رفاندنی پزیشك لەشاری كەركوك و پشیوی لەنیو دكتۆرەكان ناوەتەوە
Monday, 27/06/2011, 12:00
لەماوەی ئەم مانگەدا جەندین حالەتی دیاردەی رفاندن لەشاری كەركوك روویداوە و ئەمەش نیگەرانی و پشیوی و دلەرااوكی زۆری لەنیوان دانیشتوانى ئەم شارە بەهەموو پیكهاتەكانیەوە دروستكردوە
هەرلەم مانگەدا مامۆستا مەلا عەباس وتارخوینی مزگەوتی ئەلماس لەپیش مالەكەی خۆی لەلایەن چەند چەكداریكەوە رفینراو ە تائیستاش هەوالی ئازادكردنی نیە هەروەها لەم جەند رۆژەدا منالی پزیشكیكی بەناوبانگی كورد لەنزیك گۆرەپانی ئاهەنگەكانی شاری كەركوك رفیندراوە چەندرۆژیكە دكتۆری منالان دكتۆر ێافی هەرزانی كەدكتۆریكی بەناوبانكی كوردە لەپیش عیادەكەی خۆی لەلایەن چەند چەكداریكەوە هەلدەكوتریتەسەری وبەزۆر دەیرقینن هەروەها دكتۆر(عەلی ادول)بەهەمان شیوە رفینراوە دەنگۆی ئەوەهەیە گوایە چواردكتۆر رفینراوە بەلام تائیستا لەراستی ئەو ژمارەیە رونكردنەوەی تەواو نیە ئەمرۆكە 26/6/2011 زۆربەی دكتۆر و دەرمان خانەكان عیادە و دوكان و كۆگای دەرمانخانەكانیان داخستبو ئەوەش لەئەنجامی ئەو پشیویە ئەمنیە و لەهەمان كاتیشدا لەبەرامبەرئەو بریارە نویەی كە دەركراوە بۆ نرخی پشكنین ئەویش بری (5000)دینارە ئەمەش وایكردوە زۆربەی ناوەندە پزیشكیەكانی شارەكە لە پزیشكان و دەرمانخانەكان دابخەن وەك نارەزایی بون بەم بارودۆخ و بریارانە
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست