کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


پشتگیری لەبانگەوازیەكەی كاك سالارلەكوردستان پۆست؟

Sunday, 30/05/2010, 12:00



ئەوەی نرخی خاك و ئاوی نیشتمانی خۆی نەزانی ئەوا بۆخۆی بێنرخەو بێ كەسایەتی و بێ ئیرادە و بودەڵە و خۆفرۆش و بێویژدانە. بوونی گەلێك پەیوەستە بەبونی خاك و نیشتمان وپارێزگاریكردن لێی و خوێن بەخشین لەپێناویدا بەڵام بێدەنگی لەئاست دەستدرێژیكردنەسەری و داگیركردن و تۆپباران كردن و ئاوارەكردنی دانیشتوانەكەی ئەوە بێدەنگ بوونە لەئاست هەتك كردنی نامووسی نەتەوەیەك و میللەتێك كەدەریایەك خوێنی لەپێناو رزگاری ئەم خاك و نیشتمانەدا بەخشیوە.
كێ هەیە حەزبكات دەستدرێژی بكرێتە سەر دایك و باوك و ڕۆڵە و خوشك و براكانی بەنوێژی نیوەرۆ و بە ناهەق؟ ئەگەر ئەمرۆكە لەلایەن دوژمنانی گەلەكەمانەوە دەستدریژی ئەكرێتە سەر خاكی كوردستان و دانیشتوانەكەی ئەوە تەنها یەك مانا ئەبەخشێت كە ئێمەی گەلی كورد لەوپەری لاوازی و پەرتەوازەییدا ئەژین و تەنها لەپێناو ژیانێكی بێ بەهاو و بڕێك پلەو پایەی وەزیفی كاتی و دوور لەكەرامەت و پیرۆزی گەل و نیشتمانە پڕپیت و بەرەكەتەكەمان و بەهۆی دووبەرەكی و پیلانی ناحەزان و دوژمنانی گەلەكەمان و نیشتمانەكەمان رەفتار ئەكەین و تائێستاش پیلانەكانیان بەدەستی خۆمان جێبەجی ئەكەین و نامانەوێت ئازار بەهیچ شوینێك و بەشیكی جەستەمان بگات تەنها و تەنها لەپێناو بەرژەوەندی شەخسی و هیچیتر؟ئەگەر وانیە؟ ئەی بۆچی دوو ولاتی ناحەز بەكورد و خاكەكەی بەدلی خۆیان و بەبەرچاوی كاربەدەستان و بەرپرسانی ئەم هەرێمەوە تۆپبارانی ناوچەسنوریەكانی كوردستان ئەكەن و كەسێك نوزەی لێوەنایات و ناڵیت هاوار بەحاڵ و ماڵم؟ ئەو خیزانانەی دانیشتوانی سنوورەكانیش رۆلەی ئەم خاك و نیشتمانەن و لەئەفغانستان و پاكستانی مەلبەندی تیرۆرەوە نەهاتوون تا وا بەو شێوەیە بیدەنگ بین لەئاست قڕكردن و تۆقاندنیان؟بەرلەهەموو كەسیك ئەركی حكومەتی هەرێمە موساوەمە لەسەر رۆح و سەروەت سامانی ئەم گەلەنەكات لەپێناو پاراستنی بەرژەوەندی ناحەزان و میللەت بخاتە ژێر رەحمەتی دڕندانەی دوژمنان و ناحەزانەوە لەپێناو هەندێك عیلاقاتی كاتی؟چونكە ئەگەر كارێكی وەها بكرێت ئەوا میللەت و حكومەت كەلینیكی گەورەیان ئەكەوێتە نیوان و ئەوسا مەبەست و خەون و ئاواتی مێژینەی دوژمنان دیتەدی و هەم حكومەت و هەم مبللەت و هەم نیشتمانیش وێران و كاول و داگیركاری دێتە رێی و بەمەش هیچ دلسۆزو نیشتمان پاریز و رۆشنبیر و هاولاتیانی ئەم نیشتمانە ئازاد نابن و ئیرادەی سەربەخۆیان دەكەویتە مەترسیەوە و نیشتمانیش لەژیر پیلاوی گلاوی ناحەزان هەتا هەتا ئەنالێنێت و میژووش نەفرەت لەهەموو شیوازێكی بێدەنگی و ناجوامێری و بێوەفاییەكی ئێمەو ئێوەش ئەكات؟...
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە