ولاتێك لەتیرۆرو ئایتدەیەكی تاریك!...
Friday, 09/09/2011, 12:00
بەپێی سەرچاوەكانی میژووییی ئەم ولاتەی میزۆپۆتامیا هەر لەهەوەلەوە سەرچاوەی تیرۆر و تۆقاندن بوە نەوك تەنیا مۆدیلیكی ئەمرۆ بیت, لەسەردەمی خەلافەتەكانی دوای پیغەمبەرەوە ئەم دیاردەیە بەزەقی هەلتۆقیوە و خەلیفە كان بونەتە ئامانجی تیرۆر واتە لەسەردەمی بلاوبونەوەی ئیسلام و خەلافەتەكانەوە تابە ئیستا میژوویەكی كورت و كەم نیە ئەمە بۆخۆی ژیر خانیكی فرە دەولەمەندیە لەكردەی تیرۆر وە بروا دەكەم ئەم دیاردەیە بگەریتەوە بۆ سەردەمی پیش بلاوبونەوەی ئیسلام, واتە ئەم كردە قیزەونە زادەی ئەمرۆو و دوینی نیە وبەلكو میژوویەكە لەتیرۆر و توقاندن لەم ناوچەیەدا وەك كلتوری لیهاتوە.
هەرچەندە تیرۆریش شیواز و جۆری جیاوازی هەیە و ئىنجامدەرانیشی وەك كەسایەتی یادەستەلات یاحیزب یاعەشیرەت یان گرووپ بۆ مەبەستیكی دیاریكراوی نزیك یاخود دوور بەكاری دەبەن و هەموو عورف و عادەتە ملرۆیی و پەرتوكە ئاسمانیەكان پیشیل دەكەن و بونەوەریك كە بەئازادی لەدایك دەبیت تیرۆری دەكەن لەرووی جەستەیی و فیكری و جوگرافی و كلتوری و میژووی و هتد. ئەگەر تیرۆر و تۆقاندن میژووەكەی بگەریتەوە بۆسەردەمی بیش بلاوبونەوەی ئیسلام و سەردەمی جاهیلیەت ئەوا ئەوەمان بۆدەردەكەویت كە بلاوبونەوەی ئاینی ئیسلام و تەشەنەكردنی نەبوەتە ریگر و لەمپەر لەپیش كرداری تیرۆر و تۆقاندن بەلكو زیاتر ئەم كردەیە تەشەنەی كردووە و لەسەردەمی خەلافەتی هەرچوارخولەفاكە زیاتر بەزەقی دەبینریت بەتایبەت دوای تیرۆر كردنی خەلیفەی ئیسلام(عومەری كوری خەتاب) ئەمیش لەپیناو مەنسەب و دەستەلاتدا بەكرداری لەدژی جیبەجیكراوە و تەنانەت لەروی فكریشەوە تیرۆر و تۆقاندن لەسەردەمی پیغەمبەردا لەلایەن كافرەكاندا بۆبەگژاچونەوەی بیرۆكەی ئیبسلام و پیغەمبەر بەشیوەی راستەوخۆ دەرهەق بە(موحەمەد د.خ) ئەوانەی بروایان بەئاینی ئیسلام هینا بەكاربردراوە ,مەترسیەكەش لەوەدایە هەرچەندە رۆشنبیری و فەلسەفەو بیرو باوەرەكان زیاتر رۆشنتر و دەولەمەندتربون و گەلانی ناوچەكەش لەزۆر رووەوە بەرەوپیش چوون لەهەمان كاتدا كرداری تیرۆر و تۆقاندنیش و شیواز و پلان و كەرەستەكانیشی گۆرانكاری تەواوی بەخۆوە بینیوە و كەرەستەی سەردەمیانەی پیشكەوتو لەم كردەیەدا بەكاردەهینریت كرداری تیرۆر و تۆقاندننەوەك بنبر نەبون و كەم نەبۆتەوە بگرە هەزار قاتی جارانیش بەربلاوتر و زەقتر بەكرداریی دەكریت و هەزاران كەسایەتی و رۆشنبیر و پزیشك و ئەندازیار و سیاسەتمەدار و مامۆستا و چالاكوانی مەدەنی و پیشەوای ئاینی و ئەم ناوچەیە دەكرینە پارووی ئەژدیهای تیرۆر و هیچ لیپیچینەوە و بەدواداچونیكی جددی بۆ ئاشكراكردنی بكەرانی ئەم كردەوە قیزەونە بەئەنجام ناگەیەنریت و بگرە زیاتر كەش و هەوای لەبار بۆ ئەم كردەوانە خۆش دەكریت تالەریگای تیرۆر و تۆقاندنەوە چ وەك دەستەلات نەیارەكانیان لەناوبەرن و چاوشكینیان بكەن یان وەك تاكیش یاوەك گروپیش بۆ بەدیهینانی هەندیك ئامانجی ماددی و سەپاندنی بیری چەوتی خۆیان و بەرژەوەندیەكانیان؟.
ئەمرۆكە بەداخەوە لەهەریمی كوردستان ئەم كردەیە زۆر بەزەقی دەبینریت و رۆژانە كرداری تیرۆر و تۆقاندن لەهەموو جومگە و كایەكانی ژیانی ئەم كۆمەلگایە بەئاشكرا پیادەدەكریت و رۆژنە چەندین كەس لەهەموو چین و تویژەكانی پیكهاتەی كۆمەلگای كوردی و نەتەوەكانیتری تری ناوچەكە دەبنە ئامانجی تیرۆر و تۆقاندن ژنان بەشیوەیەكی بەربلاو لەروی جەستەیی و فكریەوە ئەم كردەیە لەئاستیاندا پیادە دەكریت هەرلەمالەوە و هەتاوەكو شەقام و كوچە و كۆلان و كۆمپانیا و فەرمانگە و باخچە و دایەنگا و هتد هەروەها بەرامبەر چینی رۆشنبیر و رۆژنامەنوسان و مامۆستایان و شاعیران و نوسەران و كاسبكاران و بازرگانان و پزیشكان و ...هتد ئەنجام دەدریت و ئیمە هەرهەموومان ئەگەر ژیان و گوزەران بەم شیوەیەی ئیستا و بەم سیستەمە و سیاسەتە بەریوە بچیت بەبی شك یادەبینە ئامانجی تیرۆری ناوخۆ یان تیرۆری دەرەكی وەك ئیران و توركیا و ولاتانی عەرەب و ئەمریكا یاخود بەتیرۆری ناوخۆیی وەك حكومەت و حیزب و لایەن و گروپ كە بۆئامانجە تایبەتەكانی خۆیان بەم رەفتارە دەمانكەن بەئامانج لەپیناو دریژەدان بەو سیاسەت و سیستەم و پەیرەو و پرۆگرامەی خۆیان و برەودان بە تەمەنی تیرۆر و تۆقاندن بۆهەتاهەتا؟...
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست