کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی كەركوك و تاقیكردنەوەكانی سەری ساڵی قۆناغی بنەرەتی و شتی تر؟

Saturday, 29/05/2010, 12:00


ئەگەر خەمخۆریك لەم شاری كەركوكە هەبیت و لەهەولی پەرەپیدان و گەشەسەندنی پەروەردەو فیركردندا بیت هەزارانیش لەدژی و لەئاستیدا پلان و بەرنامەی تۆكمە دادەنین و دەبنە چقل و درك لەپیشیدا.ئەگەر باس لەكەم و كوریەكانی بەریوەبەرایەتی پەروەردەی كەركوك بكەین ئەوا لەژماردن نایەت و لە بابەتیكی وەهادا كۆتایی پی نایەت و ناكرێت هەموو شتیك بخرێتە ڕوو؟ بۆنموونە هەرلەبەریوەبەرایەتی پەروەردەی كەركوكەوە كەكەسیكی بەسالاچووی توانا بڕاو و ماندوو نائیداری و ناهۆشیار بەرامبەر فەرمانبەرانی بەریوەبەرایەتیەكەی سەبارەت بەئەنجامدانی ئەركی رۆژانەیان و چۆنیەتی مامەلەكردنیان لەئاست مامۆستایان و داواكاریەكانیان و دەستی دەستی پیكردنی مامۆستایان لەلایەن هەندیك فەرمانبەری نیو بەریوەبەرایەتیەكە بەتایبەت بەشی(عەلاوە و تەرفیع)كەگللەی و گازندەی سەرجەم مامۆستایانیان لەسەرە و بەردەوام ئەبنە هۆی نارەحەتی و كیشە دروستكردن بۆ بەستنی تەرفیع و عەلاوەی مامۆستایان وتەنانەت فەرمانبەرانی نیو بەریوەبەرایەتی پەروەردەی كەركوك بەشی كوردی گللەی و گازندە لە و بەشە و فەرمانبەرەكانی ئەكەن و لەمامەلەكردن و كار ڕاییكردنیان نارازین و شیوازی گفت و لفتیشیان جیگەی رەخنەیە.
ئەمە سەبارەت بەبەشیكی بچووكی كەم وكوری بەریوەبەرایەتی كوردی پەروەردەی كەركوك گومانی تیانیە زۆر شتیتریش هەیە كە نامانەویت لیرەباسی بكەین.ئەوەی زیاتر لیرەدا من مەبەستمە پرسیارەكانی زمانی ئینگلیزی و هەندیك بابەتیترە, لەرۆژی تاقیكردنەوەی زمانی ئینگلیزیدا سەرجەم مامۆستایانی چاودیر و قوتابیان توشی شۆك بوون كاتیك پرسیارەكانیان بینی بەزمانی عارەبی روونكردنەوەی پرسیارەكان نوسرابۆوە, تائیرە زۆر ئاشكراو دیارە كە لیژنەی تاقیكردنەوەكانی بەشی كوردی پەروەردەی كەركوك تاچەند چوست و چالاك و پەرۆشی خویندنی كوردی و دلسۆزی ئەم خاك و نیشتمان و گەلەن و چەند بەویژدان و ئەمەكەوە رۆژانە ئەركەكانیان جیبەجی ئەكەن و ناهیلن ناحەزان و دوژمنانی گەلەكەمان بەخەونەكانیان شادمان بن؟ ئەگەر وایە ئەی بۆچی و بەهۆی چیەوەیە ئەم پلانەبەسەرتاندا تیپەری وخویندنی زمانی عەرەبی گۆلی خۆی لیكردن؟ئاخۆ ئەبیت ئەوبەریزانەی نیو ئەولیژنەیە بۆخۆیان ئەندامانی خویندنی زمانی عەرەبیان تەخویل كردبیت و ووتبیتیان:(قەیدی چیە خۆ زەڕڕی بۆكەس نیە و قورئانیش هەربەزمانی عەرەبی دانەبەزیوە؟)
ئافەرین بۆ ئەوكەسەی كە ئەم جۆرە بەریزانەی هەلبژاردووە بۆلیژنەی دانانی پرسیارەكان؟ من دلنیام ئەویش هەر بەشیوازی فیفتی فیفتی وەك پۆست و پلەو پایەكانی تر و بەریوەبەرایەتیەكان و جیگرەكانی قوتابخانەكان دانراوە بیگویدان بەكەفائەت و پسپۆری و بەتوانای و لیهاتوویی؟...
هەلبەتە بەدەر لەزمانی ئینگلیزی لەبابەتەكانی تری وەك زانست و بیركاریش هەندیك هەلەی ڕینووسی بەدی ئەكرا دەبوو شتی وەها ریگری لیبكرایە و پیش چاپكردن كۆنترۆلی ریزمانی و رینووسی بكرابا ئەوسا دەكرا چاپ بكرایا؟بەلام بەداخەوە سەرباری هەمووكوم و كوریەكانی تری نیو قوتابخانەكان ئەم كەم و كوریەش لەنیو پرسیارەكانی تاقیكردنەوەی كۆتایی سال روویدا و خەرمانی كیشە و كەم و كوریەكانی پەروەردەی كەركوكی/كوردی دەولەمەندتركرد و بوە هۆكاری گەرانەوە بۆدواوە بەپلەگۆشەی 180؟؟؟.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە