تكایە با پەروەردە و فیركردن لەژیر چنگی حیزب رزگاركەین؟
Monday, 08/11/2010, 12:00
لەسەردەمی رژیمی گۆربەگۆری روخاو هەموو كوردیك تەمەننای ئەوەی دەكرد بەزمانی دایك بخوینیت و بنوسیت,هیندە تینوو و تامەزرۆی زمانی دایك بوین وە ریبواری نیو بیابان چەند تینووی ئاوە ئیمەش هەزار ئەوەندە تینووی خویندن بوین بەزمانی كوردی نەتەوەیی خۆمان وەلی ئەم مافەشمان وەك هەموو مافەكانی ترمان لیزەوت كرابوو.كەچی ئەمرۆكە لەسیبەری حكومەتی خۆمالی و دیموكراسی و ئازادیدا بەتایبەت لەشاری كەركوك خەلكی لەدەستی خویندنی كوردی رائەكەن و منالەكانیان ئەخەنە ئامیزی خویندنی بەشی زمانی عەرەبی ئەمەش بۆخۆی زۆر پرسیار گومان و خالی زەق دینیتە گۆۆ و پیمان ئەلیت بۆچی؟
ئەم هەوالەی لای سەرەوە هەوالیكی راست و دروستە و سالانە سەدان قوتابی لەخویندنی كوردیەوە خۆیان دەگوازنەوە بۆ خویندنی عەرەبی بەتایبەت ئەو قوتابیانەی كەس و كاریان بەرپرس و لیپرسراوی حیزبی و وەزیفی و ئیداری نیو شارەكەن. بۆدلنیابون لەراست و دروستی ئەم هەوالە و وتەكانی منیش ئەگەر لەكاتی تەواو بونی دەوام و دەست پیكی دەوام بۆماوەی نیو كاتژمیر لەبەردەرگای یەكیك لەو قوتابخانانەی كە خویندنیان تیایانداا بەزمانی عەرەبیە و لەناوچە كورد نشینەكانن بۆت ئاشكرا ئەبیت ئەومنالانە زۆربەیان منالی بەرپرسن و بەحیمایە و ئۆتۆمبیلی جامرەشەوە دەگەیەنرینە قوتابخانە. ئەگەر منالی هەژاریك یاخود منالی نەخویندەواریك و كەسیكی دور لەتیشكی رۆشنبیری ئەوكارەبكات ئەوا گزمانی تیدا نیە مرۆڤ هەلویست و لیكدانەوەی جیاوازی بۆی ئەبیت بەلام باوكیكی بەرپرسی حیزبی یاخود بەرپرسی فەرمانگەیەك یاهەردەزگایەكی تری ئەم شارە كاری وەها بكات ئەوا ئەوا پیویستە هەلویستە و لیكۆلینەوە و لیپیچینەوەی جددی بۆ بكریت و لەهۆكارە سەرەكیەكانی ئەو هەنگاوە بكۆلریتەوە و بەجددی چارەسەری بۆبكریت ئەگە بیت و بەراستی تاكە دلسۆزیك بۆ نیشتمان و بۆ ئەم خاكە مابیت لەم شارەدا؟.
لەوەش گرنگتر و سەمەرەتر ئەو بی سەرەو بەرەییەیە كەلەنیو بەریوەبەرایەتی بەشی كوردی پەروەردەی كەركوكدا بەزەقی بەدی ئەكریت و كەسیش خەمخۆری نیە رەنگدانەوەی دەستی بالای حیزبە لەنیو پەروەردە و سەرجەم خویندنگا و قوتابخانە و تەنانەت رەوزە و دایەنگاكانیشدا, بەلكو ئەگەر هاتوو كەسیكیش تیشك بخاتەسەری و قسەی لەسەربكات ئەوا پیی ئەلین ئەمە كاری تۆنیە و ئیمە دوژمنمان زۆرە نابیت رەخنە بگریت و كەم و كوریەكانی كە هەن و لەژیر پەردەن نابیت ئاشكرای بكریت و بخریتە روو! هەمووسالیك سەرجەم قوتابخانەكانی ئەم شارە هەرچەند حكومەتی هەریم پەرتوكیان بۆدابین ئەكات(قوتابخانە كوردیەكان)بەلام لەگەل ئەوەشدا زۆرناعادیلانە میلاكی قوتابخانەكان لەرووی مامۆستا و كارگوزار و نوسەرەوە دابین ئەكریت و بەهۆی خزم خزمینەو پلەی حیزبی و برادەری ودۆستایەتیەوە نەبیت كیشەكانی كەمی مامۆستا و خزمەت گوزار و نوسەرت بۆچارەسەر ناكریت و قوتابخانەكەت لی ئەبیت بەدۆزەخ و قوتابیان و مامۆستایانیش تیایدا ئەبنە زەحییە و پەروەردەش تا بیناقاقا غەرقی گەندەلی و ناعەدالەتی ئەبیت و كەسیش ناتوانیت سزای بەرپرسی ئەو كەم و كوری و ناعەدالەتیانە بدات و ئەبیت هەر پیش بخوات و سەری خۆی بەدیوارو دەرگای قوتابخانەدا بدات, هەندیك جاریش لەلایەن بەریوەبەر و هەندیك سەرپەرشتیاری كال و كرچ ئەكریتە تاوانبارسەرەكی ئاژاوەگیری نیو قوتابخانە ئەم چاونوقاندن و بی هەلویستی و بیدەنگیە لەئاست ئەم جۆرە و سەدانی ترلە كەم و كوری كە قوتابخانەكانی ئەم شارە پیوەی ئەتلینەوە و كەسیش نالیت وەی لەحالم؟ وەك كەم و كوری پۆل و نەبونی پاسەوانی قوتابخانە و كارگوزار و گۆرەپان و باخچە تاقیگە و ژووری وینەكیشان و...هتدسەرجەم ئەمانەش بەهۆی دەست تیوەردانی حیزبی چارەسەرناكریت چونكە حیزب لەبەرژەوەندی خۆی زیاتر بەدووی بەرژەوەندی گشتی ناگەریت و نایەویت بۆیە پیویست دەكات هەنگاویكی یەكەمی هەرەجددی كابینەی شەشەمی حكومەتی هەریم رزگاركردنی پەروەردەو فیركردن بیت لەژیر دەستی حیزب و ئەسپاردەكردنی بەپسپۆر و شارەزا و خاوەن ئەزموون لەمبارەیە و نەهیشتنی هیچ پاساویك و ریگریكردن لە شیواندن و لەمپەرگرتن لەپیش رەورەوەی پیرۆزی ریچكەی یەروەردە و فیركردن بەئومیدی پیشكەوتن و ئازاد بونی كۆمەلگا و نیشتمان و نەتەوە و هەموو تاكیكی ئەم شارە خۆشەویستە...؟
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست