ئەوە گۆرانە و تازە پەشیمانیش سوودی نیە
Monday, 15/11/2010, 12:00
هەرلەسەرەتای دروستبونیەوە ئەگەر چی جەماوەری هەژارو دلسافی كوردستان كەوتنە ژیركاریگەری دروشمە بریقەدار و هەلخەلەتینەكانی ئەم بزووتنەوەیە بەسەرجەم رۆشنبیران و تەنانەت كوردستان پۆستی ئازیزیشەوە من بەپیچەوانەوە گومانم لەبەدیهینانی گۆران دەكرد و پیم وابو هیچ جیاوازیەكی ئەوتۆی نیە لەگەل حیزب و للایەنەكانی تری گۆرەپانی سیاسی كوردستان و عیراقیش.هەرلەسەر ئەم بابەتەش بابەتیكم لەكاتی خۆیدا بۆكوردستان پۆستی ئازیز نارد بەلام وادیاربوو بەباشیان نەزانی لەسەرەتای تەمەنی گۆراندا رەخنەی لیبگیردریت بۆیە زۆربەداخەوە بابەتەكەمیان بلاو نەكردەوە.ئەو كاتەش هەلو مەرجی نیو كوردستان زۆر لە باربوو بۆهەر بزووتنەوەیەكی نوی كەبتوانیت هەست و سۆزی هاولاتیانی خاوەن شەهید و ئەنفال و كیمیاباران و ستەمدیدە و چەوساوەی دەستی دەستەلاتدارە یەك بەدوای یەكەكانی ئەم هەریمە و عیراق پەلكیش بكات بۆخۆی, بۆئیمەی رۆشنبیرانیش هەلومەرجیكی زیرین بوو دەبو لەریگەی بابەتەكانمانەوە هۆشداری و رینمایی خەلكمان بكردایە تا بە شكل و گوتارهەلنەخەلەتین و نەوەك جاریكیتر هەلەی كۆن دوبارەببیتەوە؟
لەگەڵ ئەوەشدا ئیمە هەولی ئەوەمان نەدا ببینە چرای بەردیدی كوردستانیان و راستیەكانیان بۆ روونبكەینەوە, لەرۆژانی پیش هەلبژاردنا چی نەما یەكیتی و گۆران لەسەرئاستی سەكردایەتی و بەبەرنامە بەیەكتری نەكەن ئەوەی لەو رۆژانە روویدا و بیستمان و بینیمان بەراستی هەرهەموو سەركردەكانمان ئەخاتە نیو تەم و مژیكی زۆرمەترسیدار و پیمان ئەلیت ئائەمانەن ئەتانەویت رابەرایەتیتان بكات؟ئاخۆ ئیوە ئەقل و هۆشتان لەسەرماوە تا خۆتان بۆ ئەم سەركردانە بدەن بەكوشت و جاریكیتر شەری براكوژیەكیتر بخولقینن؟ هیندەی نەما بوو ئاگری شەریكیتری براكوژی بلیسەبكات بەدەستی یەكیتی و گۆران؟ گومان لەوەدا نیە كە تەنیا و تەنیا كوردستانیان لیی بەرپرس بوون.كاك نەوشیروان و مام جەلال بەتەنیا چیان پیدەكریت ئەگەر ئیمە خودی خۆمان نەكەوینە دەهۆل كوتان بۆیان و دژایەتیكردنی یەكتر؟ مرۆڤی كورد ئەورۆژانە ئەبوو دركی بە دیوەشاراوەكانی سیاسەت و برۆگرامی گۆران و سەرجەم حیزبەكانیتر بكردایا نەوەك ئیستا بیكەنە هەلللا و شیوەن و باوكەرۆ؟
گۆران ئەگەر بەجددی دەیەویت گۆرانكاری بكات ئەبیت سەرەتا لەناخی خۆیەوە دەست پیبكات پیویستە سیاسەت و بەرنامە و پرۆگرامی خۆی بگۆریت و هەلەی حیزبەكانیتر دوبارونەكاتەوە و هەندیك بەرژەوەندی ماددی و پیگەی سیاسی رووكەشانەی بی ئیرادە هەلی نەخەلەتینیت و جەماوەرەكەشی هەلنەخەلەتینیت؟پەیمان و بەلیندان بەجەماوەر ئیرادە و كردار و بەخشش و كۆشش و فیداكاری جددی و هەلویستی راستەقینەی دەویت نەوەك تەنیا دروشم و هیچیتر؟ جا ئەوەی ئیستا روودەدات بەلای منەوە شتیكی ئاساییە و هیچ بەلامەوە نامۆنیە بۆیە ئەلیم تاریكی شەو سەرلەئیوارەدیارە ئەوی حیزبە لەم ولاتە لەو چوارچیوە كلاسیكیەی لانادا؟
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست