کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئیدی بەسە بۆ دكتاتۆریەت و ستەماكاری هەرەسی دكتاتۆری بەرێوەیە؟...

Monday, 17/01/2011, 12:00


كاتیك مرۆڤ دەرگەی ژیانی لێدادەخرێت و رووناكایی لەبەرچاوەكانی رادەماڵرێت و كەرامەت و بەها و پیرۆزیەكانی دەخرێتە ژێر پێ و ماف و بنەماكانی مرۆڤایەتی و ئازادیەكانی ئەنفال دەكرێن؟ئەوكاتە ئەو ژیانە دەبێتە دۆزەخ و لەمەرگیش خراپتر دەبێتە هاوەلی ژیان, مرۆڤ مردنێكی لەپیشە بەلام خۆشتر ئەوەیە بەكەرامەت و بە پیرۆزیەكانی خۆی و لەپێناو ماف و پیرۆزیەكانی سەربنێتەوە نەوك بەسەر شۆری و زەلیلی هەتا هەتایی؟
جەماوەری راپەریوی ستەمدیدەی گەلی تونس دوای 23سال لەخۆ راگری و ئارامگرتن و دان بەخۆداگرتن لەئاست زولم زۆرەكانی دەستەلات و قۆرغ كردنی سامانی ولات لەلایەن بنەمالەی سەرۆكایەتی ئەو ولاتە كە بن عەلی بوو هەروەها قۆرغ كردنی دەستەلات لەپێناو خۆی و بنەماڵەكەی, وەك كورد ووتەنی (جام كەپربوو لێی دەرژێت) بەتایبەت دوای بەرزبونەوەی نرخی خۆراكە سەرەكیەكان بەرادەیەك ناخی میللەتی تونس هاتە جۆش و خرۆش و لە خۆنیشاندانیكی نارەزایی و تورەبونەوە بەرامبەر بەدەستەلات تا رامالینی یەكجارەكی سەرتاسەری ئەو دەستەلاتە بیسرەوتن تیكۆشانی جەماوەری و راراپەرینی سەرتاسەری لە داواكاری و نارەزایی دەربرینەوە سەبارەت بەبەرزبوونەوەی نرخی خۆراك بەرەو نارەزایی دەربرین بە ستەم و زۆرداری و نایەكسانی و چەوسانەوە لەلایەن دەستەلات و دواتر داواكردنی رووخانی قەلای زۆرداری و دكتاتۆری؟
ئەوەی دوینی میللەتی تونس ئەنجامیدا مافیكی رەوا و هەلویستیكی هەرەبەرز و پیرۆزی مرۆڤانەی ئەو میللەتەبوو لەئاست ستەمكارو دكتاتۆریەت و دەست و پیوەندەكانی هەلبەتە ناوچەی رۆژهەلاتی ناوین هەرهەموویان سەرلەبەریان هاوشیوەی دكتاتۆریەتەكەی بن عەلی دۆراوی نیو لاپەرەكانی میژوون و هەرهەمووشیان بەهۆی زۆرداری و خوینریژیەوە تائیستا لەسەردەستەلاتدا ماون . من پیم وایە هیشتا بن عەلی لەزۆرینەی حكومەتەكانیتری ناوچەكە باشتربوو چونكە كار گەیشتە ئەوەی كە خەلكی داوای دەست لەكار كیشانەوەی لیكرد بی سیو دوو ملی ریگای گرت و ولاتی بەجی هیشت كەچی بروا ناكەم خكومەتیكیتری وەها هەبیت وابەئاسانی دەست بەرداری دەستەلات بیت و چۆلی بكات؟ نموونەی هەرەزیندووش (رژیمی سەددام)بوو كە دوای خۆشی ووڵاتی كرد بەخۆلەمیش و دەریایەك لەخوین و خوینرشتن؟.
ئەگەر ئەمەی دوینیی تونس هەرەسی دكتاتۆریەتەكەی بن عەلی تونس بیت ئەوا گومانی تیدانیە زەنگیكە بۆ دكتاتۆرەكانی تری ناوچەكە كە بەخۆیان و سیاسەتە دكتاتۆری و تاك رەویەكانیان و بنەمالەییەكانیان بچنەوە ئەگینا چارەنوسی قەلای هەمووستەمكاریك لەهی بن عەلی و هاوشیوەكانی باشترنابیت و هەرەسیش وابەریوەیە و تەنیا پیویستی بەزەمەنە؟..

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە