کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئەوشارستانی و دیموكراسیەی ئەوروپاو رۆژئاوا دەمامكن

Thursday, 02/09/2010, 12:00


لەهەموو شوێنێك و لەهەموو زارێكی ئەم وڵاتەی من بانگێشە بۆ ئازادی و یەكسانی و دیموكراسی ڕۆژئاوا و ئەوروپا ئەكرێت بەلای منەوە ئاسایی ئەبێت ئەگەر كەسانی ساویلكەو نارۆشنبیر لەم جۆرە بانگێشانە بكەن لەبەر ئەو هۆیەی كەباسم كرد ئەویش ناهۆشیاری و نەخوێندەواریە كاتێكیش مرۆڤ بەم شێوەیە بوو ئەوا هزری كار ناكات و دەكەوێتە ژێر كاریگەری بچووكترین بیرۆكەو سەقەتترین و دژوارترین و توندڕەوترین سیستەمەوە؟ بەلام كارەسات لەوەدایە لەسەر ئاستی دەستەلات و رۆشنبیرانی وڵاتێك بانگێەشە بۆ سیستەم و دەستەڵاتێك بكرێت كەبۆخۆی لەواقیعدا رێویەكی فێلبازی پیرە و لەسەر بنەمای بەرژەوەندیەكانی خۆی و دەستەلاتەكەی و كۆمەلگا و نەتەوەكەی نەتەوەی تر بكات بەپارووە نانێك و پیشكەشی سیستەمێكی تری لەخۆی درەندەتری بكات لەسەر خوانی ئێوارەیەكی پرخیانەت و دوور لەبنەماكانی ئینسانی و ئیخلاقی؟
مرۆڤە بەناو رۆشنبیر و سەرۆكە نەتەوەیی و سەرجەم نارۆشنبیرەكانی وڵاتەكەم كاتێك باس لەئازادی و دیموكراسی ئەكرێت ئەو وڵاتانەی ئەوروپا و رۆژ ئاوا دەكەن بەنموونە. لەكاتێكدا سەرجەم ئاشوب و تالانكاری و دەستدریژی و نیفاق و دوو رووییەكان لەلایەن ئەم وڵا تانەوە سەرچاوە ئەگرن و بۆخۆیان بوونەتە لانكەی ئەو جۆرە بنەما و كلتوورە قیزەون و دوو لەیاسا و بنەماكانی ئازادی و دیموكراسی و تەنانەت دەستووریش؟سۆمال و سودان و ئیسرائیل و غەزە و تورك و كورد و فارس و كورد و عەرەب و كورد. ئائەم جۆرە دەستەواژەو دروستكردنی دوژمنایەتی و شەرو خوێنرشتن لەنێویان و تا ئەگاتە ئیبادەكردن كی ئاگرەكەی خۆش ئەكات و بەردەوام ووزەی زیادی پێئەدات تا لەپێناو بەرژەوەندیە تایبەتیە گلاوەكانی خۆیاندا لەسایەیدا خەون و خواستەكانیان بیتەدی؟
سەرجەم شۆرشەكانی میژووی بزووتنەوەی ئازادی نەتەوەیی كورد كێ گڕی ئاگری ئەو شۆرشانەی خۆشكرد, و كێ كوژاندیەوە؟ دابەشكردنی خاك و نیشتمانی كورد لەلایەن كێَوە ئەنجام درا و بۆچ مەبەستیك و لەپیناو كی و بەئامانجی چی؟ بریاری لەسەر درا؟ كاتیك هەرتاكیكی كورد و غەیری كورد لیكۆلینەوە و تویژینەوەیەكی رەها ی وەها جددی و راست و دروست ئەنجام بدات ئەوسا بەباشی رووی راستەقینەی ژیر دەمامكەكانی ئەو وڵاتانەی بۆ دەردەكەویت و ئەزانیت تاچەند نغرۆی خیانەت و پیشیلكردنی بنەماكانی ئازادی و دیموكراسین؟هەر ئەوانن هەموو بنەماكانی ئازادی و دیموكراسی ئەكەن بە قوربانی لەتە نانێكی چەوری ئیوارەیەكی پرخیانەت لەدژی دیموكراسی و ئازادی و مافی مرۆڤ؟
ئاخۆ ئەو چەك و جبەخانە و پیلان و تیرۆر و شەری ناوخۆی وڵا تانی جیهان بەپالپشتی كی ئەنجام ئەدریت ە لەبەرژەوەندی كیدایە و كی چەك و تەقەمەنیەكانی تیا ساغ ئەكاتەوە و كیش خوینی بەهەدەر ئەچیت وبەئامانجی چیە؟ ئەمانەو سەدان پرسیاری تر پیویستە هەرمرۆڤیكی بەویژدان و دلسۆزی خاكی نیشتمان و نەتەوەكەی لەناخیا دروست بیت و بەشوین وەڵامی راست و حەقیقەتدا لیگەرینی بۆ بكات و لینەگەڕیت مرۆڤە كۆیلە و بەرژەوەندی پەرەستەكان نەخۆی و نە میللەتەكەشی چەواشەبكەن؟تائیستاكەش كە باشوری كوردستان جیانابیتەوە و سەربەخۆیی خۆی راناگەیەنیت بەپیلان و خواستی كیە و كی لیی بەرپرسە؟ ئاخۆی مانەوەمان لەنیوبازنەی وڵاتی عەرەبی جۆریكە لەدیموكراسی و ئازادی؟
گومان لەوەدا نیە هەركاتیك بەم شیوازە لیكۆلینەوە و تویژینەوەی جدییمان لەمەڕ دیموكراسی و ئازادیەكەی رۆژئاوا و ئەوروپا و ئەمریكا كرد ئەوا رووە درندانە و نامرۆڤانە و ناعادیلانەو نا ئەخلاقیەكانی ئەمانەمان بۆ دەردەكەویت هەڵبەتە شالاوەكانی ئەم دواییەی وڵاتی ئوسترالیا بۆسەر مالی كورد و رەوەندی كوردی لەو وڵاتە و بەشیوەی تەرهیب و تۆقاندن نموونەیەكی هەرە زیندووی ئەو رووە دەمامك پۆشراوانەن كە لیرە و لەوی و لەزۆر شوینیتر كەسان گەلێك دەهۆڵ و زورنای بۆدەكوتن و دەژەنن ؟...

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە