و ئایندەی گەلەكەشمان نەخەینە بەر ڕەحمەتی ڕشەباوە؟.وەك ئەڵێن:(مێژوو رەحم بەكەسدا ناكات؟...)
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست